ئەو

242 22 6
                                    










ھەموو شتێک ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە گوازرامەوە بۆ قووتابخانەی ئامادەیی

ڕقم لەو چاوانەی بوو کە ھۆشی دەبردم
لەناخەوە دەپاڕامەوە لە ھەمان بەش نەبێت لەگەڵ من ...
بەڵام ئێستا دەپرسم ئاخۆ ئێستاش وام ؟

سووپاسی خوا دەکەم کە پاڕانەوەکانمی وەر نەگرت





ھەفتەی یەکەمی قوتابخانە نوێیەکەم باش تێ پەری تا ئەو کاتەی کە پێویست بوو بەشەکانمان دیاری بکەن
تەواوی ھەفتەکە بەبێ ئەوەی خۆم ھەستی پێ بکەم دەستم کردبوو بە درووست کردنی ڕق بەرامبەی . بێ ھیچ ھۆ کارێک ! یان ھۆکارێک ھەبووە و خۆمم لێیی لا ئەدا
کاتێک بەشەکانمان دیاری کرا ناوی ئەو لە ھەمان باشی من نەبوو بۆ ئەوە سوپاس گوزار بووم
بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر وتیان کەوا ھەندێک ھەڵە ھەبووە لە سیستەمەکە دواتر دووبارە بەشەکانیان دیاری کردەوە و لە بەختی ڕەشم لە ھەمان بەشی من بوو ..،
من لە کوورسی یەکەم لای پەنجەرەکە دادەنیشتم ، ئەویش لە کوورسی کۆتایی لای دەرگاکە دادەنیشت
ھەرچەندە کۆمەڵێک قووتابی زۆر ھەبوون لە پۆلەکەماندا ، بەڵام ھەمووکات چاوەکانم لەسەر ئەو بوو وەک ئەوەی چاوەکانی ناوی چاوەکانم بێنن ، لە سەیرکردنی نووقم ئەبووم ، بەڵام ئەو !؟ تەنانەت بۆ جارێکیش منی نەبینیبوو ھەرگیز بە رێکەوتیش بێت چاوەکانی سەیری چاوەکانمی نەکرد..





سەرەتای ھەفتەی یەکەمی قووتابخانە ئەو لەچکی ئەکرد پێشتر لام وابوو ئەو یەکێکە لە ھاوڕێ کۆنەکانی سەرەتاییم چوونکە دەنگی زۆر بە کەسێک دەچوو
بەڵام دوای ئەوەی ستایلی ڕاستەقینەییم بینی بەشیمان بوومەوە
قژی ڕەنگی قاوەییەکی کاڵ بوو کە وەک کوڕ ستایلی بڕین بۆ قژی کرابوو
ڕەنگی پێستی زەرد بوو باڵای درێژ و جسمی ڕێک و لاواز بوو


لە پۆلەکەماندا ئەو ئینگلیزیەکەی لەمن باشتر بوو بۆیەش ئەمەم لا ناخۆش بوو
ھۆکاری ڕقەکەم دەگەڕاندەوە بۆ ئەو خاڵە
دەی ئاخر من کچێک بووم لە ھیچ شتێکدا ڕکابەرم نەبووە ھەر کەسێکیش بیویستبا ڕکابەریم لەگەڵ بکا پێش ئەوەی بگاتە کۆتایی وازی ئەھێنا



———————
خۆشەویستی لە نێوان دوو کچ
لە ڕاستیەوە وەرگیراوە
ھەر رەخنەیەک لە چیرۆکەکەم موت ئەکرێ

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now