دۆزەخ

46 8 1
                                    











نزیکی دیسێمبەر بوو یان کۆتاییەکانی دیسێمبەر بیرم نییە لە نۆڤێمبەر مامم شەھید کرا بۆیە ناتوانم کاتەکە بە تەواوەتی ھەڵبێنم
بارانێکی زۆر باری ڕێگاو بانەکان گیران گوندەکان پر بوون لە ئاو
بەو پێییەی ماڵی ئێمەش دوور بوو لەو ڕووداوە ماڵی خاڵەکانم زۆربەیان بوون بە مێوانی ئێمە
ئەو ڕووداوە ڕۆژی ھەینی ڕوویدا
پێنج شەمەکەی کەمێک نازم بەسەر ئەودا کرد دەی من ڕا نەھاتبووم تا ئەو ماچم نەکا و باوشم لێ نەدا بڕۆمەوە ماڵەوە سێ ڕۆژ ڕێک سێ ڕۆژی ڕێک باوشی لێ نەدام و ماچی نەکردم و ھیوای سەلامەتی بۆ نەخواستم
لەبەر پەمۆ ئەصەڵەن مرۆڤەکان دەگۆڕێن ئەوە ڕاستیە دەبوایە لام ئاسایی بێت چی وەک دوو عاشق تا ھەتایە بەردەوام ئەبووین
لە ھەمووی گەمژانە تر لە کاتێکدا ھەردووکمان ھەمان ڕەگەزین

بەڵام من لەو کۆتاییە ئەترسام ئەترسام لەوەی کەسێک جێگای منی بۆ پر کاتەوە
وە کردیشی
ئۆھ دەی خەمبار مەبن ڕاستی تاڵە

زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ پەمۆ بەسەر ئەبرد
من کەسێک بووم حەزم لەوە بوو خاوەنداریەتی شتەکان بکەم بۆنمونە ئەو نەمدەویست جگە لەمن لەگەڵ کەسێکی تر پێ بکەنێت کەس لە باوشی نەکا و کەس ماچی نەکا
ھەر خۆیی من وا بووم شتێکم دەویست کە کەس نەیبا
دەمویست من چۆنم بۆیی ئەویش وا بێت بۆم بەڵام ناھ ھەموو کەسێک بەو جۆرە نابێت کە تۆ پێت وایە



کاتێک وەزارەت بڕیاڕی دا شەمە دەوام نەبێت لام ئاسایی بوو چوونکە گەر دەوامیش ھەبا نەمدەتوانم بچم
نامەم بۆ ئەو ناردبوو کەوا باشە
تەنانەت گەر لێشی زویر بووبام ناتوانم ئەو ڕاستیە بشارمەوە کە ئەوم خۆشدەویست
لە گروپ چات کچەکان کردبوویان بە حەفلە لام سەیر بوو
لاتان سەیر نەبێت من حەزم بە قوتابخانە بوو تەنانەت پێم باشتر بوو لە قوتابخانە بمێنمەوە نەک بچمە ماڵەوە
ماڵەوەمان وەك دۆزەخ وا بوو
سەیرە کەسێک بە ماڵی خۆی بڵێت دۆزەخ لاتان سەیر نەبێت
چوونکە زۆر شت ھەیە ھیچ کەسێک نایزانێ جگە لەمن نەبێت ئەوەش ئازارم دەدات ئەو شتانە زووە بۆ زانین من ھێشتا بچووکم و ناتوانم ئەو بەرپرسیارەتیە ھەڵگرم

سەیرم کرد کچەکان لە نێو خۆیان کردیان بە شەر من کە ھیلاک بووم و بە دەنگی مندڵ تێک دەچووم و سەیری بیرکردنەوەی ئەوکچانەی پۆلمان ئەرد پێکەنینم ئەھا لە ھەمان کاتدا تورە بووم

چاتم کرد تەنھا نوسیم سڵاو لە ئەقڵتان
بەڵام چی دەی ئەوە خەتای منی لە کوێ دایە کە بێن لەسەر ئەو دوو وشەیەی من بیکەن بە شەڕ
چرپە فریشتەی ژیانم
ئەوکاتە زۆر قسەم نەبوو لەگەڵ ئەوان بەڵام ئەو لە گروپ چات لەسەر من کردی بەشەر ئەو یەکەم کەس نەبوە لەسەر من کردبیەتی بە شەر بەڵام ئەو بە ڕاستی ھیچ نیازێکی خراپی نەبوو
دوو خولەکی پێ نەچوو لە لایەن ئەوەوە بلۆک کرام
چاوەکانم فراوان بوو وەک بت لە شوێنی خۆم مابوومەوە
لە ناکاو زۆر بە توندی پێکەنیم
ئەوە پێکەنینی دڵ خۆشی نەبوو
ھەندێک چار مرۆڤەکان ئەوەندە شۆک دەبن پێدەکەنن
کاتێک سەیرم کرد چرپەش بلۆک کرا بوو لەلایەن ئەوەوە
نامەم بۆ پەمۆ نارد بەڵام قسەکانی ئەو شۆکیان کردم
دەی ئاخر من قسەم نەکردبوو لە و دوو وشەیە زیاتر دواتر گەر ھەر چیەکیشم گوتبێت ئەو ئەصڵەن پەیوەندی بە بابەتەکەوە نەبوە
پەمۆ زۆر قسەی پێ گووتم نامە دەنگیەکەی ھێشتا لام ماوە
لە خۆمم دەپرسی ئەوە ئەو پەمۆیە فریشتەیەیە کە لە قوتابخانە لە گەڵمانە ؟
بۆیەش دەستم کرد بە دروست کردنی ڕق بەرامبەری بەرامبەر پەمۆ
لێم مەگرن من ئێستاش لەگەڵ پەمۆ قسە ئەکەم و پێ ئەکەنم بەڵام ھەرگیز دەنگی لە مێشکم ناچێتە دەرەوە
بەڵام من ھێشتا گاڵتەم بە جۆری بیرکردنەوەیان دەھات

لەوانەیە لێم تێبگەن

من کەسایەتیم بەھێز بوو intj من کە دڵم نەبوو بۆ ژیان ئەوان دەیان ویست بیشکێنن لەسەر شتێک کە زۆر بێ مانابوو



 






_____
مەبە کەوچکی ھەموو قاپێک

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now