چاوەکانی

48 9 0
                                    







ڕۆژان ھات و ڕۆژان ڕۆشت
بوو بە نزیکەی مانگێک زیاتر کە ئێمە ھاوڕێین
جگە لە من و ئەو کچێکی تر ھەبوو لانە
وای لێ ھات بوو من و ئەو و لانە لە ھەموو دەرسە شاغرەکان بچینە شوێنێکی دیاری کراو و قسە بکەین یان قسە بکەن ، من لەوێ بووم بەڵام بڕوا ناکەم گرینگیان بدابا بە من ، کاتێک دەمویست قسە بکەم ئەوان بە دەنگێکی زاڵتر لەدەنگی من قسەیان ئەکردەوە ، ئەوکاتە زانیم حەزیان بە قسەکانم نییە و گرینگی پێ نادەن .
خۆی وا نەبوو ئەو وا نەبوو بەڵام کە لەگەڵ لانە ئەبووین وام ھەست دەکرد کەوا من کەسی سێیەمم لە کاتێکدا لانە کەسی سێیەم بوو
ھەمووکات ترسم ھەبووە لە دروست کردنی پەیوەندی بەھۆی ھەبوونی کەسی سێھەم لە نێو پەیوەندیەکاندا
چەندەھا شەو نەمتوانی بخەوم و ھەوڵم دەدا ببمەوە ھەمان ئەو کەسەی کە ڕقی لێیی بوو لە یەکەم ڕۆژی قووتابخانەوە ، ھەوڵم دەدا خۆمی لێ بەدوور بگرم و ڕێگری بکەم لە ھەر پەیوەندیەکی چاوەکانمان
بەبێ ئەوەی بیزانین چاوەکانمان سەیری یەکیان ئەکرد بۆمن ئاسایی بوو گەر کەمێک ڕووم بۆ لای چەپ بسوڕاندبا نیگاکانی ئەوم ئەگرد لەسەر خۆم ئەوەش وای لێ ئەکردم بە خراپی گوێچکەکانم سور ببێتەوە
گەر ھەر پێنج خولەک جارێک پەیوەندی چاومان دروست نەکردبا وام دەزانی تاوانم کردوە

جارێک کاتێک ڕێست تەواو بوو وەک ھەمووکات لە پۆل نەمامەوە لەگەڵ ئەوان چوومە دەرەوە بەڵام نقووم ببوم لەنێو بیرکردنەوە
بەڵام ڕاچڵکام بەو دەستەی خۆی خزاندە سەر شانمەوەو لە باوشی کردم ، پێویستی نەدەکرد بۆ ئەوەی سەرم بسوڕێنم بۆ ئەوەی بزانم کێییە ، ھەر بە بۆنە شیرینەکەی زانیم ئەوە ، بەڵام ھێشتا ڕووم سووڕاند و سەیری ئەو پارچە جوانیەم دەکرد کە بە زەردەخەنەوە سەیرم دەکات . لێدانی دڵم لە گەر جارێکی تر خێرا تر بوو .
ھاتە نزیک گوێم و چرپاندی لێیی پرسیم کەوا باشم
تەنھا سەرم جوڵاند ھەرچەندە دڵنیاش بووم باوڕی پێم نەدەکرد

ئەو ھەمووکات تێبینی ڕووخسارمی دەکرد کاتێک ئەوم دەبینی ھەر ھیچ نەبا دەم ویست زەردەخەنەیەکی ساختەی بۆ بکەم بەڵام ئەو ھێشتاش باوڕی نەدەکرد

____
بڕوام پێ بکە
ھیچ کاتێک تۆ کەسی سێھەم نی لە پەیوەندیەکان

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now