کەوا ئەوە

38 6 0
                                    







دوای ئاشت بوونەوەمان زۆر شت نەگۆڕا من و ئەو وەک جاران نەماین ئەوەش دەگەڕایەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕقی لە ئیڤان و چرپە بوو منیش ڕقم لە ئاسیا و ئەڤین بوو
ھیچ شتێک ئەو ڕاستیە ناگۆڕێت ئەڤین و ئاسیا تێکدەری نێوانمان بوون و چرپە و ئیڤان پاک بوون لەم نێوەندە
خوێنم دەکوڵا کە دەمبینی ئەڤین سەیری من دەکا
ئەو زۆر سەیر بوو سەیرکردنەکانی بۆ من مانایەکی تری دەدا زۆربەی کاتەکان لە نێو وانەکا داڵغەی لە من دەدا
من زۆر سەرنجی ھیچ کەسێکم نەدەدا جگە لە ئەو و ھەر کاتێک سەیری ئەوم بکردبا ئەڤین ئاگەدار بوو بۆیەش ئەو ھەلەی دە قۆستەوە و ماچی ئەوی دەکرد یان لە باوشی دەکرد کە کاتێکدا ئەڤین چاوەکانی لەسەر من بوون و بە پێکەنینێکی سەیر سەیری دەکردم
وەک بڵێت ھا ھا ھا ئەیژە من ئەو کەسەم بە دەست ھێناوە کە تۆ دەت ویست
بۆ ئاسیاش ھەمان شت بوو ڕقم لێیی دەبویەوە چونکە ھاتە نێوانی من و ئەو بەڵام ئەو ئەو کارانەی نەدەکرد کە ئەڤین دەیکرد
کە قسەم لەگەڵ ئەویش دەکرد دەیگوت ئەگەر ئیڤان و چرپە لات بوون گلەیم لێ مەکە کە نایەم بۆ لات منیش دەم گوت ئەگەر ئەڤین و ئاسیات لا بوو تۆش گلەی مەکە کە نایەم بۆ لات
لەو لایەشەوە پەمۆشی ھەتبوە سەر بەڵام زۆر ئەوم بۆ گرنگ نەبوو وام بیر دەکردەوە ئەو کەسێکی باشە ئەو کاتە تورە بە بۆیە قسەکانی وا بوون بەڵام ھەرگیز بەو وڵامە ڕازی نەدەبووم
ئێمە گەرچی وەک جاران نزیک نەما بووین لەبەر چاوی قووتابیەکان بەڵام چاتکردنی بەردەواممان ھەبوو ئەو دیاریەی کە دام نابوو بۆ ڕۆژی لە دایک بوونی بیرم نییە کەی پێم دا تەنھا ئەوە ئەزانم نزیکی مانگی پێنج یان چوار بوو
دەفتەرێک بوو کە وەک کتێب بۆیم نوسی بوو ھەستەکانم ژیانم زۆر شت کە ئێستا خۆم بیرم نییە ئەوە بوو بە ڕابردووم
ئێمە ھێشتا وەک دوو ھاوڕێیی نزیک کاتی تایبەتمان ھەبوو زۆربەی کاتەکان وەک دوو خۆشەویست خۆمان دەدزیەوە لە قووتابیەکان لە دەرسە شاغرەکان
ئەوەش پەمۆی بێزار دەکرد بەڵام ھەڵەی من نەبوو ھەرگیز لەم لەپەیوەندیە من کەسی سێھەم نەبووم بۆیەش ئەوم جێ نەھێشت بۆ ئەوان
کۆتا ڕۆژی قوتابخانە ئەو ڕۆژەی پشویان پێ دەداین بۆ تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵ ئەو ئەو ڕۆژەی ھەمووی لەگەڵ من بەسەر برد ئەوە وای لێکردم دڵە نەخۆشەکەم بە ڕاستی دڵ خۆش بێت ھەر چیەک بێت تەنانەت گەر من ھەست بە ھەمان ھەو گەرمیەش نەکەمەوە کە پێشتر دەمکرد کاتێک لەگەڵ ئەو بم من ئەوە دەزانم ھێشتا بۆ ئەو گرنگم


______

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now