ئێمە ببوین بە دوانەیەکی جوان وەک باشترین ھاوڕێ ھەرگیز بیرم نەدەکردەوە ڕۆژێک دڵم لێبدات بەرامبەر کەسێک کە لە ھەمان ڕەگەزی خۆمە
زیاتر لە ھەر شتێک ئەوەی من پێیی سەرسام بووم لەو
چاوەکانی بوو
چاوەکانی تیژ بوون
ئەو جۆرە بوو کە زۆر لام پەسندە لە کاتی قسە کرد پێکەنین لە ھەموو کاتێک کە لای ئەو بووم سەرنجەکانی من لەسەر چاوانی بوون
درۆ دەکەم گەر بڵێم ملیم خۆش نەدەویست ئەو ملێکی جوانی ھەبوو کە ناتوانم وەسفی بکەم زۆربەی کات بە زۆر خۆم کۆنتڕۆڵ دەکرد تا ملی ماچ نەکەم
جگە لەو بۆنە نەرم و خۆشەی کە ھەی بوو
زۆربەی کات بە بۆنەکەیم ھەڵدەدا من کەسێک بووم گرینگیم بە بۆن دەدا
ئەصڵەن من گرینگیم بە چی نەدەدا ؟
لەبەر ئەوەی وا پەروەردە کراوم ئەوە ھەڵەی من نییە کە زۆر بە زەین بووم بۆ ھەموو شتێک
بە تایبەت ھەر شتێک دەربارەی ئەوبائەو حەزی بە گفتوگۆ بوو لەگەڵم ئەوەش دەگەڕاوە بۆ خاڵێک نھێنیەکەمان ئێمە نھێنی یەک بوون لە تەواوی پۆلەکە یان بڵێن قوتابخانەکە جگە لەو من تاکە کەس بووم فانی دڕاما و فلمە گەیەکان بووم
ھاوینی ساڵی ڕابردوو ئەم فلم و درامایانە بە تەواوەتی بوون بە بەشێک لە منسەرەتای قسە کردنمان تەنھا باسکردنی ئەم شتانە بوون کە زۆر لامان گرنگ بوو فلم و دڕاما گەیەکان
بەڵام ئێستا بەلامەوە زۆر پرو پوچەــــــــــــــــــــــ
ئامۆژگاری
ببن بە کەسێک ھەموو شتێک لاتان ئاسایی نەبێت
چونکە گەر ڕۆژێک تۆش گۆڕایی لات ئاسایی دەبێت !
YOU ARE READING
تەمەنی ھەرزەکاریم
Short Storyباوڕم بەو ئەفاسانەیە ھەبوو کە دەڵێت قوڵترین خۆشەویستی لە ڕقەوە سەرچاوە دەگرێت بۆیە ھەرگیز نەمویستوە ڕقم لە کەس بێت بەڵام ئەوە بۆ تۆ جیاواز بوو ھەرگیز لەبەرامبەر تۆ نەمتوانیوە ھەستەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم سەرەتا ڕقم لێت بوو بێ ھیچ ھۆکارێک و بێ ویستی خ...