بەھەشتە

57 7 2
                                    









ئەو پرسیارە بەردەوام لە مێشکم دەخولایەوە کەوا بۆچی وەک ھاوڕێیەک ئەو نابینم ؟
ھەمووکات دەمویست ئەوم ھەبێت لە نزیکم بەڵام وەک ھاوڕێیەک نا وەک خۆشەویستێک
سەرەتا لام وابوو ئەویش ئەوەی دەوێ بەڵام کاتێک پێم دەگووت خۆشم دەوێیی وەک خۆشەویستێک ئەو ئەوەی بەلاوە ناخۆش بوو و بەردەوام پێیی دەگوتم ھەوڵبە وەک ھاوڕێیەك خۆشت بوێم
من لە ھاوڕێیەك زیاتر نەبووم بۆیی
ئەوەش بە خراپی شکاندمی
دووبارە توشی بێ خەوی بووم
بیرکردنەوە بیرکردنەوە بیرکردنەوە
ئەوە ژیانمی شێواند
بەڵام ئەوە باش بوو کە من کەسێکم دەتوانم ھەستەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم
نازانم ماوەکەی چەند بوو
بەڵام خۆم بینیەوە کە وەک ھاوڕێیەکی ئاسایی دەیبینم غیرە کردنم لێیی کەم ببویەوە
ئەوم خۆشدەویست وەک خۆشەویستێک لە ڕابردوو وە وەک ھاوڕێیەک لە ئێستا و داھاتوو
ھەڵەکە لە من بوو کە پێم وابوو ھەستەکانمان یەکسانە و ھەوڵی دروست کردنی ھیوام دەدا
ئەوە تەمەنێک بوو کە ھەڵە کردن تێیدا ئاسایی بوو ھەرچەندە ھەڵەکەی من گەورەش بوو بەڵام من دەزانم کەوا ھەڵە بووم ئەوەش باشە

ئەو کاتەی لێک زویر بووین پەمۆ ڤیدۆ و وێنەی خۆی لەگەڵ ئەو پۆست دەکرد بە بەردەوامی ئەوەش بێزاری کردبووم بۆیە نامەم بۆ پەمۆ نارد وڵامەکەی وای لێکردم پێبکەنم ووتی کەوا لەبەر من پۆستی کردوە بەڵام لێم نەپرسی بۆ چ مەبەستێک
من نامەوێ پەمۆ بە خراپ دەربھێنم و باسی بکەم بەڵام
بەڵام ھەرچیەک بێت ئەو شتانە باس دەکەم کە ڕاستیە
سایە و پەمۆ زۆر لێک نزیک بوون درۆ ناکەم دەم ویست لە سایە نزیک بم لەبەر ئەوەی ھاوڕێیی منداڵی ئەو بوو بەڵام کێشەکە ئەوە بوو من ھەرگیز ناتوانم نەرم و ڕۆمانسی بم و قسەی باق و بریق بکەم
سایە ستریکی چاتەکانی خۆی و پەمۆی زۆر بۆ دەناردم زۆر جارد دڵم بە چاتەکانیان تێکەڵ بوە
زۆر بە ئاشقانە قسەیان کردوە و ھۆکاری نزیک بوونەکەیان ئەوە بوە تەنانەت ئەگەر بە درۆش بێت ناتوانم خۆم بە ساقەی دایکم بکەم بەڵام ئەوان لەگەڵ ھەر وشەیەک وشەی دواتریان ئەوە بووە
دووبارە سەیرم بە جۆری ژیانیان و بیرکردنەوەیان دەھات لەوانەیە لە ساویلکەیی خۆیان بوبێت

ھێشتا وەک ھاوڕێیەک غیرە لەو دەکەم بەڵام ناھێڵم غیرە کردنەکەم سنور ببەزێنێت
ئێمە یادەوەری زۆر جوانمان تۆمار کرد لە ماوەی نۆ مانگ دا چوونە دەرەوەمان وەک دوو ھاوڕێ قسە و گاڵتەکردنەکانمان وەک دوو ھاوڕێ زانینی نھێنی یەکتر وەک دوو ھاوڕێ
و خۆشەویستیمان بۆ یەک وەک دوو ھاوڕێ
ئەوەی لێرەدا ھەڵە بوو بیرکردنەوەکانم بوو پێم وابوو ئەو دروستکراوێکی تایبەتی خودایە ھەندێک جار بەرادەی پەرستن ئەوم خۆشدەویست ئەوەش تاوان بوو
لە ژیانم دا ھیچ کەس وەک ئەو سەرنجی منی بەدەست نەھێناوە لە ماوەی پێکەوە بوونمان سەرنجی ھەموو شتێکیم داوە درۆ نییە گەر بڵێم ئەزانم چاوەکانی چەند برژانگی پێوە بوو
بەڵام ئەوانە ھەمووی وەک یادگاریەک لە دڵم دا دەمێنێتەوە

لەبەر ئەوەی من کەسێک بووم ھەموو شتێک لە ژیانم پیلان بۆ دانراو بوو زۆر ئازاد نەبووم لە ھەڵسوکەوتەکانم لە دەرەوە
سەیرم بە ئەوان دەھات پۆستەکانیان قسەکردن و بیرکردنەوەکانیان
جگە لەوەی من وەک کەسێک گەورە کراوم کە بتوانم بە ئاسانی پیلان بۆ داھاتوم و کارەکانم دا بنێم و ئازاد بووم لە بەژداری کردن لە ڕێخراوە کۆمەڵایەتیەکان و چالاکیە ھونەریەکان و ڤیسڤاڵی ساڵانەی کتێب
وەک کەسێکی ھونەری پەروەردە کراوم
و مێشکم وەک کچێکی ١٦ ساڵ نەبوو ھەرگیز
بۆیە لەوانەیە ئەوەی ئەوان دەیانکرد لام سەیر و ھەڵە با لە کاتێکدا وا نەبێ ئەوەی ئەوان دەیانکرد کارە ڕاستەکە با و بیرکردنەوەکانی من زۆر جدی با
مرۆڤەکان و بیرکردنەوەکانیان دەگۆڕێت بەپێیی جۆری پەروەردەیان و خێزانەکانیان

بەڵام ھێشتا لە ھیچ شتێک پەشیمان نیم ناسینی ئەو جوانترین شت بوە کە ڕووی داوە
ھەر ھیچ نەبێت ئەو وای لێ کردم بیرکردنەوەی کەسانی تریش بزانم جۆری ژیانی کەسانی تر و ھەڵسوکەوتیان لە نزیکەوە بزانم






______
چیڕۆکەکە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە
و داوای لێبووردن دەکەم بۆ بەکار ھێنانی ناوی ھاوڕێ نزیکەکانم وەک : چرپە ، ئیڤان ، پەمۆ ، سایە ، جیھان ، لانە
خاوەنی ئەم چیڕۆکە بە نامەی دەنگی چیڕۆکەکەی بۆ گێڕامەوە و ناوی ھیچ کەسێکی نەھێنا منیش بۆ بەرچاو ڕوونیتان ناوی ھاوڕێکانی خۆمم بەکار ھێنا
لەبەر ئەوەی ئەوە ژیانی کەسێکیترە بۆیە لەوانەیە ھەڵە ھەبێت لە دەربڕینەکەنم
لە ھەڵەی ڕێنوسی و ڕێزمانیم ببورن
منیش وەک ئێوە بە پەرۆشم بۆ زانینی ناوی ئەو :)
بەڵام با ئەوە ھەر وەک نھێنیەک بمێنێتەوە

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now