بۆ یەکەم جار بوو خۆم ھاوڕێیەتی دروست بکەم بۆیەش ویستم تەواوی متمانەی خۆمی پێ بدەم
لە دوای خێزانەکەم ئەو تاکە کەس بوو دوو لە نھێنیە گەورەکانی ژیانم بزانێ
یەکەم ئەوەی کەوا بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن دکتۆرێکی دەرونیەوە چاودێری دەکرام
دووەم ئەوەی من نەخۆشی دڵم ھەیەتەنانەت کاتێک مامۆستاکان دەھاتن و دەیان پرسی ھەرگیز ھیچ شتێکم دەربارەی نەخۆشیەکەم نەدەدرکاند
ئیتر ئەو بوو بە بەشێک لە ژیانم
ژیانە شکاو و وێرانەکەممن کەسێک بووم بۆ خودی خۆم دایم ڕەش بین بووم بەڵام بۆ کەسانی تر
دەمتوانی لە نێو ھەموو ناشرینیەک جوانیەک و لە نێو ھەموو پیسیەک پاکیەک و لە نێو ھەموو تاریکیەک ڕووناکیەک بدۆزمەوە
لەدوای ئەوەی ھاوڕێیەتی ئەوم دەکرد بووم بە کەسێکی باشتر باشتر لە ڕووی دەرونیەوە
وام لێ ھات بتوانم گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامانی تری پۆلەکەم بکەم
زیاتر بکرێمەوە
بۆ ئەوە سوپاس گوازری ئەوم
____________ئەزانم کەوا ئەم چیڕۆکە ئەخوێنیتەوە بۆیە سوپاست دەکەم کە منت گۆڕی
YOU ARE READING
تەمەنی ھەرزەکاریم
Short Storyباوڕم بەو ئەفاسانەیە ھەبوو کە دەڵێت قوڵترین خۆشەویستی لە ڕقەوە سەرچاوە دەگرێت بۆیە ھەرگیز نەمویستوە ڕقم لە کەس بێت بەڵام ئەوە بۆ تۆ جیاواز بوو ھەرگیز لەبەرامبەر تۆ نەمتوانیوە ھەستەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم سەرەتا ڕقم لێت بوو بێ ھیچ ھۆکارێک و بێ ویستی خ...