ھێشتاش

38 7 0
                                    








سەیری ئەوانم دەکرد کەوا چۆن خەری بوو بە مانچەکانیان ئەو بخۆن جێ پەنجە و شوێنی ماچەکانی منیان ھەمووی سڕی بویەوە
لەوکاتە ئازارێکی وەک چەقۆ تیژ
وەک بروسک خێرا بۆ دڵم ھات نەم دەتوانی شێوە ساردەکەم بگۆڕم دەی قووتابیەکان لە ھەموو شوێنێک بوون
بە ھێواشی دەستم لەسەر دڵم دانا ھەناسەی قووڵم ھەڵدەمژی ئەوە ئاسایی بوو ئازاری وا زوو زوو بۆ دڵم دێت کە چاوم کردەوە چرپە لە بەرامبەرم بوو ڕوخساری نیگەرانی پێوە دیار بوو
بەختە ڕەشەکەی منیش چاوم پر فرمێسک بوو
ئەو وای زانی لەبەر ئەو وام لێ ھاتوە
سەیری کردم و وتی نەموەستێنی
ڕای کرد بۆ لای ئەوان
توند قۆڵیم گرت و لێم پرسی خەریکی چییە
ئەو دەتویست بڕوا ڕوخساری ئەو و ئەڤین و ئاسیا بشێوێنێت
لەو ڕۆژەوە چرپە و ئیڤان خولەکێک تەنھایان نەکردم
ئەوان دەیانزانی کە ئەوم چەند خۆشدەویست نەک ئەوان ھەموو پۆلەکە شاھێدی ئەوە بوون بەڵام ئەو ھەموو شتێکی لەبەر چاو لابرد
چەند ڕۆژێک تێپەڕی لەنێوان من و ئەو ھیچ شتێک نەگۆڕا ھەموو شتێک وەک خۆیی بوو
بەڵام توانیم ھاوڕێیی ڕاستەقینە بدۆزمەوە ئیڤان و چرپە ئەوان باشترین بووم بۆم وەک دایک بۆم میھرەبان بوون
ھەرچەندە دایکی ڕاستیم ھەرگیز میھرەبان نەبوە لەگەڵم بەڵام ئەوان سۆزی خێزانیان پێ بەخشیم مانای بەختەوەرین فێر کردم
ھەر چەندە جێگایەکی سارد ھەبوو لە دڵم کە ھی ئەو بوو بەڵام ئیڤان و چرپە بۆیان پڕ کردم لە گەرمی

ھەرگیز باسی ھیچ شتێکم بۆ ماڵەوە باس نەکرد دەی من تازە ئیڤان و چرپەم دۆزبویەوە
نەم دەویست ماڵەوە ڕێگری بکەن
بەڵام دایکم زانی کە ھاوڕێیی نوێم ھەیە ئەوەش وای کرد شێت بێت
چەندەھا قسەی ناخۆشی پێ گووتم بەڵام من وازم لەوان نەھێنا

ھیچ کەس واز لە بەھەشت دەھێنێت ؟
ئەوان بە ھەشتی من بوون

______

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now