من کەسێک بووم دوورە پەرێز بووم لە ھەموو کەسێک ھەرگیز سەرەتا دەستم بە قسە کردن لەگەڵ خەڵک نەکردوە بۆیەش ھەرگیز بیرم لەوە نەکردبویەوە بچم و قسەی لەگەڵ بکەم
خێزانەکەم ھەمووکات ئەو ڕوەی منیان پێ باشترین بوو
من ھەرگیز خۆم نەبوومئەو جۆرە جلەم دەپۆشی کە ماڵەوەمان داوایان لێم دەکرد بەو جۆرە ھەڵسوکەوتم دەکرد کە ئەوان دەیان ویست ئەو نمرە بەرزانەم دەھێنا کە ئەوان پێان باش بوو ھاوڕێیەتی ئەو کەسانەم دەکرد کە ئەوان ھەڵیان دەبژارد
بەڵام دەمتوانی لە قوتابخانە ببم بە خۆم ! ھەر چۆنێک با خێزانەکەم لەوێ نەبوون تا ڕێچکەی ژیانم بۆ دابین کەن ھەرچەندە باوکم لە قوتابخانەکە ئەندام بوو بەڵام ئەوە ڕێگر نەبوو
چوونکە یەکەم ساڵی قوتابخانەکەم بوو لام وا بوو جیاواز دەبێت لە ساڵانی تر
بەڵام ھێشتا کێشەم ھەبوو لە کاتی قسە کردن زۆر زوو گوێچەکانم سور دەبویەوە جگە لەوەی من کەسێکی ئاسایی نەبووم
ناوبانگ ئەوە ئەو شتەیە کە لە منداڵیەوە بۆم بۆتە کێشە
ناوبانگێکی زۆرم ھەبوو جگە لەوەی مامۆستاکان لە خۆم باشتر منیان دەناسی ناوم تەمەنم بەھرەکانم ھەموو شتێکیان لەسەر من دەزانی جگە لەو قوتابیانەی لە دورەوە سەیرکردنی بکوژیان بۆ دەناردمتەنانەت وام لێ ھات بوو ترسم ھەبێت لە چوون بۆ قوتابخانە ئەوە بۆ کەسێک ئاساییە کە لە سەرەتاییەوە ناوبانگی بۆ دروست ببێت ئەوە وەک پیا ھەڵدان مەبینن بەڵام دوو خوشکە گەورەکەم بە جوانی و ڕێک پۆشی بەناوبانگ بوون لەبەر ئەوەی منیش شێوەم لە خوشکە گەورەکەم دەچوو زوو دەیان توانی بمناسنەوە و بزانن کە پەیوەندی خوێنیم ھەیە لەگەڵیان جگە لەوەی کە زۆربەی ئەو قوتابیانەم لەگەڵ بوو کە لە سەرەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندی لەگەڵم بوون
ھاتنی قوتابیەکان بۆ لام و سەیرکردنە ناشرینەکانیان بۆ بەردەوام و بەردەوام بوو
تا کاتێک بە گریانەوە بۆ خێزانەکەم باس کرد چی دەچێژم لە سەرەتایی دەست پێکردنی قوتابخانە باوکم قسەی لەگەڵ بەڕێوبەر کرد دەمتوانی ببینم چاو تێبڕینیان لەمن کەمتر ببویەوە بەڵام بن بڕ نەببولەبەر ئەوەی کچێکی دوورە پەرێز بووم و نەم دەویست قسە لەگەڵ کەس بکەم ھەمیشە کتێبێکم لابوو کە لە کاتی ڕێستەکان دەمخوێندەوە تا ڕۆژێک کچێک بە ناوی جیھان ھاتە لام ھەوڵی دەدا بمدوێنێت و قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام من ھەر بە وڵامی کورت وڵامم دەدایەوە دیار بوو ئەویش وەک من خوێنەرێکی سەر سەخت بوو
تا ئەو کاتەی قسەیەکی کرد کە وای کرد لە جێگای خۆم سر بووم
وتی کەوا ھەرگیز چووم بۆ سەردانی دکتۆری دەروونیئەوە خەونە ناخۆشەکەی من بوو ئەو بەشەی ژیانم کە جگە لە باوکم کەسی تر نەیدەزانی دڵم دەلەرزی و وتم بۆچی ئەو پرسیارە دەکەی لە وڵامدا گووتی تۆ کەسێکی گۆشەگیری ئەوە لە چاوانتەوە دیارە خەمێکی قوڵ کە تا ئێستا لێیی ڕزگار نەبووی دەتوانم ئەوە ببینم بۆیەش پرسیم
سەرم بە نەخێر جوڵاند و ویستم گفتوگۆی لەگەڵ بکەم تا ئەو بابەتەی بیر بچێتەوەڕۆژانە کەم کەم قسەم لەگەڵ جیھان دەکرد بەڵام زۆر نا
ڕۆژێک دەرسێکی شاغرمان ھەبوو نازانم چۆن بوو کاتێک خۆم بینیەوە لە تەنیشت ئەو و پێدەکەنین ، شتە سەیرەکە ئەوەبوو کە حەز و ئارەزوەکانمان زۆر لێک ئەچوو
گۆرانیە دڵخوازەکانمان گروپە دڵخوازەکانمان ئەکتەر و وڵات و خەونمان لە داھاتوودا لە ھەموو شتێکدا لێک چوون ھەبوو لە نێوانمان ، تەنھا ئەوە نەبێت ئەو جۆرە ژیانێک ژیاوە و من جۆرێک
چاوەکانی ئەو ھەموو شتێکی ئەوت ، ھەمووکات دەیتوانی بە ئاشکرا باسی ھەستەکانی بکات ، دەیزانی چۆن دڵدانەوە لە ئێمە وەر بگرێت ، بەڵام من ؟
من ھەرگیز خۆمی ڕاستەقینەم پیشان نەدا ھەرگیز باسی ھەستەکانمم نەدەکرد ، تەنھا ئەو جۆرە ژیانەی منی تێدا گەورەبووم وای لێ کردووم ببم بە خۆم و چاوەڕێی دڵدانەوە لە کەس نەکەم ، ھەمووکات ئەو کەسەی ھەستەکانمی لەگەڵ بەش بکەم خۆم بم ! دەی خۆ وتم ئەو جۆرە ژیانێک ژیاوە و منیش جۆرێک ، دوو خێزانی جیا پەروەردەیان کردووینئەو کەسێکی ڕوو خۆش بوو کراوە و گاڵتە چی بوو دایم حەزی لە دەنگە دەنگ بوو ھەموو کاتێک پێدەکەنی
بە پێچەوانەی منــــــــــــــ
جیھان ھەمان کچ نییە
ئەو کەسێکە و جیھان کەسێکی تر
YOU ARE READING
تەمەنی ھەرزەکاریم
Short Storyباوڕم بەو ئەفاسانەیە ھەبوو کە دەڵێت قوڵترین خۆشەویستی لە ڕقەوە سەرچاوە دەگرێت بۆیە ھەرگیز نەمویستوە ڕقم لە کەس بێت بەڵام ئەوە بۆ تۆ جیاواز بوو ھەرگیز لەبەرامبەر تۆ نەمتوانیوە ھەستەکانم کۆنتڕۆڵ بکەم سەرەتا ڕقم لێت بوو بێ ھیچ ھۆکارێک و بێ ویستی خ...