بۆ قوڵایی

51 8 0
                                    






ئەو پێیی وابوو کەوا زۆر ھۆڕنیم بەڵام ئەو گەمژە بوو یان خۆی وا دەردەخست نازانم !
دەبوایە سەرنجی ئەوە بدات بەس بۆ ئەو وام ئێمە زیاتر وەک خۆشەویست بووین نەک ھاوڕێ

بەڵام وەستام
وەستام لەوەی چیتر بیرکردنەوەکانم وەلا ڕێ ببەم دەربارەی ئەو
بەڵام ھێشتاش ئێمە باشترینی یەک بووین


نازانم چۆن کەی یان لەوانەیە دەمێک پێش ناسینی من بو بێت ئەو لەگەڵ پەمۆ ئەوائیلی پۆلەکامان وا تێکەڵ بو بێت ئەوان لە تەنیشت یەک دا ئەنیشتن
جگە لەوەی پەمۆ ئەوائیل بوو
منیش بای پێویست زیرەک بووم ڕاستی ئەو بێت من بۆ خۆم نەمدەخوێند بۆ ماڵەوەمان دەم خوێند
بۆیەش لەسەر وەرەقە نمرەکانم نزم بوو بەڵام لە پۆل وا نەبوو زۆربەی کات تەنھا من دەمخوێن تەنانەت پەمۆ کە ئەوائل بوو نەیدەخوێند
ھەرچەندە ماڵەوەمان زۆر سەریان دەخستمە سەر جگە لەوەی ئێمە خێزانێکی زۆر گەورە و پر مێوان بووین جگە لەوەی مامی خۆشەویستم شەھید کرا
سیستەمی خەو خواردن خوێندن ھەموو شتێکم تێک چوو ئەویش لەولاوە ھاتوە لە جیاتی دڵنەوایم کا کە تاکە کەس بوو ھەستەکانم لە بەرامبەری نەشارمەوە و خێزانەکەم جوان بناسێت
پێم ئەڵێت کوا ئەیژە تۆش ئەوەندە باش نیت « مەبەستی وەک قوتابیەکە لە پۆل واتا زیرەک نییە »
ھەر بەڕاست ئەوکات زیاتر دڵگران بووم
پاش ماوەیەک ھەموو شتێک ئاسایی بویەوە جگە لەوەی ڕا نەھاتبووین لەوەی مامم لەگەڵمان نەبێ
ئەو لێم نزیک بوو بەبێ ئەوەی خۆم بزانم
پاش مردنی ھەموو کاتەکانم لەگەڵ ئەو وەک میمۆریەک دەھاتەوە بەر چاو

لەبەر قسەکەی ئەو زیاتر ھەوڵم دەدا بخوێنم ھەموو جەنجاڵیەکانی مێشکم وەلا دەنا بۆ ئەوەی بۆی بسەلمێنم کە ھەڵەیە ھەرگیز فێر نەبووم ڕکابەری بکەم بەڵام خۆم بینیوە ڕکابەری لەگەڵ پەمۆ ئەکەم
بانە ئەو کچێکی باش و خۆشەویست بوو زیرەکیش بوو ئەو ڕکابەری لەگەڵ من دەکرد ھەموو کات ئەو یەکەم کەس بوو لێیی دەپرسیم نمرەکانم چەند بوو وڵامی ڕاستی ئەوم پرسیارە چی بوو
ئەوە لام سەیر نەبوو چونکە ساڵانی ڕا بردووش بە ھەمان شێوە بوو بۆم زۆر کەس ڕکابەریان دەکردم بەڵاملێرە شتێک جیاواز بوو ئەویش من بووم من ڕکابەریم دەکرد لەگەڵ کەسێکی تر




ڕۆژ ھات و ڕۆشت ڕۆی بوونی ئەویش نزیک ئەبویەوە !

_________

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now