پێم وا بوو

42 6 0
                                    







بوو بە ھەفتەیەک زیاتر ئەو ھیچ ھەنگاوێکی نەدەنا منیش وازم ھێنابوو لەوەی چیتر لە دوورەوە سەیری بکەم
بەتەواوەتی وازم
ڕۆژی یەک شـەمە بوو لە پۆلی جــیــم بووم ھەنگاوم دەنا بۆ دەرەوە و پێ دەکەنیم ئەویش دەھاتە ژوورەوە و پێ دەکەنی
چاومان کەوتە سەر یەک
چرکەیەک کەمتری ویست تا ریائشنم گۆڕا و روخسارم بوو بە کەسێکی ساردی بێ ھەست
رووم سوراند و ھەنگاوم ناوە پۆلەکە کە ئەبوایە دەرسی بیرکاری لەوێ بکەین
تا دووبارە ھەستم بە دەستەکانی کردەوە لەسەر ملم
دواتر بە تەواوی لە باوشی ون بووم
لە ژێر گوێم چرپاندی و وتی با باس بێت ئەو دڵ شکانە
ئەو ھاوڕێیەکی منداڵی ھەبوو بەناوی سایە ئەو پێیی گوتبوو بێتەوە لام
ئاسیا و ئەڤین و لانە زۆر بە سەیری سەیریان کردم و وتیان ئاشت بوونەوە
لە وڵامدا تەنھا سەرم لەقاند
ئەو وانەیە ئەو لە تەک من دانیشت
بەڵام من ھێشتا ھەستم بە بەتاڵی دەکرد لە ناوەوە
کۆتا ڕۆژ بوو و پشومان پێ دەدرا بۆ تاقی کردنەوەکانی نیوەی ساڵ لەبەر دەرگای قوتابخانە باوشی لێم داو پێیی گوتم باش بخوێنە دواتر دووبارە بوویەوە بە دەمەقاڵێمان پرسیم کەوا پێش ئەوەی شەریش بکەین ئەڤین و ئاسیا ئاوا لێیی نزیک بوون ئاوا ئەویان خۆشدەویست لە وڵامدا تەنھا گوتی بەڵێ تۆ چوزانی
سەرم لە قاند لە داخا
پەنجەی شەھادەم بۆی ڕاگەرت و لەگەڵ ھەر وشەیەک لە دڵیم دەدا
ھەرگیز ھیچ کەسێک ھەندەی من خۆشی نەویستوی و ھەندەی من خۆشی ناوێیی
لە دوای ئەوە بیرم نییە ھیچی ترم وتبێ

من کەسێک بووم کتێبم زۆر خۆشدەویست ڕۆژێک لە ڤیستڤاڵێک کە بە بۆنەی کتێبەوە کرا بوو ئامادە بووم
چاوەڕێیی باوکم دەکرد بێت کە خافڵا بوو بە وەرگرتنی کتێبەوە دووبارە لەگەڵ ئەو چاوەکانمان یەکیان گرتەوە بەڵام من ئیھمالم کرد چوونکە ئەوم نەناسیەوە ھەرچەندە زۆر بە سەیری سەیرم کرد تا ھاواری نەکرد و نەیگوت ئەیژە
لەو بڕوایە دا نەبووم ئەو بێت
ئەو لەچکی کردبوو لەگەڵ کردنی ڕمێڵ بۆ چاوەکانی ئەوە ھەڵەی من نییە لەبەر ئەوەی لە قوتابخانە ھەموومان کچین تەنانەت مامۆستاکانیش ئافرەتن ئەو لەچکی نە دەکرد
بۆیەش کە بینیم نەم ناسیەوە

لەوێ ئەوم بە باوکم نیشاندا و باوکم ئەوی ڕووبەڕوو بینی
لە نێو سەیارەکە باوکم ناوی ھەندێک کەسی دەگوت دەیگوت ئەوە ناوی باوک و باپیریەتی منیش تەنھا دەمگوت ناااا

کاتی تاقی کردنەوەکان دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام خراپ نەخۆش کەوتم
بە زۆر دەمتوانی چاوەکانم بە کراوەیی بکەمەوە
بەبێ ھیچ خوێندنێک دەچووم بۆ تاقیکردنەوەکان ئێستاش لام سەیرە چۆن دەرچووم ؟
ئەوە لەوانەیە بەھۆیی خوێندنی ڕۆژانە یان خوێندن پێش ھاتنی کاتی تاقیکردنەوەکان بێت
بۆیە زۆر بیرم لای ئەو نەما بوو ھەرچەندە کە دەشم بینی دڵم دەستی دەکرد بە ھەڵبەز و دابەز

_________

تەمەنی ھەرزەکاریم Where stories live. Discover now