ئامارەکانی توندوتیژی

156 49 128
                                    

مەبەست لە توندوتیژی هەر لێدان و ئازار و ئەشکەنجەیەک و مامەڵەیەکی خراپ
کە ڕووبەڕووی ئافرەت دەبێتەوە یان زۆر لێکردنێک بۆ کارێک کە خۆی ویستی لەسەر نیە
هەموو جۆرە توندوتیژیەکی جەستەی و دەرونی و دەستدرێژی و خراپە مامەڵەکردن و لاقەکردن و کاری داوێن پیسیکردن
لەسەر دەستی تاکەکەس بێت یان بە کۆمەڵ
دەچێتە چوارچێوەی توندوتیژی دژی ئافرەت

هەموو ئەوانەی لە بۆسنە ڕویداوە یان لە زیندانەکانی عێراق بە دەستی داگیرکەر هەر لە دەستدرێژی سێکسی و سوکایەتی و ئەشکەنجەیەک باشترین بەڵگەن بۆ سوکایەتی کردن بە کەرامەتی ئافرەت لەژێر سایەی سیستەمی ڕۆژئاوادا
ئەگەر خۆشیان پێیهەڵنەستابن ئەوا تەماشاکەی بوونە و بەبەرچاویانەوە کراوە

مەترسیدارترین ئەو توندوتیژیانە بازرگانی کردنە بە ئافرەت لە وڵاتە بەناو پێشکەوتوەکان کە ئەم جۆرە بەربڵاوترین جۆری تاوانە بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان هەموو ساڵێک زیاتر لە(٧٠٠)هەزار ئافرەت بازرگانیان پێوە دەکرێت بەشێوەیەکی قێزەون بەکاریان دەهێنن هەر پاڵپشت بە ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان ٣/٤ سێ بەشی ئافرەت لە جیهاندا ڕووبەڕووی تەندوتیژی دەبنەوە
کە کاریگەریەکەی بە جەستە و دەرونیانەوە دەردەکەوێت
وە زۆرینەیان پەنا بۆ مەی و مادەی هۆشبەر دەبەن
ئامارە فەرمیەکان لە ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن لەهەر ١٥ چرکەیەک ئافرەتێک ڕوبەڕوی لێدان دەبێتەوە وە ساڵانە
(٧٠٠) هەزار ئافرەت ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە
ژمارەی ئەو ئافرەتانەی لەو وڵاتانە لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی دەبنەوە بە (٨١) ملیۆن مەزندەکراوە

لە فەڕەنسا توێژەران دەڵێن
لەسەدا ٩٥ قوربانیەکان توندوتیژی ژنانن

لە کەنەدا لەسەدا ٦ پیاوان توندوتیژی لەلایەن ژنەکانیانەوە بەکاردێنن دژی هاوسەرەکانیان

لە هیندیش لەهەر ١٠ ئافرەتێک ٨ئافرەتیان
قوربانی توندوتیژین

لەسەدا ٤٠ ژنانی هیند ڕووبەڕووی لێدان و توندوتیژی سێکسی دەبنەوە

لە پیرۆ لەسەدا ٧٠ ئەو تاوانانەی لە پۆلیس تۆمارکراون ئافرەتی قوربانی دەستی مێردەکانیانن

ئەمە جگە لەو سوکایەتی و شکاندنی کەرامەتەی بە ئافرەت دەکرێت هەڕاجکردنیان لەو کەناڵە بەدڕەوشتیانە
هەروەها کڕین و فرۆشتن پێیانەوە بە ملیۆنان دۆلار بەناوی ئازادی سێکسیەوە
هەروەها لەناوبردنی ئەو منداڵانەی کەبەهۆی زیناوە دروست دەبێت
تائێستا (٦٠)ملیۆن کچ لە وڵاتانی ئەوروپا
لەناوبراون و مافی ژیانیان لێسەندراوەتەوە بەهۆی لە باربردنەوە
دەی ئایا ئیسلام لەباربردنی حەرام نەکردوە؟!




































































ئافرەت کۆیلەی بن دەستی باوکی بێت یان برای یان هاوسەر باشترە لەوەی کۆیلەی بن دەستی هەزاران و پیاو بێت و پارە بە جەستەی پەیا بکەن💛🌻





































سڵاو دڵەکانی من

ڕاتان چیبو بۆ بابەتی ئەمجارە؟؟

هەروەها بۆ پارتی داهاتوو هەر باس لە دەستدرێژی دەکەین لەلایەن وڵاتە بەناو پێشکەتوە کان 🙂

خۆشمدەوێن زیاتر لەهەموو شت
ئەوە لەبیرمەکەن💖☺️🦋

ئەهاااا کتێبی تازەم کڕیوە بڵێین پیرۆزە😭😭😭😭😭😭🙂

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now