ژیانت جوان بکە✨🤍

36 9 3
                                    


ژیانت جوان بکە!

ڕەنگە ئەم ڕستە کورتە لای تۆ هیچ واتایەکی

نەبێت چونکە زۆرێک لە ئێمە لە

ژینگەیەکی گونجاو ناژین

ڕەنگە تۆ لە ژینگەیەک بژیت زۆرینەی کاتەکان

لەو ماڵەدا شەڕ و ئاژاوە بێت

یانی هەر کێشەیەکی تری خێزانی

بەڵام تکایە با ئەم کێشانە وات لێنەکەن

ژیان بە جوانی نەبینی!

تۆ هەوڵبدە ژینگەیەک لە ناخی خۆت دروست بکە

پڕ بێت لە بەهێزی و کۆڵنەدان و سەرکەوتووی

با هەمیشە ناخت لەگەڵ ژیانا نەگۆڕێت

تۆ کە ئەمڕۆ ڕوداوێکی ناخۆش لە ژیانت ڕوویدا

بڵێی تەواو ژیان هیچ خۆشیەکی نیە

نا با تەنانەت لە کاتە ناخۆشەکانیشا هەر هەست

بکەیت کە ژیانێک هێشتا بەشێکی جوانی تێدایە

تۆ وا لەخۆت بکە کە هیچ یەکێک لەم

ئازارانە نەتکەوێنێت

منێکی پێشتر کە جیهانێکی پتەوم نەبوو لە ناخی

خۆم هەر کە توڕەبونێک یانی هاوارێک لەم ماڵەدا

بکرایە وام دەزانی تەواو ئیتر ژیان خۆشی بۆ من

نیە بەڵام ئێستا تەنانەت کە ناخۆشترین

ڕۆژی ژیانیشم بێت لەم ماڵەدا هێشتا

دڵخۆشیەک لە ناخم هەیە

هەوڵەکانم هێشتا بەردەوام و هەست بە بەهێزی

ئەکەم کە چیتر ڕوداوە ناخۆشەکان وام لێناکەن

بگریم بۆ چونکە من هەوڵم و دا بڕیارم دا

گەورەبم و بەرگەی هەموو ئازارێک بگرم

وە ئەوە بزانە کە خودای گەورە ئازارێک بە

بەندەکەی نادات کە بزانێت بەرگەی ناگرێت

مرۆڤ خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێزە

بۆیە بوەستە هێندە جیهانێکی ڕوخێنەر لە ناخی

خۆت بنیات بنەی وا بکەی خۆشیەکانت کاتی بن

و خەمەکانت پێکەنینت لێ پێت بدەن

بۆیە تۆ هەوڵبدە کە خەونێکت هەبێت بەڵام

خەونێکی ماقوڵانە کە بتوانیت و بزانیت

پێی ئەگەیت نەک تۆ خەونی ئەوەت هەبێت ببیت

بە ئایدۆڵ! ئەوە مناڵانەیە بەڕای من

من چونکە تۆ ئەبێ خەونێکت هەبێت لەگەڵ

دینەکەت گونجاو بێت!

خەونێک هەڵبژێرە و بەخۆت بڵێ

من هێشتا ڕێگایەکی دوورم هەیە تا پێیدا بڕۆم

هیچ کەسێک لەم گەردوونە نیە کە قسە لەگەڵ

خودی خۆی نەکات با ئەو قسانەی

لە خۆتی ئەکەیت با هێز بدەنە ئیرادەت

بەشێوەیەک قسە لەگەڵ خۆت بکە

کە ئازیزترین کەس لەبەرامبەرتە

نەرم و نیان بە لەگەڵ خۆت و هەموو شت مەهێنە سەر خۆت

من لێرەوە داوات لێکەم لەم چرکەیەوە

ژیانت جوان بکەیت✨🤍






























سلام علیکم خۆشەویستانم

هیوادارم ئەم قسانەی بۆتانم کردوە تۆزێک سوودی هەبێت بۆتان بۆ من تەنانەت ئەگەر یەک کەسیش بینەربێت زۆرە الحمداللە لەسەر ئەکەم
جا هیوادارم هەمیشە باش و تەندروست باش بن
خۆشمئەوێن🥹🤍

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Dec 12, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now