تۆ بەهێزی

38 10 1
                                    

تۆ بەهێزی

بوەستە لەوەی بچوکترین ناخۆشیەکانی ژیان

چۆکت پێدابدات

تەنانەت ئەگەر سەخترین کاتی ژیانت هەبوو

هەرگیز هیوا و دڵخۆشی لە دەس مەدە

بوەستە لەوەی هێشتا وەک مناڵێک بۆ بچوکترین

ئازار فرمێسکەکانت ئامادەبکەی بۆ کەوتن

تۆ مناڵ نیت تەنانەت ئەگەر واشبڵێی

بەهێزبە و خۆت ئامادە بکە بۆ هەموو

ئازارەکانی ژیان

ئەم هەستە دەرونیانەی ئێستا هەتە

بەهۆی تەمەنی هەرزەکاری و هۆرمۆنەکانەوە

ئەبنە بچوکترین ئازار کاتێک چیتر بڕیار ئەدەی گەورە ببیت

جا هەستەوە گەورە ببە با هەموو دونیا بزانن

کە ئازارەکان چۆک بەتۆ دانادەن

ژیان بریتیە لە کەوتن و ئازار نەک تەنها خۆشی

جا چەندان ناخۆشی تر هەیە کەلە ژیانەکانی داهاتوو ئێقەت ئەگرن

بۆیە با ئەم ئازارە بچوکانە لەئێستاوە هێز و توانات لێنەبڕن

ڕەنگە ئەم ناخۆشیانە ماندووت بکەن

وێرانت بکەن بەڵام فێری پشو ببە نەک وازهێنان

تەنها پشت بە خودا ببەستە و هەوڵبدە تا بتوانی بەسەر ئەم ئازارە تێپەڕبیت!!
























دوای ماوەیەکی زۆر
هەوڵەدەم دووبارە ئەکتیڤ ببمەوە ئەگەر خوێندن بێڵێت🥹🤍
جا من جەماعەتی کەرکووکم باس بایکۆت مەکەن لای ئێمە عەیبە😗

هەر شاد بن🥹🤍✨

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now