کتێب

127 43 26
                                    

وەک زۆرێک لە کەسانی دەوروبەرم
دەبینم کە خوێندیان لە خۆیان کردوە بە شتێک کە گرانترین بەشی ژیانە

بەڵام لە ڕاستیدا وانیە!
خوێندن وامان لێکات مێشکمان بکرێتە و
هەروەها تاکە خۆراکی مێشکە و
مێشک بەهێز دەکات

تۆ ڕەنگە خوێنەری کتێبێک بیت و
چەندان کتێب بخوێنیتەوە بەڵام وازانی کە هیچ سودێکی پێت نەگەیاندوە؟!

بەدڵنیایەوە نەخێر کتێب خوێندنەوە خۆراکێک بە مێشک و دڵ و جەستەمان دەدات بێئەوەی خۆمان هەستی پێبکەین
وامان لێدەکات کە مێشکمان
گەشە بکات بۆ هەر لاپەڕەی کتێبێک بیخوێنیتەوە ئینجێک لە مێشکت گەشە دەکات

هەروەها شێوازی قسە و گفتوگۆمان دەگۆڕێت بەڵام ئەگەر خۆمان هەوڵی گۆڕانی بۆ بدەین

کتێب مرۆڤەکان دەدۆزێتەوە
هەروەها چەندێک خوێندنەوە گرینگ بێت
ئەوەندە شێوازی خوێندنەوە گرینگە

ئەوانەی کتێب دەخوێننەوە هەوڵبدەن
گەشە بەخوێندنەکەتان بدەن
واتا لەوانەیە تۆ تەنها ڕۆمانێکت لە سەرەتا
خوێندبێتەوە بەڵام چیتر ڕۆمان مەخوێنەوە

بەڵکو کتێبی بیری و ئەقڵی بخوێنەوە
کتێب بخوێنەوە کە باس لە شێوازی گفتوگۆ کردن یان مامەڵەکردن بخوێنەوە
چونکە ئەوە سوودێکی زۆری دەبێت

هەروەها ئەوانەی کتێب ناخوێننەوە
با پێتان بڵێم
کتێب خوود ئەدۆزێتەوە و بەپێی کات
شتانێک لە مێشکت لادەبات کە
پێشوتر بە ڕاستت داناوە
بەتەواوی کەسایەتیەکی جوانتان بۆ دروست دەکات

بۆستە با من باسی خۆم بکەم
پێش کتێب خوێندنەوە

بەردەوام کەسێکی توڕە بووم هەروەها
زۆر بڵێ زۆربەی جار بە کەسی
سارد و قسە ڕەق ناسرابووم

هەروەها پێم یان دەوت کە تۆ ئەسڵەن
نازانی قسەش بکەی یان جوابی بەرامبەر بدەیتەوە
کاتێک کەسێک قسەی لەگەڵم دەکرد
زوو زوو پێیم دەبڕی و قسەی دڵی خۆم دەکرد

بەڵام کاتێک بە سەرەتای کتێب خوێندنەوە گەیشتم یەکەم کتێب کە خوێندمەوە
(ئەتەکێتی گفتوگۆ بوو)
نازانم چۆن و لەکوێ ئەو کتێبەم کڕی
بەڵام ئەوە دەزانم کە بەڕاستیی
زۆر سوودی بە من گەیاند وای لێکردم
کە ئێستا هەموان پێم دەڵێن
هەر بە شێوازی قسەکردنتا دیارە کە تۆ خوێنەری

شتانێکی باشی لە من گۆڕی و خوە خراپەکانی لەسەر لابردم
توڕەیم بە ئاستێکی باش دابەزی و
هێمنی کردە ژیانمەوە
هەروەها فێریکردم چۆن گوێگرێکی باش بم
و چۆن وەڵامی کەسانی بەرامبەرم بدەمەوە

بۆیە من لە میانەی ئەم پارتەوە دەڵێم
بخوێنە با داهاتوت ڕوناک بێت
چونکە بەڕاستی سەرچاوەی نێو کتێبەکان
ژیانی ڕەشی زۆر کەسی بۆ ڕووناکی گۆڕی


{کاتەکانی کتێب خوێندنەوە}

شەرت نیە تۆ هەرکە دەستت کردە
کتێب خوێندنەوە واز لەهەموو شت بێنی
چونکە کتێب پێمان دەڵێ
بمخوێنەوە و کارم پێبکە
مەبەست لەمە چیە؟؟

واتا کتێب بخوێنەوە نەک تۆ هەموو سەعاتێکت بۆ خوێندنەوە بێت
بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە دوو لاپەڕە یان سێ لاپەڕە بخوێنەوە بەپێی مەجال

هەروەها کاتێک دەچیتە ناو خەڵکی
شەرم لەوەمەکە تۆ خوێنەری
بەڵکو چی لە کتێب فێربویت دەری بخە
جا بە قسەیەکی ئەرێنی بێت
یان ئامۆژگاریەک

ئیش و کاری خۆت بکە و یارمەتی دایکت بدە لە کاروباری ماڵ و هەروەها
مۆبایلەکەت بەکاربێنە و ئەگەر شەویش بێت سەعاتێک یان نیو سەعات
بۆ خوێندنەوە تەرخان بکە لە ژیان
ڕۆژانەت دا

من ئەگەر شتێک سوودی نەبێت هەرگیز ناڵێم
بیکە چونکە من لێرە ئامانجم ئەوەیە
تاکێکی باشت لێدەرچێت

یان لە کاتی قوتابخانە
دەتوانی کتێب لە ڕۆژانی هەینی دا
نیو کاتژمێر یان چارەکێک بخوێنیتەوە
چونکە ئەوە کاریگەری باشی دەبێت
لەسەر مێشکتان














































نامەیەک بۆتۆ
° پێبکەنە,,ڕێک ئێستا پێکەنینێک بکە سەر لێوەکانت چونکە ئەزانی بۆچی؟
چونکە زۆر جوانی کاتێک پێدەکەنی
حەز دەکەی بچۆ بەرئاوێنە
و پێبکەنە ئەوسا
دەزانی کەمن درۆ ناکەم بەڵکوو ڕاستی بۆتۆ دەڵێم تۆ زۆر جوانی
وە هیچ کەسێک بۆی نیە وەک تۆ بێت چونکە تۆ تاکی!
لە پەڕەی گووڵ ناسکتری و لە هەنگوین
شیرینتری🍯🌷°






















































هاوڕێیانی ڕووح شیرین
ئەم ماوەیە چەند ئەکاونتێک هەستاون
بەوەی کە بوختان بە من دەکەن
گوایە من خۆشەویستی یاد بووم کە
لە پارتی پێشوو باسم کرد بەڵام
پارتەکەم ڕەش کردەوە
بەڵام من لێرە دەڵێم من نەک ئێستا بەڵکو پێشتریش هیچ پەیوەندیم لەگەڵ کوڕ نەبوە
هەروەها هاوڕێشم نەبوە
من لە خێزان و عایلەی خۆشم
تێکەڵاوی کوڕ ناکەم جا چبگات بەوەی
من لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە
ئەم کارە بکەم من گەر خۆم کارێک بکەم
نایەم و بەئێوە بڵێم مەیکە
{باوەڕ بەو پڕوپاگەندانە مەکەن}

زۆریشم خۆشەوێن 🦋✨
هەرگیز ئەوە. لەبیرمەکەن چونکە بەڕاستی من دڵی ئێوەم لا جوانە لەبەرئەوەی
کاتی خۆتان بۆ خوێندنەوەی ئەم
کتێبە دادەنێن🥺🦋



دووبارە دەڵێم خۆشمدەوێییی❣️🥀

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now