بیرکردنەوەی هەڵە

126 34 70
                                    


ماوەیەکی زۆرە شتانێکم بەرچاو دەکەوێت
کە هی ئیستەش نیە بەڵکو زۆر دەمێکە
هەموان بۆ ئەکتیڤ و نازانم چی
قسەی ناڕاست بڵاو ئەکەنەوە و لەکاتێکدا نازانن ئەوە چەند کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگا هەیە

کە ئەویش ئەو قسانەن لەسەر کچ دەکرێت لە کوردستان؛

١-پێبکەنێت حیزە

٢-لەگەڵ کوڕ قسە بکات بەڕەڵایە

٣-شەڕ بکات بێ تەربێتە

٤-بچێتە دەرەوە بێ ساحێبە

٥-بگری کوڕ دڵی شکاندوە

٦-بخوێنێت گێلە

٧-قسە لەگەڵ خەڵک بکات دەمدرێژە

٨-قسە نەکات نەفامە

؟؟؟؟؟؟
یانی ئەوە بەجدیانە هەر لەخۆیانەوە شتی وادانێن

هەربەڕاست کێ بە پێکەنین حیز بوە ئەگەر لەسنوری خۆی لانەدرابێت
بۆ نمونە من ئێستا باسی گشتیتان بۆکەم

یەکەم خاڵ هیچ کەسێک کاتێک پێکەنێت
کەس بۆی نیە پێی بڵێ حیز چونکە خوای گەورە پێکەنینی قەدەغە نەکردوە

ئینجا کاتێک کچ پێکەنێ قەیچێکە پێبکەنە بەڵام لە سنوری خۆی بالانەدات من زۆر کچ ئەبینم کە پێکەنێت دەنگی پێکەنینی دوو کۆڵان ئەڕوات یانی بە جدی من خۆم ئەوەم پێ ناشرینە!!

خاڵی دووەم
ئەسڵەن کچ چی پێویست ئەکات لەگەڵ کور قسەبکات
ئەوهەموو کچە هەیە کە هەموویان وەک خوشک وان بۆ ئیلا کوڕ؟
یانی تەواو ئەسڵەن خوای گەورە قسەکردنی لەگەڵ پیاوی نامەحرەم قەدەغە کردوە لەڕووی شەرعیشەوە
ئایا ئەو کوڕە قسەی لەگەڵا ئەکەی
براتە؟ باوکتە؟ مامتە؟ خاڵۆتە؟ هاوسەرتە؟

گەر یەکێک لەوانە نەبێت ئەوا تۆ لەفەرمانی خوا هەڵگەڕایتەوە

خاڵی سێیەم

هەموو کاتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک قەت بە شەڕکردن حەل نەبوە
باشە تۆ عەصابەی چیت تا شەڕ بکەیت
ئەسڵەن بۆ کچ هیچ جوان نیە شەڕ بکات
جا لەگەڵ کوڕ بێت یان کچ
کاتێک تۆ هێمنی خۆت ئەپارێزی خەڵکیش هێمنەبێت
وە ئەگەر لێشی دایت وەڵا تۆش قسوری بۆ مەکە

خاڵی چوارەم
هیچ کاتێک چوونە دەرەوە ئەوەنەی ناوێت خەڵکی قسەت لەسەر بکات ئەگەر خۆت مەبەستت شتێکی خراپ نەبێت
قەیچێکە بشچۆ دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت
ئەگەر خێزانەکەت ڕێگادەن وە گەر ڕێگەش نادەن مەچۆ خۆ ئەوە شتێکی ئەوەنە موهیم نیە من وەک و خۆم کاتێک لەپۆلی شەشی سەرەتا بووم چوونە دەرەوەم لێ قەدەغە کرا بەڵام ئەوە شتێکی ئاساییە خۆ چیە نامرم لەماڵەوە بم 🙂

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now