پشوی هاوین

109 20 12
                                    

بوەستە تەنها لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەس نێو دەستت تەنها بۆ ئەوەی کاتە بەتاڵەکانتی پێ پڕکەیتەوە
بەڵکو بەکاری بێنە بۆ شتێک کە تۆ بەرەو پێش بەرێت خودی خۆت بەرەو پێش بەرە
پەرە بە تواناکانت بدە

ئەم پشوی هاوینەت با وەک ئەوانی تر نەبێت
خۆت فێری زمانێکی جیاواز بکە
ئەتوانی خۆت فێری ئینگلیزی بکەیت بە
سێرکردنی فیلمی ئینگلیزی
جا سەرەتا بە ژێرنوسی کوردی دواتر بە ژێرنوسی ئینگلیزی سێری بکە
دواتر بە بێ ژێر نوسی سێری بکە چونکە دڵنیابە سوودی لێ ئەبینیت
وە باشترین فیلم بۆ فێربونی ئینگلیزی
فیلمی friends کەلە هەموو سایتە کوردیەکان هەیە بە ژێر نوسی کوردی
بەشی زۆرە و هەر بەشێکی ٢٤ ئەڵقەیە
یان خۆت فێری زمانی عەرەبی بکە بەهەمان شێوە

یانیش هەوڵ بدە لە دینەکەن زیاتر بەرەو پێش بچی هەندێک لە فەرموودەکانس پێغەمبەری ئازیزمان لەبەر بکەیت

یان هەندێک سوڕەت هەیە وەک و سوڕەتی الملک کە ٣٠ ئایەتە ئەتوانی ڕۆژی یەک ئایەت بە. خۆی و تەفسیری لەبەر بکەیت کە بۆ ماوەی مانگێک ئەتوانی تۆ سوڕەتێکی پیرۆز لە سوڕەتەکانی نێو قورئان لەبەر بکەیت

وە ئەشتوانی خۆت فێری تەجوید بکەیت لە ڕێگەی یوتوب کە باشترین مامۆستا بۆ فێربونی تەجوید مامۆستا سەردار لە یوتوب سێرچی بۆ بکەن هەر کێش نەیتوانی بیدۆزیتەوە من بۆی ئەنێرم

بەڕاستی کات گرنگە لە ژیان هەر چرکەیەک کە ئەڕوات بۆتۆ ساڵێکە دڵنیابە
بۆیە هەوڵ بدە زیاتر پەرە بە خۆت بدەین لە ڕووی ئەقڵ و مەعریفەوە

مەڵێ من بچوکم ئەو شتانەم پێ ناکرێت
مرۆڤە بچوکەکانیش ئەتوانن شتی زۆر گەورە ئەنجام بدەن

هەموو کاتەکەت با لە واتپاد و چات و سناپ و ستریک و انستا بەسەر مەبە

چونکە بەڕاستی ئەوە لایەنی ئەرێنی بۆتۆ دروستەکات بێ ئەوەی خۆت ئاگات لێی بێت

بۆیە ڕێک ئێستا کە هیچ کات درەنگ نەبوە
هەوڵی خۆت بدە بۆ زیاتر زانین و فێربوون

کتێب بخوێنەوە و تۆزێک لە دونیای کتێب قووڵبەوە و قورئان بخوێنە و گوێ لە قورئان بگرە

تۆزێک گرنگی بە خۆت بدە چی لە ڕێک پۆشیت و جوانیت

کات بۆتۆ گرنگە ئەم پشوی هاوینە وەک دیاریەکە کە خودا بەتۆی بەخشیوە وە ئەو لەشە ساغەی کە هەتە ئەتوانی زۆر شت بکەیت

زۆر شت خراپ و باش ئەگرێتەوە
بەڵام تۆ ڕێگە باشەکە بگرە کاتە بەتاڵەکانت لە شتی هیچ بەفیڕۆ مەدە




















هیوادارم کەمێک لە قسەکانم کاریگەری هەبوبێت و سوودی لێ ببینیت
بەڵام ئەوەی من وتومە لە چاکی تۆیە
ڕۆژێک بەئاگا دێیت بەڵام ئەوکاتە زۆر درەنگ بوە لە کەموکوڕتی پارتەکە ببورن چونکە زۆر بە پەلەی نوسیومە بۆ ئێوەی گوڵ شایەنی زیاترن بەڕاستی🥺🤍

وە لە چیرۆکە تازەکەشم بەناوی
  the believer
خوێنەر بن و ئەکتیڤ بن ڕای خۆتان لەسەری بڵێن سوپاستانەکەم زۆر زۆر



خواتان لەگەڵ فستقەکانم🥺🍃🥃

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now