وەرن

98 29 49
                                    


ئێھ چۆنن ئەزیزەکانم☺️

ڕەنگە بەیانی لای زۆرێک یەکەم ڕۆژی قوتابخانە بێت لە ساڵێکی نوێ

هیوادارم ئەمساڵ زیاتر گرینگی بە وانەکانت بدەیت و زیاتر هەوڵبدەیت

ئەمساڵ واز لە خوی خراپ بێنە و گرینگی بە خوێند و دەرسەکانت بدە و
مۆبایلەکەت دوورخەوە

مۆبایل دووبارە دەبێتەوە بەڵام ناخۆشی ئەوەیە کاتێک تۆ لە پۆلێکر تر  خۆت
نابینیتەوە بەڵکو

وەک ساڵی پێشوو هەمان دەرس و خوێندن و پۆل دەبینیتەوە

بۆیە داواتان لێکەم
ئەمساڵ گرینگی بە وانەکانت بکە و ڕۆتینەکەت با بەم شێوازەبێت

ئێمە سەرەتا لەبەیانی هەڵدەستین
بەدڵنیایەوە هەموومان خەومان دێت
بەڵام تۆ گەر بە چاوی خەواڵوشەوە بوو
ڕێک بچۆ ئاوێکی سارد بکە بەدەموچاوتا

چونکە ئاوی سارد وائەکات خەوت بزڕێت بەڵام ئاوی گەرم خەواڵووت ئەکات

ئینجا نانی بەیانی گرینگی پێبدە بۆکاتی مەکتەب چونکە ئەوە زیاتر مێشک کراوەت دەکات وە چونکە تۆ لەکاتی خوێندن بیر دەکەیتەوە کالۆریەکی زۆر سەرف دەکەیت
بۆیە هەوڵبدە خواردنت زیاد بکەی
یان لەبەیانی کوپێک شیر بخۆ

بە ڕوویەکی خۆش بچۆرە ناو خوێندنگاکەتەوە چونکە پێکەنین لەسەر ڕووت دڵنیابە کاریگەریەکی زۆر ئەوتۆی هەیە لەسەر تۆ

مامۆستا و دەرسەکانت خۆشبوێت و ئەوەیشی لێی باش. نیت هەوڵ بدە باشتربیت

دەفتەرەکانت گرینگی پێ بدە هەروەها بەدەسو خەتێکی جوان شت بنوسە تاوەک و لەکاتی سەعیکردنەوە تێبگەیت و کێشەت نەبێت

وە کاتێک لە قوتابخانە دێیتەوە
دوای نان خواردن خۆت مەخڵافێنە بە مۆبایل ببەڵکو بخەوە
چونکە مێشکت هیلاک دەبێت و پێویستیت بە پشوە و هەوڵبدە ئیسراحەتێکی پێ بدەیت

وە پاک و خاوێنی خۆت و شوێنی خوێندنت بپارێزە چونکە کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر تۆ

لە دوای ئەوەی نیوەڕۆ خەوتی هەوڵبدە با بۆ دوو سەعات یان سێ سەعات بێت دوای هەستە یەکسەر مەخوێنە بەڵکو هەوڵبدە

کتێب بخوێنیتەوە یان کەمێک لەسەر مۆبایل بە یان گوێ لە قورئان یان گۆرانی و میوزیکێکی هێمن بگرە

بەڵام با ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت بەڵکوو زوو کۆتای پێبێنە و ئینجا بخوێنە

لەکاتی خوێند ڕێستێک وەرگرە و
ئیسراحەت بە مێشکت بکە

هەوڵبدە میوە یان شتێکی بەسوود بخۆی

وە بیرت بێت دوای خوێندن چەنێک کاتت هەبوو مەچۆرە سەر مۆبایل چونکە ئەوە خوێندنەکەت لەبیر دەباتەوە

وە ئەمساڵ باوەڕ بە تواناکانی خۆت بکە
دڵنیام تۆ توانای زۆر شتت هەیە.

وە قەلەقی دوورخەرەوە و لەکاتی تاقیکردنەوە دڵنیابە گەر بەجوانی سەعیت کردبێت هەرگیز ناترسی

وە شتێکی زۆر گرینگ تر
هەموو حەفتەیەک ڕۆژێک دیاری بکە
بزانە لەو حەفتەیە چیت خوێندوە

گشتی دووبارە بکەرە و هەموو ڕۆژێک بەجوانی سەعی بکە ئەمە واتلێکات ماندوو نابیت و هەروەها خوێندنت لا ئاسان دەبێت


















زۆرم خۆشەوێن دڵەکانم
قوربانی دانە بە دانەی هەناسەتان بم
تکایە ئاگاداری خۆتان بن و خۆتان جوان داپۆشن دونیا کەمێک ساردی کردوە و وەرزەکە گۆڕانی بەسەر دێت و نەخۆشی زۆر دەبێت☺️🥺😚😚










ئیشەڵا کەمێکی تر پارت لەسەر شتێکی زۆر گرینگ دەنوسم کە زۆر لە سۆشیاڵ میدیا باوبوە و ئەمەوێ ئاگادارتان کەمەوە کە هیچ ڕاست نیە 🙂☺️🦋🦋🤍
























( ئاگاداری دانە بە دانەی هەنگاوەکانت بە تۆ لەژیانێکی پڕ لە پیسی دەژیت نەهێڵی پات هەڵخلیسکێت و پیس بیت🦋🤍)



چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now