فریودان

189 56 112
                                    

با ئێمە لەو جیلە نەبین تکایە👆👆

تێبینی:
زۆر کەس ڕەخنەی ئەوە ئەگرێت
بۆچی بە کۆ باسی کوڕان دەکەیت و خۆ ئەوانیش باش و خراپیان هەیە بەڵام هاوڕێیانی خۆشەویست تۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە و هەروەها بەڕووبەڕووش
تۆ چوزانی کێ باشە و کێ خراپە!؟؟؟
من بۆیە بە کۆ باسی کوڕان دەکەم چونکە ئێمە نازانین کامە باشەکەیەو خراپەکەیە بۆیە پێویستە خۆمان لە هەموویان.
بۆ ئەوەی توشی کێشەیەک نەبین و دواتر ئەوانی تیا خەتابار بکەین!!!!!


کوڕان داودەنێنەوە بۆ کچان و بەهەرشێوەیەک بێت سەرنجیان ڕادەکێشن بۆ خستنە نێو ئەو داوە،بە چەند وشەیەک بێت یان تەماشاکردنیان و پێدانی ژمارەی تەلەفۆن بێت
ئەمە بۆتە دیارەدە و لە نێوان کوڕان وکچاندا وەک ئاگری ناو پوش پەرەیسەندوە و بڵاوبۆتەوە
دەبینین لە شەقام و یا لە ترافیکلایتێکدا
ئۆتۆمبێلی کچێک وەستاوە و کوڕێک بە ئۆتۆمبێلەکەی دێت پارچە کاغەزێک دەداتە ئۆتۆمبێلەکەی تەنیشتی!!!
ئەمە دیمەنێکە ڕۆژانە لەپێش چاومان ڕوودەدەن بێ هیچ شەرم و حەیایەک!؟

یەکێک لە هۆکارەکانی داڕمانی خێزان بەزایەکردنی کچانە
چەندان کچ شوێن داو تەڵەی کوڕان کەوتون و دەرگای خۆشبەختیان بەسەر خۆیان داخستوەو خۆیان چارە ڕەشکردوە هەروەهاا
لەبەر یەک کچ چەندان کچی تری ئەو بنەماڵەیە چارەڕەش و سەرگەردان بونە

چەندان ئافرەتی هاوسەردار کەوتۆتە
ئەم داوەوە و مێردی پێیزانیوە و لێی جیابۆتەوە و منداڵەکانی سەرگەردان بوونە

هەرکەس بە دواداچوون بکات بۆ لێکەوتەکانی ئەم کارەساتە ئەم بەدڕەوشتیە ئاهوحەسرەت
دەخوات بۆ دۆخی کچانی موسوڵمان
دەزانێت ئەم داونانەوەیە هۆکارێکە بۆ فریودان و تۆڕی ڕاوکردن بۆ ناموسیان و ڕسواکردنیان دواتر وەک قوربانیەک لە سوچێکدا فڕێیان دەدەن ووازیان لێدێنن یا دەبنە لەشفرۆش یانیش لادەر

بەتایبەت ئێستا کە هەموو ئامراز و هۆکارێک هەیە لەبەردەست منداڵ و هەرزەکار و گەنج و لاو لە کچ و لە کوڕ بۆ کارئاسانی ئەو کارە
بەڵام ئایا ئاکامی چی دەبێت؟!
ئایا تەنها لەزەتێکی کاتی نیە
چێژێکی کەم و گوناهێکی یەکجار زۆر

تەماشاکەن یەکێک لەو کچانەی قوربانی ئەم کارە خراپەیە چۆن باسی لەو نەهامەتیە دەکات کەبەسەری هاتوە

{ سەرەتا تەلەفۆنێکی ئاسای،،، پەرەی سەند بۆ چیرۆکی خۆشەویستیەکی بێبنەما و خەیاڵی ئەومنی خەڵەتاند کە دەتهێنم و هاوسەرگیریت لەگەڵ دەکەم،،داوای کرد بمبینێت،قایل نەبووم
هەڕەشەیدا کە واز دێنێت و پەیوەندیم لەگەڵ دەپچڕێنێت منیش وێنەیەکی خۆمم و نامەیەکی پڕ لە سۆزم بۆ نارد نامەو قسەکردنم لەڕێی تەلەفۆنەوە بەردەوام بوون
ئەو قسەکانمی ڕیکۆرد کردبوو
بۆ ئەوەی بیکاتە هۆکارێک بۆ هەڕەشە لێکردنم و بڵاوکردنەوەیان
لەترسی ئەوە چومە دەرەوە لەگەڵی بەو بەڵێنی کە پێیدابووم ساتێکی کەم ببێت و درێژە نەکێشێت تا من زوو بگەڕێمەوە
گەڕامەوە!!!!!
بەڵام خۆزگا هەر نەچوومایەتەوە دەرەوە خۆزگە هەر بەڵێنم نەدایە
چوومە دەرەوە لەگەڵی بەڵام بە سەرشۆڕی گەڕامەوە زۆر تکام کرد و لێی پاڕامەوە کە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکات و لەم ئابڕووچونە ڕزگارم کات بەڵام دەزانن وەڵامی چیبوو؟!!

بە گاڵتەپێکردن و سوکایەتییەکی زۆرەوە پێی وتم :من ئافرەتێکی بەدکار و داوێنپیس ناخوازم و بیکەمە هاوسەری خۆم
بەم شێوەیە بەو چارەنوسە ڕەشەوە جێی هێڵام و تا داهاتویەکی تاریک تر و ئەویش ڕۆشت بەدوار نێچیرێکی تردا بگەڕێت!!! }

ئەوان تەنها وەک بەدکارێک بیر لە ئێوە دەکەنەوە وە چەند قسەیەک هەیە کە کوران دەیکەن بۆ ئەوەی خۆیان باش نیشان بدەن!!

١..من وەک کوڕانی تر نیم
(بۆ تۆ لە ئاڵتون دروستکراوی)

٢..سوێن بەخوا ئەمەوێ بەس لەگەڵ تۆ زەواج کەم
(وەڵای دیارە خەلەلێکی هەیە دەنا ئافرەت بڕانە😐)

٣..دڵی من زۆر پاکە بەرامبەرت
(وەڵای. درۆئەکات دیارە دڵی بۆچی ئیشەکات و چۆن خوێن لەلەشی دێت و دەڕوا
هەر بۆیە ناو دڵی خوێنی تیایە درۆ کات کچینە باوەڕی پێنەکەن هاااا+

٤..چاوەڕێت ئەکەم تا خوێندنەکەت تەواو ئەکەیت و پێکەوە هاوسەرگیری ئەکەین!!
(جا من خوێندن تەواو کەم پیاوم بۆچیە
بۆ ئەوەی دوو ڕۆژتر لە بان پارەی من تیکە بخاتە دەمیەوە🤓)

٥..خۆ پەنجەکانی دەست وەک یەک نیە
تا کوڕانیش وەک یەک بن
(پەنجەکانی دەست لەیەک ناچن بەڵام ناخی هەموویان یەک سوقانە و یەک دەمارە و یەک دڵ خوێنیان بۆ بات و یەک ماسوولکەی تیایە و یەک ڕەنگن و هەروەک وکوڕ شێوەیان جیاوازە بەڵان ناخیاننن!!!🙂🙂🙂)

٦..بەڕاستی چاوەکانت زۆر دڵبەرن باوەڕناکەم هیچ چاوێکی ترم بینیبێت وەک ئەمە
(هههه دیارە گەڕاویشە😂🥴)










































{ دەستەکانت با تەنها دووخاوەنی هەبێت
یەکێک باوکت بێت ئەوی تریش کە خودا تۆی خستۆتە قسمەتیەوە💖💮}


هاوڕێیانی خۆشەویست
کێ هەیە پەیجی هەبێت لە ئنستا یان لە فەیسبووک و فۆڵۆو بینەری زۆر بێت
چونکە ئەمەوێ کەسێکی گونجاو هەبێت
تا ئەم قسانە لە فەیسبووک یان لە ئنستا بڵاو بکاتەوە و سوودی زیاتر بگەیەنین خۆم ناتوانم بڵاوی کەمەوە چونکە کاتم زۆر نیە و
پێشم ناکرێت هەردوولا بەڕێوە ببەم
بۆیە داواکەم کێ پەیجی هەیە لە ئنستا یان لە فەیسبووک ئەگەر دەتەوێ کچانی نیشتیمانمان سەربەرز بن
تکایە وەرە چات!!!!!

خۆشمدەوێن زیاتر لە هەمووووو شتتت
هیوای هەموو ڕۆژێک دڵخۆشیتان بۆ ئەخوازم💛🌻.......

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now