بەسە!!!!

116 18 25
                                    

پێشتر واتپاد هۆکارێک بوو تا خەیاڵەکانمان و ئەو وشانەی ناو دڵمان بنوسین کە کەسێک نەبوو گوێمان بۆ بگرێت
پێشتر واتپاد ئەو شوێنە بوو پڕ بوو لە جوانی
پاکی خۆشی خەیاڵی جوان
وشەی سەرنجڕاکێش
بەڵام!!
ئەزانن ئێستا واتپاد بۆ هەموو شت بەکاردێت جگە لە نوسین
هەموان خەریکی دژایەتی کردنی یەکترن
هەموان تەنها ئازاری یەکدی ئەدەن
بە قسەکانیان بە کردارەکانیان
هەموان خەریکی ڕەخنە و دەرکردنی یەکترن لێرە و هەرکەسەو هەڵمەتێک دانێت بەناوی ئیسلامەوە چی جنێو و شتی پیسە بەیەکتری ئەدەن
ئەوەی لێرە ئێستا زۆر باو بوە و بوە بە یاری منداڵان
سڕینەوەی چیرۆکە گەیەکانە
تاکە شتێک کە وای کرد ئەم کێشەیە سەر هەڵبدات
ئەوەیە ئێمە هەرگیز فێرنەکراوین ڕێز لە بیروباوەڕە جیاوازەکان بگرین
فێر نەبوین چۆن شتێکی جیاواز هەبێت لێی ڕابێین هەرچەنە ئەوە خراپە بۆ خۆیان داهاتوویان و ئەو دونیایان
بەڵام هەرکەس مافی خۆی هەیە چی ئەکات و ناکات چی ئەنوسێت و نانوسێت
هەرکەسە و بەشێوازێک ئەو دونیای خۆی ڕێکەخات هەندێکی دۆزەخ بۆخۆی گەرمەکات هەندێکی بەهەشت بۆخۆی بەردەست ئەکات
بۆیە داواکەم چیتر بوەستن لەم دژایەتی کردنەی یەکتری
وازبێنن کێ چی ئەنوسێت و کێ چیش ئەخوێنێتەوە
هەندێک کەس لێیە خۆیان فەرز کردوە
ئەوەی بەقسەیان نەکات دەسەکەن بە ڕیپۆرت لێدان و سوتاندی ئەکاونتی یەکتری
دواتر جنێودان بوەتە شتێکی باو
وەک ئەوەی چەرەس خواردن بێت هەرکێ
هەڵەسێت و دانیشێت لە ئەکاونتی خۆی خەریکی جنێودانە
بەسە!!!
چونکە بەڕاستی بێتام بوو
هەردێیتە نێو واتپاد گشتی خەریکی شەڕ و فەرتەنە
هەریەکەو لەلایەک خۆی کردوە بە گوندەو
خەریکی خۆ فەرز کردنن
تۆ مافت هەیە پێیان بڵێیت و ئاگاداریان بکەیتەوە لەوەی چیرۆکی گەی نەنوسن
بەڵام مافی ئەوەت نیە خۆت بسەپێنی بەسەر بەندەیەکی خوا
جگە لە خوای گەورە کەس بۆی نیە خۆی گەورە بکات بەسەر بەندەیەک
کەس لێرە ناچار نیە بە قسەی کەسێکی تر بڕواتە ڕێوە
تاکە هۆکارێک وای لێم کرد بوەستم لە نوسینی ئەم کتێبە چەندین کچ نامەیان ئەنارد و ئەیان وت کە کوڕمان بلۆک کردوە لەبەر تۆ!
خوشکی بەڕێزم بۆ لەبەر من؟
خۆ من خۆم بەسەر تۆ گەورەنەکردوە جگە لە چەند ئامۆژگاریەک کە پێتم وتوە
من لە ژیانی تۆ نیم و نازانم چۆنی
بەڵام ئەوە وای لێم کرد من وەک خۆسەپێنێک خۆم ببینم بۆیە وەستام!
وەستام لەوەی چیتر ئامۆژگاری بدەم بە هەموان
بۆیە ئەوەی هێشتا خەریکی شەڕ و دژایەتی و هەڵمەتی دەرکردنی یەکترن
ئاگاداربە هەرگیز موسوڵمانەکان یەکتریان دەرنەکردوە لەبەر بیروباوەڕە جیاوازەکان

#بەسە دژایەتیکردنی یەکتر

بۆیە داواکەم ئەم هاشتاگە لە بیۆی ئەکاونتەکانتان دابنێن با واتپادی پێشوتر بگەڕێتەوە با خۆشی و خەیاڵ و نوسین چێژی جارانی بێتەوە

با هەرکاتێک دژایەتیەکت بینی ئەم هاشتاگە دابنێ نەک لەسەریان بکەیتەوە
چونکە بەڕاستی بێزار و پڕم لەم جۆرە کەسانە...............!!!!!







































ڕێزی ویستە جیاوازەکان بگرە!













خواتان لەگەڵ....🥺😙😙
خۆشمەوێن بەهیوای ژیانێکی خۆش🥺💛


هیوادارم هەوڵبدەن لەگەڵم  بۆ دووبارە گەڕانەوەی واتپادی پێشوتر💛✨

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now