هۆکاری سەرەکی

146 42 94
                                    

لە خوارەوە چەن پرسیارێک هەیە بە ڕاستگۆی جوابی بدەوە ئەی
خانمی جوانی دونیا🍊
°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•°•

ئامارە تازەکان ئاگادارمان دەکەنەوە
کە لە یەکێک لە وڵاتە عەرەبیەکاندا
لەسەدا ٤٥ گەنجان لە قۆناغی لاوێتی
بۆجارێک سێکس یان جگەرە و. مادەی هۆشبەر و مەی یان بە کارهێناوە
ئەو ئامارانە توشی شۆکمان دەکەن!!!!

وە هەروەها لایەنی هاوسەرگیری لە وڵاتە عەرەبیەکان گەیشتۆتە لەسەدا ٥٠ کە لە دوو هاوسەرگیری یەکێک هەڵدەوەشێتەوە
ئایا هۆکاری ئەم بێ ئابڕوییەچیە؟؟

بە دڵنیایەوە سیستەمی ڕۆژئاوای!!
وەک دەبینین کوڕ و کچە لاوەکانمان شەو تابەیانی و بەیانی تا شەو لەبەردەم کەناڵ و سایتە بێئەخلاقیەکان
کە هەر هەمووی گرتە و کلیپی نا ئەخلاقی و
هەروەها پێکەوە بونی کچ و کوڕ بێ هیچ بەڵگەیەکی شەرعی!!

بەتایبەت فلیم و دراما تورکیەکان کە
تەنها یەک ئافرەت لەگەڵ چەندین پیاو
شەڕ کردن لەسەر بەدەستهێنانی پیاوێک و ئایا ئەمانە چیان لێوە فێردەبین؟؟

هەر کە شەو دادێت زۆربەی کچ و ئافرەتەکان دانیشن بەدیار فلمێکی تورکییەوە
کە پیاوەکە دڵی خۆشە دەبێت  بە باوک بەڵام لە ڕاستیە بوە بە مام؟!

ئەمە بێجگە لە فۆرمات کردنی مێشکمان و شۆردنەوەی ئەخلاقمان یەک سودی بچوکی نەبوە بۆمان!!

هەروەها تەنها فێری کچە گەنج و مناڵەکانمان دەکات دەموچاوی خۆیان ڕەنگ بکەن و وشەی بیانی بەکاربێنن تا سەرنجڕاکێش بن و سەرنجی خەڵکی ڕاکێشن
وە سەرکەوتوش دەبن!!!
بەڵام هەمووان جگە لە بێئەخلاقێک بە هیچی تر سێری ناکەن!!

ژیان تەنها ئەوە نیە دەموچاومان جوان بێت یان شێوازی قسە کردنمان!!
ئەی چی لە ئەخلاق بکەین کە هەموان بێ ئەوەی بە دوای بگەڕێن ئەچێتە ژێر دەستیان؟!

یان خۆ ڕووتکردنەوە و بە سەقافەت دادەنێن
و حیجاب بە شەرمەزاری!!
مەگەر خوشکی جوانم چی شتێک لە حیجاب جوانترە بۆ ئافرەت؟؟

کاتێک ئافرەتێک حیجاب بێت
لە خۆیەوە هەموان ڕێزێکی بۆ دانێن
نەک بە ڕووتکردنەوە و بە دەست هێنانی دونیای ئەی ئەو دونیات چی لێدێت؟؟

یەکێک لە ئافرەتە حیجابەکان کە دکتۆرێکی بە ناوبانگ بوو بەشداری لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکان کرد
لە یەکێک لە پرسیارەکان کە لێی کرا
ئەوە بوو کە بۆچی حیجاب دەپۆشێت چونکە لەگەڵ سەقافەتی و ئەو ناوبانگی ناگونجێت

بەڵام ئەو وەک پیشەیەکی هەمیشەی بە هێمنی وەڵامی دایەوە و وتی
ئەگەر بەرەو ڕابردوو بڕۆین دەبینین لە سەرەتای ژیانی مرۆڤایەتی مرۆڤەکان ڕووت بونە و کاتێک جلیان دۆزیەوە بەیەکەم پێشکەوتنی مرۆڤایەتی دانرا وە بەپێی کات مرۆڤ زیاتر خۆی داپۆشیوە و بەرەو پێش چوە هەربۆیە من ئێستا لە بەرزترین پێشکەوتنی مرۆڤایەتیم کە هیچ یەکێک لە ئەندامانی جەستەم بە دەرنەکەوتوە
وە ئەگەر ڕووتی پێشکەوتن بێت
ئەوا ئاژەڵەکان لە و پەڕی پێشکەوتنن

وە بەڕاستی بە داخەوە دەڵێم
مسوڵمانان  لە زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکان
ئیسلامیەکان دەرگایان خستۆتە سەر پشت
و کاڵای فرویدەر و ڕیکلامی بێ بنەما کە زۆربەیان ئافرەتی ڕووتن و ئەمەش وا دەکات کە تاکە کاری ئافرەت ئەوە بێت بەدوای جلوبەرگی فوول مۆدێل و ستایلی سەردەمی و مکیاج و خۆ دەرخستن بێت

ئەی خوشکەکەم ئەگەر حیجاب نیت
بچۆ بیپۆشە تا زووە خۆت لە فڕوفێڵی دونیای نەجات بدە
تۆ لەوانەیە پێنج فەرزە نوێژ بکەیت و
فەرمانەکانی خوا بە جێبێنی بەڵام ئەی حیجابەکەت ئەوەش یەکێکە لە فەرمانە سەرەکیەکان
مەگەر چی خۆشی تێدایە ڕووت بیت؟؟

بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشی؟

ئایا کەسیان ستایشیان کردی؟؟
یان تەنها بە چاوێکی پیس و حەز سێریان کردی
من وەسفی خۆم ناکەم لێرەدا بەڵام کاتێک
من بە تەمەنی بچوکم دەچمە دەرەوە و حیجابەکەم بە باشترین شێوە دەپۆشم
هەموان نەک تەنها دانەیەک
پێم دەڵێن تۆ چۆن بەم بچوکیە ئەم حیجابەت بە توندی گرتوەو ترست هەیە بکرێتەوە

وە تەنها وەڵامی من ئەوەیە:

ئەگەر مردن گاڵتەبوایە منیش بەگاڵتە ڕێی حیجابم دەگرت.....































































وەڵام دانەوەی پرسیارێک بەڵام بەڕاستی

ئایا وازت لە هاوڕێ کوڕەکانت هێناوە یان بەردەوامی؟؟؟

ئەگەر وازت هێنا هۆکارەکەی بڵێ...

ئەگەر وازت نەهێناوە هۆکارەکەی بڵێ.....















































ئامۆژگاریەکی بچوک

خوشکە جوانەکەم وا دووبارە دەرگای خوێندن و داهاتووت دێتەوە
ئەگەر ئەمساڵ کەوتوی هەوڵبدەوە بە شێوەیەکی جوان و ڕێک با نمرەی بەرز بێنیت وە ئەگەر سەرکەوتوبویتە ئەوا پیرۆزبایت لێکەم و پێت دەڵێم تۆ ڕێگا ڕاستەکەت هەڵبژاردوە
خوێندن کارێکی گران نیە تەنها ئەگەر ئامانجێک بۆخۆت دیاری بکەی
ئەوا زۆر لات گرینگ دەبێت
داهاتووی تۆ خوێندنە نەک شووکردن و خۆشەویستی
لەم وڵاتەی ئێمەدا خوێندن تاکە ڕێگای سەرکەوتنی تۆیە
چونکە بەڕاستی ئەوە ڕێگای ڕاستە
مەگەر ناتەوێ دایک و باوکت شانازیت پێوەبکەن؟؟
یان ناتەوێ دایک و باوکت کە چەندە بە گەورەکردنی تۆ زەحمەتیان کێشاوە
دڵخۆش بن؟؟!
ئایا نەخوێندنت لە پای چی؟؟
هیوادارم ئەمساڵ بە خۆتدا بچیتەوە و بزانی تاکە شتی گرینگ بۆتۆ خوێندنە!✨




























ئەوەنەم خۆشدەوێن
کە ئەمەوێ هەریەکێکتان لەبەرزترین ئاستی ژیان ببینم
وە هەمووکات پێکەنینی سەرلێوەکانتان چاوە جوانەکانت گرژ بکات
پرتەقاڵەکانم🍊🧡

چرپەیەک بە گوێی کچانداWhere stories live. Discover now