episode 10

53 11 2
                                    


«دوایـــی ســـێ ھــــەفـــتــــە»

ئی یۆنا خەریکی خواردن ئامادە کردن بوو لە گەڵ دایکی کاتێک دایکی سەری خواردنەکەیی لادا تاکو بۆنی بکات بەڵام ئی یۆنا  ھەستی بە دڵ تێکەڵ ھەڵدان کرد و بەپەلە چووە توالێتەکە و ڕشایەوە ئی یۆنا گومانی کرد کە دووگیان بێت بەڵام زۆر دڵنیا نەبوو

لی: کچەکەم تۆ باشی ؟ سەرمات نەبووە ؟
ئی یۆنا: نەخێر دایکە ھیچ نیە من باشم
لی: باشە من شۆر بایەکت بۆ حازر دەکەم تاکو باشتر بیت بڕۆ کەمێک پشوو بدە!
ئی یۆنا: نەخێر دایکە دەبێ بڕۆم بۆ شوێنێک کەمێکی تر دەگەڕێمەوە'
لی: باشە ئاگاداری خۆت بە!!

ئی یۆنا ڕۆشت بەرەو دەرمان خانە تاکو پشکنینی دوو گیانی بکڕێت!

ئی یۆنا: سڵاو
موقیم: سڵاو' فەرموو چۆن دەتوانم  یارمەتیت بدەم ؟
ئی یۆنا: ئێ من پشکنینی دووگیانیم دەوێ '

ئێ یۆنا پشکنینی دووگیانی کرد لەماڵەوە و بۆی دەکەوت کە دووگیانە و کەمێک نیگەران بوو و لە ھەمان کاتدا دڵخۆش وبوو نیگەرانیەکەیی لە بەر ئەوەبوو کە دڵنیا نەبوو بۆیە بڕیاری دا تاکو بچێت و لە نەخۆشخانە پشکنین بکات'

نەخــــۆشـــخـــانـــــە...

ئی یۆنا: دکتۆر ئەو سەلامەتە؟
"بە کەمێک نیگەرانیەوە"
دکتۆر: نیگەران مەبە ئەو زۆر باشە و دڵیشی لێدەدات تەنانەت٣ ھەفتەشە، تۆ زۆر بەبەختی چوونکا کۆرپەکەیی تۆ زۆر سەلامەتە لە ئێستا دا
"بەزەردەخەنەوە"
ئی یۆنا: زۆر سوپاس دکتۆر! من زۆر دڵ خۆشم
دکتۆر:بەڵام نە دەبوو ئەم کاتە خۆشانەش لەگەڵ باوکی بەش بکەی؟
ئی یۆنا: بەڵێ من تازە بەوەم زانیوە و بەنیازم کە پێی بڵێم بە نزیکانە'
دکتۆر: زۆر باشە! کەواتە زۆر خۆت ماندوو مەکەو شتی قورسیش ھەڵمەگرە، و ئێستا تۆ دەتوانی بڕۆیت
ئی یۆنا: زۆر سوپاس خاتوونی دکتۆر

قوتابــــخــــانــــە...

ھانا دوای قوتابخانە بەرەو ماڵ دەگەڕایەوە بەڵام چەند کوڕێک ڕێگەیان لێی گرت و قسەیی نەشیاویان پێی دەوت

ھانا: دورکەون لەسەر ڕێگەکەم گەمژینە !
"بەتوڕەیی و ترسەوە"
ھیۆنجین: ئو کچە بچووکەکە وتی دورکەون لەسەر ڕێگەکەم'
ھانا: گەر بێنە پێشەوە ئەوا ئێوە مردوون
ھیۆنجین: چی دەکەیی گەر ھاتینە پێشەوە ؟
ھانا: پێم وتی نەیەییت
دانەیەک لە ھاوڕێکانی ھیۆنجین بەرەو پێشەوە چوو و ھاناش شووشەیی خواردنەوەیەکی ھەڵگرت و لەسەری شکاند! و ھیۆنجینیش زۆر توڕە بوو ویستی لە ھانا بدات! بەڵام تای لەناکا و ھات و یەک مستەکۆڵەی کێشا بە دەموو چاوی ھیۆنجیندا'و دەستی کرد بە لێدانی ھەموو کوڕەکان دواتر ھەموویان لە ترسا ڕایان کرد

تای: تۆ باشی ؟ ھیچ کوێت ئازاری گەیشتووە؟
ھانا: نەخێر من باشم زۆر سوپاس'
تای:تۆ چی دەکەیی لەم جۆرە شوێنانە ؟ نازانی ئێرە مەترسی دارە کچی بچووک ؟ دەتەوێ بمریت؟
ھانا: نەخێر من تەنھا دەمەویست بڕۆمە ماڵەوە بەڵام ئەوان ڕێیان لێم گرت
تای: ئەیی خوایە با لەگەڵت بێم تاکو ماڵەوە
ھانا: وازی لێ بێنە خۆ من منداڵ نیم خۆم دەڕۆم'
تای: ھێی کچی بچووک وتم کە منیش دێم لەگەڵت کەواتە واز بێنە لە دوور خستنەوەم باشە ؟
ھانا: ئەیی خوایە باشە کەواتە!

ئی یۆنا کاتێک بە ڕێگاوە بوو بە دڵخۆشیەوە  بیری کردوە بڕیاریدا نانێک ڕێک بخات لەماڵی جۆنگکووک و ھەموو شتێک بە جۆنگکووک بڵێت و بەڕێکەوت بۆ ماڵەکەیی ئەو بۆ نانی ئێوارە و چوو تاکو نانێکی ئێوارەی ڕۆمانسی  بۆ جۆنگکووک  حازر بکات ، کاتێک تەواو بوو چاوەڕێی دەکرد تاکو جۆنگکووک  بێتەوە و چەن جارێک نامەی بۆ نارد ھیچ وەڵامی نەبوو و ئی یۆنا زۆر چاوەڕوان بوو کات ھاتوو ڕۆشت بوو بە سەعات 9:30 تەقەیەک لە دەرگاکەوە ھات و ئی یۆنا بینی جۆنگ کووک بوو خێرا ڕۆشت بۆلای

ئی یۆنا: ئازیزم تۆ گەڕایتەوە؟
جۆنگکووک : تۆ چی دەکەیی لێرە ؟
ئی یۆنا: ھاتم تاکو نانی ئێوارەت لەگەڵ بخۆم خۆشەویستم و بابەتێکی گرینگ ھەیە دەمەوێ قسەی لەسەر بکەین بەیەکەوە'
جۆنگکووک: من کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگم ھەبوو گیانەکەم بۆیە نەم توانی پێوەندیت پێوە بکەم داوایی لێ بووردن دەکەم
ئی یۆنا: کێشە نیە خۆشەویستم !
جۆنگکووک: تۆ خواردن ئامادە کردوە خۆشەویستم ؟
ئی یۆنا: بەڵێ بەڵام ئەوان سارد بوونەتەوە!
"بەکەمێک خەمباریەوە"
جۆنگکووک: کێشە نیە ئازیزم تۆ خۆت نیگەران مەکە بچکۆلانەکەم ئێمە خواردن لە دەرەوە داوا دەکەین باشە ؟
ئی یۆنا: باشە خۆشەویستم



















بەردەوام دەبێت 🖤

 <revenge> «تۆڵە سەندنەوە »Where stories live. Discover now