بـــەیــــانــــی
تای چاوەکانی کردەوەو وبینی کە ھانا لە باوەشیدا بوو تای نەیی ویست ھانا ھەڵبستێنێ بە ھێواشی ھەستا لەسەر جێگەکەو چوو بۆ گەرماو و پاش گەرماو چوو بۆ چێشتخانە تاکو خوارد دروست بکا و خەریکی خواردن ئامادە کردن بوو و ھانا ھاتە چێشتخانەو و دانیشت لەوێ....
تای: تۆ ھەڵستایی ؟
ھانا: بەڵێ
تای: بیگرە ئەو ئاوە بخۆرەوە دەزانم سەرت دێشێ بە ھۆی دونێ شەوەوە
ھانا: ئەیی خوایە ئەوە چیە ھیچ شتێکم بیر نایەتەوە!
تای: زۆر خۆت ماندوو مەکە ھیچ شتێکی خراپت نەکردووە دونێ شەو تەنھا سەرخۆش بووی و من بۆیە تۆم ھێنا بۆ ئێرە تاکو دایکت نەزانێ سەر خۆشی!
ھانا: چ چی ؟ ئەیی چۆن بە دایکمت وت کە لای تۆ دەمێنمەوە ؟
تای: خەمت نەبێ بە ھاوڕێکەتم وت کە بە دایکت بڵێ تۆ لای ئەوی ئەو نازانێ تۆ لێرەیی
ھانا: ئایش چەند گەمژەم نەدەبوو ئەوەندە بخۆمەوە!
ھانا دەیکێشا بە سەری خۆیدا و تای لەناکاو دەستی ھانایی گرت...
تای: وامەکە تۆ ھەڵەت نە کردووە تۆ تەنھا ڕاست بوویی من دەبوو زووتر ئەمەت پێ بڵێم
ھانا: تۆ باسی چی دەکەیی تای؟
تای: من دەڵێم کە دەبێ زووتر پێت بڵێم کە من ھەرگیز ھەستم بۆ ئی یۆنا نەبووە بوڵکو من بە قورسی لە خۆشەویستی تۆدا بووم!
ھانا شۆک بوو دەمووچاویی سوور ھەڵگەڕا...
ھانا: چ چی ؟ واتا تۆ ھەرگیز دادەمت خۆشنەویستووە ؟
تای: بۆچی دەبێ ئەوم خۆش بوێ ؟ من تۆم خۆشەوێ تۆ! بەڵام ئەو شەوە تۆ نەت ھێشت من ھیچ شتێک بە جوانی ڕوون بکەمەوە بۆت و ئەوێت جێ ھێشت!
ھانا: بەڵام تۆ وتت کە ھاوسەرگیری لەگەڵ دادەم دەکەیی و ئێوە لە پێوەندیدا بوون ئەو کاتانە!
تای: تۆ باسی چی دەکەیی من ھەرگیز دادەتم خۆش نەویستووە! بەڵام ببوورە بۆ ئەوەیی کە زۆر تۆم ئازارداوە ھانا ببوورە کە بەتەنھا بەجێم ھێشتی ئایا ئێستا لێم خۆش دەبی؟
ھانا: بەڵام چی دەر بارەیی ھاوسەرگیری تۆو دادەم چۆن ھاوسەرگیریتان دەکرد بێ ئەوەیی یەکتری تان خۆش بووێ ؟
تای: وتم ئەوە گرینگ نیە ئێستا! جوابم بدەرەوە ئایا تۆ دەبیتە خۆشەویستی من ؟
ھانا: ئێ بەڵام....
تای چووە بەردەم ھانا و ماچی دەمی کرد و ھەردووکیان ماچیان گۆڕیەوە
تای: دەیی دانیشە و نانەکەت بخۆ
ھانا: باشە!
"تای زەردەخەنەیی دەکرد کاتێک دانیشت بوو سێری ھانایی دەکرد"
ھانا: بەڵام ئەیی تۆ نان ناخۆیت؟
تای: نەخێر من برسیم نیە
ھانا: یاا کوڕە سێ ساڵ من لەبەر تۆ لە ئازاردا بووم بەڵام قەت نەھاتی و ڕاستیەکانم پێ بڵێی
تای: بەڵام من داوای لێ بووردنم کرد و تۆ وتت کە لە من خۆش بووی
ھانا: تۆ تەنانەت نەتھێشت جواب بدەمەوە یەکسەر ماچت کردم!
تای: باشە کەواتە لێم خۆش دەبی ئێستا ؟
ھانا: نەخێر
ھانا ھەستا و قاپەکەیی دانا و بە پێکەنینەوە ڕای کرد و تایش دوایی کەوت تاکو ژووری دانیشت کاتێک ھانا ویستی ڕاکا نەییی توانی و تای ئەوی گرتوو ھەردووکیان کەوتنە سەر قەنەفەکە و ماچی یەکتریان کرد
تای: ئێستا لێم خۆش دەبی ؟
ھانا: نازانم ڕەنگە...؟
تای ماچی لێوی ھانای دەکرد چەند جارێک و خۆی کیوت دەکرد و ھانا دەستی گرت بە دەمووچاوی تایەوە
ھانا: چۆن دەتوانم لێت خۆش نەبم ؟ زۆرم خۆشەوێت گەمژە بەڵام گەر جارێکی تر دڵم بەو جۆرە بشکێنی و بچیتە دەوری دادەم دەت کوژم
تای: بێگومان وادەکەم بۆ خۆشەویستە جوانەکەم و ھەمیشە لەلایی دەبم و دەستە بچووکەکانی خانمە بچووکەکەم دەگرم و ھەرگیز بەری نادەم
"تای دەستی ھانایی گرت و ماچی کرد و ھاناش سەری تای دانا لەسەر سنگی"بەردەوام دەبێت 🖤
YOU ARE READING
<revenge> «تۆڵە سەندنەوە »
Romanceکچێکی ھەژار کە ھەر لەدوای کارکردنە و کوڕێکی دەوڵە مەند سەر بە خێزانێکی گەورە کە زڕ باوکەکەیی زۆر دەوڵەمەندە کچەکە دەکەوێتە خۆشەویسی کوڕەکە بەڵام بێ ئاگایە لەوەیی کوڕکە بەکاری دەھێنێ و تۆڵەیی ڕابردووی دایکی لێ دەکاتەوە بەڵام شتەکان تێک دەچن و وەک پلا...