بـــــەیـــــانــــــــی
پێوەندیەک بۆ ئی یۆنا ھات...
ئی یۆنا: سڵاو ؟
پاڕک لی سوو: سڵاو ؟
ئی یۆنا: ببوورە دەتوانم بزانم کێی؟
پاڕک لی سووک: بەڵێ بێ گوومان من خاوەنی کۆمپانیایی ئێچ ئێمم
کۆمپانیایی ئێچ ئێم ئەو کۆمپانیایەیە کە ئی یۆنا پێشتر ئی شی لێ دەکرد لای جۆنگکووک
ئی یۆنا: چ چی ؟
پاڕک لی سوو: دەزانم کە تۆ پێشتر لێرە کارت کردوە و دەمەوێ کە ئەمڕۆ بێیت بۆلام بۆ کۆمپانیا چەند قسەیەکی گرنگم ھەیە کە دەمەوێ پێتی بڵێم گەر لات ئاسایی بێت
ئی یۆنا: ئـ نا نەخێر زۆر ئاساییە کەمێکی دیکە دێم!
پاڕک لی سوو: باشە دەتبینمەوە
ئی یۆنا پێوەندیەکەیی داخست!
ئی یۆنا: ئەیی خودایە ئێستا چی بکەم ئەوە زڕ باوكی جۆنگکووکە!
ئی یۆنا خێرا ھەستا و خۆی ئامادە کرد و ڕۆشت بۆ کۆمپانیایی ئێچ ئێم و کاتێک گەشت چووە ژوورەوە بۆ لایی باوکی جۆنگکووکپاڕک لی سوو: فەرموو وەرە ژوورەوە
ئی یۆنا: ئاھ سڵاو من ناوم ئی یۆنایە
پاڕک لی سوو: سڵاو منیش پاڕك لی سوو
ئی یۆنا: خۆشحاڵ بووم
پاڕک لی سوو: وەھەر وەھا منیش ، ئێستا دەتوانی لێرە دابنیشی
ئی یۆنا: سوپاس، ئێستا دەتوانی پێم بڵێ کە دەتویست لەسەر چی قسە بکەین ؟
پاڕک لی سوو: زۆر درێژەیی پێ نادەم من دەزانم تۆ لێرە کارت کردووە وە شتەکان دەزانی بەباشی و دەمەوێ داوایەکت لێ بکەم دەمەوێ کە ببیتە ڕێکخەری ڕۆژی ئاھەنگەکەی کوڕەکەم ھەفتەیی داھاتوو چوونکا ھاوسەرگیری دەکا و و من دەتوانم باوەڕ بە تۆ بکەم کە شتەکان بە جوانی و بەباشی ڕێک دەخەیی چوونکا تەنھا ئەو كوڕەم ھەیە و زۆر بەنرخە بۆم و تۆش دەیناسیت و کارت بۆ کردووە پێشتر
ئی یۆنا: بەڵام بەڕێز پاڕک....
پاڕک لی سوو: دەزانم کە پێشتر خۆشەویستی بوویت بۆیە دەمەوێ ئەم کارە تۆ بیکەییت چوونکا دەزانم باش لە ئارەزووەکانی کوڕەکەم دەزانی
ئی یۆنا: بەڕێز پاڕک من ناتوانم ئەمکارە بکەم تکایە!
ئی یۆنا زۆر دڵی تەنگ بوو بەبیستنی ھاوسەرگیری جۆنگکووک لەگەڵ لیسا
پاڕک لی سوو: تکایە خاتوو ئی یۆنا ئەمە ڕەت مەکەوە لەبەر من ئەم کارە بکە باشە من پارەیەکی زۆر باشت پێ دەدەم لەبەرامبەر ئەوە دا
ئی یۆنا: بەڕێز پاڕک تکایە من ھیچ پارەیەکم ناوێ !
پاڕك لی سوو: باشە کەواتە ئەم داواکاریەم ڕەت مەکەوە ھا تکایە خاتوو ئی یۆنا بیری لێ بکەوە دووبارە ھەواڵم پێ بدە ئەوەش کارتەکەمە بیگرە
ئی یۆنا: باشە، ئێستا دەبێ بڕۆم ڕۆژێکی خۆش بۆتۆ
ئی یۆنا ھاتە دەرەوە لە ژوورەکەیی پاڕک لی سوو و زۆر دڵی تەنگ بوو بە ڕێگاوە بوو بۆ دەرەوە بەڵام لە ناکاو لیسا و جۆنگکووکی بینی کە دەھاتن بۆ کۆمپانیا و ھەردووکیان پێ دەکەنین بەیەکەوە دڵ خۆش بوون ئی یۆنا چاوی پڕ فرمێسک بوو بەبینی ئەو دیمەنە و پەیوەندی بە باوکی جۆنگکووک کرد و ڕازی بوو بە داواکەیی باوکی جۆنگکووک و پێوەندیەکەیی داخست و چووە پشت دیوارێک لە دەرەوە تاکو جۆنگکووک و لیسا نەیی بینن و دەستی کرد بە گریان کرد و دەڕۆشت بە ڕێگادا ئی یۆنا زۆر خەمبار بوو لە ھەموو جارەکانی دیکە حاڵی خراپتر بوو بە ڕێگاوە دەگریا و پێوەندی بە تایەوە کرد بەڵام تای زۆر نیگەران بوو بۆیە ئەویش پێوەندی بە ھاناوە کرد و ھانا و تای پێکەوە دەستیان کرد بە گەڕان بە شوێن ئی یۆنادا بەڵام نەیان دۆزیەوە تاکو لە چرکە ساتی کۆتایدا تای لە شوێنێک ئی یۆنای دۆزیەوە و کاتێک ئی یۆنا سەری ھەڵ بڕی بەگریانەوە ھەستا و باوەشی بە تایدا کرد ھەر لەو ساتەدا ھانا کاتێک ڕای دەکرد لە دوورەوە تای و ئی یۆنای بینی و وەستا بەڵام بینی کە تای و ئی یۆنا باوەشیان لەیەک دابوو ھانا ئەوەندە خەمبار بوو کە ھەنگاوی نا بەرەو دواوەو بێ ھیوا بوو ڕۆشت لەوێ ئێوارە بوو خەریک بوو دەبوو بە شەوێکی تەواو تاریک ھانا بە دڵتەنگی چوو بۆلای ھاوڕێ نزیکەکەیی لە خواردنگەیەک و نانی ئێوارەیان دەخوارد و ئی یۆنا و تایش بە ڕێگاوە بوون بۆ ماڵەوە و ئی یۆنا ھەمووشتێکی بە تای وت....
KAMU SEDANG MEMBACA
<revenge> «تۆڵە سەندنەوە »
Romansaکچێکی ھەژار کە ھەر لەدوای کارکردنە و کوڕێکی دەوڵە مەند سەر بە خێزانێکی گەورە کە زڕ باوکەکەیی زۆر دەوڵەمەندە کچەکە دەکەوێتە خۆشەویسی کوڕەکە بەڵام بێ ئاگایە لەوەیی کوڕکە بەکاری دەھێنێ و تۆڵەیی ڕابردووی دایکی لێ دەکاتەوە بەڵام شتەکان تێک دەچن و وەک پلا...