episode 22

37 10 0
                                    

دوایی ھەفتەیەک

ئەمڕۆ ڕۆژی ھاوسەرگیری جۆنگکووک و لیسایە و و ئی یۆناش لە ھۆڵای ئاھەنگەکە خەریکی ڕێک خستنی شتەکان بوو بە کارمەندەکان.....

کارمەند: لەکوێ ئەمە دانێم خانمە کەم ؟
ئی یۆنا: لەوێ جوانترە ئەو گوڵانە ئاوا لای شوێنی ڕۆشتنی بووک زاوا لە خوارەوە ڕیزی بکە...
کارمەند: باشە خانمەکەم وادەکەم
ئی یۆنا: ھێی ئەو خواردنانە لەسەر مێزکە زۆر با قەرەباڵەخ نەبن و با شتی سادە بن و لەگەڵ خواردنەوەیی تایبەت تکایە
کارمەند: باشە خاتوو ئی یۆنا
ئی یۆنا: ئەھا کێکی بووک زاوا ئامادەیە ؟
کارمەند: بەڵێ خاتوونەکەم لە چێشت خانەیە و ئامادەیە کاتی ئاھەنگەکە دەیی ھێنین
ئی یۆنا: زۆر باشە دەستان خۆش، ھێی ئەو پەردانە لەم لاترەوە دا بنێن بە وریاریەوە باشە؟
کارمەند: بەڵێ خانمەکەم
لەناکاو ئی یۆنا پێوەندی بۆ ھات...
سوڵی سڵاو!
ئی یۆنا: یاا سوڵی سڵاو
سوڵی:چی دەکەییت ؟
ئی یۆنا: خەریکی ڕێکخستنی ھۆڵەکەم لەگەڵ کارمەندەکان
سوڵی: ئۆو کەواتە تۆ زۆر سەرقاڵی خانمی بەڕیوبەر!
ئی یۆنا: یا ئەوە بۆ ڕۆژێکە ئەوە دەزانی ؟
سوڵی: بەڵێ، باشە کەواتە تۆ سەرقاڵی من دواتر پێوەندی دەکەم کە گەیشتم بۆ شوێنەکە
ئی یۆنا: زۆر باشە درەنگ مەکەوە ئەگەر نا دەتکوژم!
سوڵی: خەمت نەبێ!
ئی یۆنا پێوەندیەکەیی داخستەوەو تای ھات بۆ ئەوێ
تای: ئی یۆنا ھەموو شتێک تەواو بوو ؟
ئی یۆنا: بەڵێ ھەموو شتێک لە شوێنی خۆیەتی
تای: کەواتە دەبێ بڕۆین بۆ دەرەوە بۆ پێش وازی کردن لە میوانەکان ئێستا دەگەن!
ئی یۆنا: باشە با بڕۆین کەواتە!
کاتێک ئی یۆنا و تای ھاتنە دەر لە ھۆڵەوەکە جۆنگکووکیش لەوێوە تێدەپەڕیو ئی یۆنایی بینی
جۆنگکووک: یاا تای !
تای: جۆنگکووک؟
جۆنگکووک: ھێی ئێوە چی دەکەن لێرە بۆچی ئی یۆنا لێرەیە ؟
تای: چوونکا ئەو بەڕێوبەری کارەکانی ڕێکخستن بوو ئەمڕۆ بۆ ئاھەنگەکەیی تۆ
جۆنگکووک: چ چی ؟ چۆن بە قسەیی کێ ؟
ئی یۆنا: بە فەرمانی باوکت من لێرەم و ئەو داوایی کرد  منیش نەم توانی ڕەتی بکەمەوە بۆیە کردم'
جۆنگکووک : باوکم؟ بەڵام بۆچی ئەو ھیچی بە من نەوتووە سەبارەت بە ئەمە؟
ئی یۆنا: چوونکا وتی گەر بە تۆ بڵێت ئەوا ھەرگیز ڕێگەیی پێنادەیی
جۆنگکووک: چۆن شتێکی وا دەبێ ؟
ئی یۆنا: بۆچی تووڕەیی تۆ ؟
جۆنگکووک: وەرە لەگەڵم دەبێ قسە بکەین!
ئی یۆنا: بەرمبدە لەگەڵ تۆ نایەم
جۆنگکووک: وتم وەرە
تای: ئی یۆنا تۆ بڕۆ لە بەردەرگا دەت بینمەوە دواتر
جۆنگکووک  ئی یۆنایی بردە ژوورێکی چۆڵ
جۆنگکووک: تۆ ھەست بە ئازار ناکەیی ؟ یان دووبارە درۆت کرد لەوەیی کە منت خۆشەوێ؟
ئی یۆنا: تۆ باسی چی دەکەیی تێناگەم ؟
جۆنگکووک : تۆ ھیچ دڵتەنگ نیت بە ھاوسەرگیری  من و لیسا تۆ تەنھا نمایش دەکەیی کە منت خۆشەوێ تۆ ھیچ شتێک نازانی جگە لە نمایشی ساختە تۆ تەنھا بە دوایی بڕێک پارەیی تۆ زۆر بێ ئابڕوویی
ئی یۆنا: بەڕێز جۆنگکووک  تکایە ئاداری قسە کانت بە کە دەیان کەیت من بەدوای ھیچ پارەیەکەوە نیم ئەمڕۆ لەبەر قسەی باوکت لێرەم چوونکا گەر ڕەتم کردباوە دڵ تەنگ دەبوو بۆیەوام کرد تاکو دڵتەنگ نەبێت
جۆنگکووک: درۆ تۆ دووبارە درۆ دەکەیی تۆ ھەرگیز منت نەویستووە گەر باشی منت بویستایە ئەمڕۆ لێرە بەباشی ھەموو شتێکت ڕێک نەدەخست وەک ئەوەیی ھەرگیز ئاشقی من نەبووبی
ئی یۆنا: باشە با بڵێین من بەدوایی پارەوە بووم ئەو کات چی دەبێ ؟
جۆنگکووک: ھەر دەمزانی کە ئاوا بێڕەوشتی و ھەموو ئەوەیی تۆ ئەتەوێ پارەیە نەک خۆشەویستی!
جۆنگکووک پارەیەکی زۆری لە گرفانی دەرھێنا و ھەڵیدا بەسەر ئی یۆنادا و ڕۆشت و کاتێک لەوێ ڕۆشت ئی یۆنا خۆی نەگرت کەوتە سەر زەویەکە و تێر گریا...

 <revenge> «تۆڵە سەندنەوە »Donde viven las historias. Descúbrelo ahora