episode 17

39 9 1
                                    


بەیانی...

ھانا خەبەری بۆوەو تایی بینی کە سەری لەسەر سیسەمەکە بوو خەوی لێ کەوت بوو ھانا دەستی دەدا لە سەری تای بەڵام لا ناکاو تای خەبەری بۆوە...
ھانا: ببوورە خەبەرم کردیتەوە!
تای: نا ئاساییە...
تای دەستی دا لە سەری ھانا و بینی کە پلەیی گەرمی ھانا دابەزیوە
تای: تۆ دوێنێ شەو زۆر پلەیی گەرمیت بەرز بوو دەزانی ؟
ھانا: بەڕاست ؟ بەڵام بۆوەستە من چی دەکەم لە ماڵەکەیی تۆ ؟
تای: من تۆم ھێنا بیرت نایەت ؟
ھانا: نەخێر تەنھا ئەوەم بیرە کە لەشوێنک دانیشتم و لەبەر باراندا ھەموو گیانم تەڕ بوو ھەستم بە سەرمایی زۆر دەکرد لە ناکاو لە ھۆش خۆم چووم
تای: نەدەبوو ئاوا بڕۆی لە ئاھەنگەکە تۆ دەزانی چەند نیگەرانی تۆ بووم ؟
ھانا: ببوورە! بەڵام ئەیی تۆ نەدەبوو لای دادەم بیت ئەیی ئێوە ھاوسەر گیریتان نەکرد ؟
تای: بەڵێ دەمان کرد بەڵام پاش ئەوەیی تۆ ڕۆشتی جۆنگکووک  ھات و ئاھەنگەکەیی تێکدا و ئی یۆنایی برد!
ھانا: جۆنگکووک  کێیە؟
تای: ھاوڕێی نزیکی منە ئەو خۆشەویستی  کۆنی دادەت بوو
ھانا: بەڕاست؟ کەواتە ئێوە ھاوسەر گیریتان نەکرد؟
"بە کەمێک دڵخۆشیەوە "
تای: نەخێر نەمان کرد بەڵام کچی بچووک تۆ بۆ چی ئاوا خەمبار بوویت و زوو ڕۆشتیت و خۆت نەخۆش خست ؟
ھانا ھەلێکی دەست کەوت کە ھەموو ھەستەکانی بەتای بڵێ وە ویستی پێی بڵێت بەڵام لەناکاو تەلەفۆنێکی بۆھات!
ھانا: سڵاو؟
لی: تۆ لە کوێی کچم ؟
ھانا: دایکە ئەوە من!
لی: خێرا وەرە بۆ نەخۆشخانە
"بە شڵەژان و نیگەرانی"
ھانا: بۆچی؟ دایکە ھەموو شتێک باشە تۆ باشی ؟
لی: من باشم بەڵام دادەت لە نەخۆشخانەیە بۆیە ھەر ئێستا وەرە
ھانا: دادەم ئەو ئێستا چۆنە؟
لی: ئەو باشە بەڵام تۆش ڕووداو بووە دوێنێ شەو
ھانا: من ھەر ئێستا دێم تۆ چاوەڕوانم بکە
...........
تای: ھەموو شتێک باشە ؟
ھانا: نەخێر دادەم تووش ڕووداو بووە دوێنی شەو کاتێک لە ئاھەنگەکە ڕۆشتووە ئێستا ئەو لە نەخۆشخانەیە
تای: کەواتە بابڕۆین بۆ نەخۆشخانە
ھانا: باشە بابڕۆین...

«نەخۆشخانە»

لی: کچم تۆ باشی ؟
ئی یۆنا: من باشم دایکە تۆ نیگەران مەبە!
لی: زۆر باشە'
تای و ھانا ھاتن بۆ نەخۆش خانە و لەلای دەرگای ژوورەکەیی ھانا جۆنگکووکیان بینی
تای: ئاھ جۆنگکووک !
جۆنگکووک: تای ئێوەش ھاتن ؟
ھانا: دادەم لە کوێیە؟
جۆنگکووک: ئەو لە ژوورەوەیە
ھانا چووە ژوورەوە"
جۆنگکووک: ئەو منداڵەکەیی لە دەستدا بە ھۆی منەوە
"بە خەمباریەوە "
تای: بۆچی بە ھۆی تۆوە ؟
جۆنگکووک: کاتێک بەرەو لای سەیارەکەم دە ڕۆشتین ئەو دوایی کرد کە بووەستم بەڵام من ھەر نەوەستام تاکو دەستی لەدەستم بەرداو ڕایکرد منیش دوایی کەوتم و پاشن لە سەر شەقامەکە لەکاتی پەڕینەوە کەوت و منداڵەکەیی لە دەستدا ئێستا من چی بکەم تازە منداڵەکەمم لە دەستا بە ھۆی گەمژایەتی خۆمەوە
تای: ئەوە ھەڵەیی تۆ نیە براکەم نیگەران مەبە ! ئەیی حاڵی ئێ یۆنا چۆنە ؟
جۆنگکووک: ئەو بەردەوام دەگریەت تاکو ئەم بەیانیەش ھەر بەردەوام بوو لە گریان زۆر ئەستەم بوو تاکو توانیم گریانەکەیی بوەستێنم تاکو دایکی دێت
تای: ئێستا چی دەبێ ؟
جۆنگکووک: نازانم من زۆر بێزارم و زۆر ھەست بە تاوان دەکەم
تای: بووەستە ئێستا دێمەوە!
تای چووە ژوورەوەو ھەر چۆنێک بوو ھانا و دایکی ڕازی کرد تاکو بڕۆنەوە و کاتێک دایکی ڕۆشت تای چوو بۆلای ئی یۆنا و ئی یۆنا بە ھەموو ھێزی باوەشی کرد بە تای داو دەستی کرد بە گریان بەڵام لەو ساتەدا کاتێک ھانا بەنیاز بوو دەرگاکە دابخات ئەو دیمەنەیی بینی دووبارە دڵ تەنگ بوو و ڕۆشت لەوێ...

ئی یۆنا: تای من چی بکەم؟ من تەنانەت درۆشم لەگەڵ دایکم کرد
تای: نیگەران مەبە!
ئی یۆنا: من چۆن بچمەوە ماڵەوە ئێستا؟
تای: تۆ دەبێ چەند مانگێک لە ماڵەکەیی مندا بیت
ئی یۆنا: بەڵام چۆن ؟
تای: تۆ خەمی دایکت نەبێ من خۆم ڕازی دەکەم
ئی یۆنا: باشە





























بەردەوام دەبێت 🖤✨

 <revenge> «تۆڵە سەندنەوە »Where stories live. Discover now