episode 12

41 12 0
                                    


"نەخـــۆشــــخـــــانـــــە"

ئی یۆنا چاوەڕێ بوو تاکو سەرەیی بێت و بچێتە ژوورەوە بەڵام زۆر قەلەق بوو"

پەرستار: خاتوو ئی یۆنا ؟
ئی یۆنا: منم!
پەرستار: وەرە لەگەڵم بۆ ژووری نەشتەرگەری

ئی یۆنا دوایی پەرستارەکە کەوت و چووە ژوور و لەسەر کورسیەکە دانیشت و دکتۆرەکە دەستی کرد بە ئامادە کاریەکان و ویستی دەست پێ بکات.....

ئی یۆنا: بوەستە! تکایە
دکتۆر: چی بووە ؟
ئی یۆنا: من نامەوێ ئەم کارە بکەم تکایە!
دکتۆر: باشە!

ئی یۆنا بەپەلە ھاتە دەر لە ژووری دکتۆرەکە و بە ڕێگاوە بوو تاکو نەخۆشخانەکە جێ بێڵێ بەڵام لە ناکاو جۆنگکووک  ھاتە بەردەمی!

جۆنگکووک: تۆ چی دەکەیی لێرە؟
ئی یۆنا: ئەوە پێوەندی بە تۆوە نیە!
جۆنگکووک: منداڵەکەمانت لەبار برد ؟ بەڕاستی تۆ کارێکی وات کرد ؟
"بە نیگەرانی و شڵەژانەوە"
ئی یۆنا: نەخێر من نەم توانی کارێکی لەو جۆرە بکەم!
جۆنگکووک: ئەو سەلامەتە واتا ؟ ھیچت لەو نەکرد ؟
ئی یۆنا: بۆچی ئەوەندە گرینگی دەدەیی ؟ تۆ نەت وت کە ھەرگیز ئەو منداڵەت ناوێ کە لە منە ؟
جۆنگکووک: ب بەڵێ وام وت بەڵام من نیگەرانی ئەو منداڵە بێ تاوانە بووم نەم ویست کە ببێتە قوربانی تەنھا لە پێناو ئێمە!
ئی یۆنا: بەڕاست؟ تۆ ئەمەت نەویست ؟ تۆ لەگەڵ من خەوتیت و بەکارت ھێنام چەند ویستت، تۆڵەیی دایکت لێم کردەوە ئێستا دڵ خۆشی کە من و کۆرپەکەم لەم باروو دۆخە سەختە دەبینی؟ دڵ خۆشی ؟ پێم بڵێ من ئێستا بەدایکیشم نەوتووە کە منداڵێکم لە سکە کە ھی کوڕی ئەو ئافرەتەیە کە تۆ و باوکم خیانەتتان لێی کرد!
جۆنگکووک: باسی دایکم مەکە! بەو زمانەت....
ئی یۆنا: ڕاست دەکەیی چوونکا من بێ ڕەوشتم! و ئەو منداڵە بێتاوانەش کە لە سکمە دوو ڕۆژی تر دەبێتە نایاسایی و ھەموو ھاوڕێکانی گاڵتەیی پێ دەکەن! منیش وەک ئافرەتێکی بێڕەوشت لە ھەموو شوێنێک ناوم دەڕوا...
"بەدڵی پڕ و تووڕەییەوە"
جۆنگکووک: من ھەرگیز نەم ویست تۆ دووگیان بیت من ویستم کە ئابڕووی تۆ ببەم بەڵام ئێستا ئەو منداڵە بێتاوانە باجی ھەموو کارە خراپەکانی تۆ دەدا و منیش ھەرگیز نابم بە باوکی تێ گەیشتی!

جۆنگکووک ئەوێی بەجێ ھێشت بە تووڕەییەوە ئی یۆناش دەستی کرد بە گریان و ئەو بۆ بێ چارەیی خۆی دەگریا، پاش چەند کاتژمێرێک بە ڕێگاوە بوو بۆ ماڵەوە دووبارە بێدەنگ بوو بە ڕێگادا دەڕۆشت و ویستی کە بپەڕێتەوە بەڵام لە ناکاو خەریک بوو سەیارەیەک خۆی پێدا بکێشێت بەڵام لەو کاتەیا تای دەرکەوت و ئی یۆنایی پاراست لەوەیی کە خەریک بوو بمرێ!

تای: تۆ باشیت ؟
ئی یۆنا: من باشم! بەڵام تۆ چی دەکەیی لێرە؟
تای: من بێرەدا تێپەڕیم بەڵام تۆم بینی کە لە شەقامەکە دەپەڕیتەوە بە بێ ئاگایی بۆیە یارمەتی تۆم دا!
ئی یۆنا: زۆر سوپاس
تای: بەڵام تۆ باشی ؟ لەوە ناچێ باش بیت تۆ گریاویت؟
ئی یۆنا: ھیچ نیە من باشم!
تای: نەخێر ئی یۆنا تۆ باش دەر ناکەویت وەرە بابچین و شتێک بخۆین و قسە بکەین

ئی یۆنا و تای لە قاوەخانەیەک پێکەوە دانیشت بوون و ئی یۆنا ھەموو شتێکی بە تای وت و فرمێسک لە چاوەکانی دەھاتنە خوار
لەکاتی باسکردنی شتەکان بۆ تای.....

تای: کەواتە تۆ نەت توانی منداڵەکەت لەبار بەریت؟
ئی یۆنا: بەڵێ نەم توانی
"بەدڵی پڕەوە"
تای: ئەیی خوایە ئەوە جۆنگکووک چۆن ئاوا دڵ ڕەق بووە من تێ ناگەم!
ئی یۆنا: ئەو ڕقێکی زۆری لە دڵە بەرامبەر بە من
تای: نیگەران مەبە تەواو' چارەیەک دەدۆزینەوە من قسە لەگەڵ جۆنگکووک دەکەم
ئی یۆنا: پێویست ناکا ھەر خۆی ئەو تێناگات لە من!
تای: من ھەر شتێک دەکەم پێویستە قسە لەگەڵ جۆنگکووک بکەم
ئی یۆنا: نەخێر وازی لێ بێنە ئەو ھیچ کامانی ناوێ نە من و نەوەک منداڵەکەشم
ئی یۆنا ھەستا و ویستی کە بڕوات لەوێ بەڵام.....
تای: من ئێوەم دەوێ!
ئی یۆنا شۆک بوو بە بیستنی ئەمە
ئی یۆنا: چی ؟















بەردەوام دەبێت 🖤

 <revenge> «تۆڵە سەندنەوە »Donde viven las historias. Descúbrelo ahora