episode 18

43 10 0
                                    


"دوایی چوارمانگ"

تای ھەموو ئەو چوار مانگە ئاگایی لەلای ئی یۆنا بوو ھاناش بەمەیی دەزانی ھەموو کاتێک کە سەردانی ئی یۆنایی دەکرد ھەمیشە دڵتەنگ دەبوو بە بینی ئەو ھەموو گرینگی پێدانەیی تای بۆ ئی یۆنا ....

ئێستا ھانا لە قوتابخانە گەڕایەوەو و بۆ نانی ئێوارە بە تای وت کە دەیەوێ لەگەڵ تای نان بخوات چوونکا شتێک ھەیە کە ئەیەوێ پێی بڵێ تایش ڕازی بوو

کات تێپەڕاندن

تای: سڵاو ؟
ھانا: سڵاو وەرە دابنیشە
تای: خۆ درەنگ نە کەوتم ؟
ھانا: نەخێر ئێستا خواردنم داوا کردت لەگەڵ خواردنەوە
تای: زۆر باشە...
"بەزەردەخەنەوە"
تای زۆر بە پەرۆش بوو کە بزانی ھانا چی پێ دەڵێ
تای: کەواتە خواردنەکەمان ھات دەی با بخۆینەوە
ھانا: بەخۆشی
تای: بەخۆشی
ھانا: تای دەمەوێ شتێکی گرینگت پێ بڵێم !
"بە کەمێک نیگەرانی"
ھانا: تای م من ھەر لەو کاتەیی تۆم دیوە کەتوومەتە داوی خۆشەویستی تۆ دەزانم ڕەنگە لات سەیر بێ بەڵام دەزانی چ شتێک وایی لێم کرد تۆم خۆش بوێ ئەوەیی کە ھەموو کاتێک منت دەپاراست ھەر کاتێک لە کێشە دا بوومایە تۆ دەر دەکەوتی و دووبارە ڕزگارت دەکردم تۆ برینەکانت بۆ من تیمار دەکرد منیش تەنھا سێری تۆم دەکرد کە چەند بە جوانی گرینگی بە من دەیی کاتێک تۆ ئاوا گرینگیت بە من دەدا من وام زانی کە تۆش ھەستت بۆ من ھەیە ھەموو کاتێک دەم ویست پێت بڵێم کە چەند تۆم خۆش دەوێ بەڵام ھەمیشە بەربەستێک ھەبوو بەڵام کاتێک تۆ ھاتیتە ماڵەکەمان و وتت کە دادەمت خۆش دەوێ من ئەو کاتە زانیم کە من زۆر ھەڵەم لە بیر کردنەوە کانم ئیتر لەو کاتەوە من ھەر کات سێری چاوەکانی تۆم کرد دادەمم دەبینی بە ڕوونی دیارە کە چەند دادەمت بە دڵە ھەموو کاتێک و لە ھەموو شوێنێک تۆ ھەر لەگەڵ ئەویی ھەمیشە کاتێک لە کێشە دایە تۆ ئەو تووند لە باوەش دەگریت و دەبیتە پاڵ پشتی بەڵام چی دەربارەیی من کە چەند تۆم خۆش دەوێ بەڵام تۆ وا دەزانی منیش وەک کچە بچووکەکانی تر ماوەیەک ئاشقت دەبم و واز دێنم لە کاتێکا من زۆر بە قوڵی تۆم خۆشەوێ ئەوەندەم خۆش دەویستی کە ھەر کاتێک تۆم بینی با دڵم لە شوێنی خۆیی نە دەوەستا تۆ تاکە پیاو بووی کە لە ژیانم خۆشمویست بێت بەڵام بۆ من نەبووی، لەکاتێکا من ئەوەندە خۆشم دەوێی کە ناتوانم لە وشەکانم باسی خۆشەویستی خۆم بۆ تۆ بکەم تۆ ھەمیشە پاڵەوانە مەزنەکەی من بووی بەڵام ئێستا خۆشت دەزانی تۆ کەسێکی ترت خۆشەوێ و من دەبێت وازت لێ بێنم کە بڕۆیت تەنھا لەبەر تۆ ئەمەش دەکەم ،  داوایی لێ بووردن دەکەم لەوەیی کە ھەستم بۆ تۆ ھەبوو و داوایی لێ بووردن دەکەم گەر دڵتەنگم کردبی و وام لێت کرد بێ نیگەران بیت...

تای: ھانا....
تای زۆر دڵتەنگ بوو بە قسەکانی ھانا و ویستی کە پێی بڵێ ئەو ھەستی بۆ دادەیی نیە ئەو ھەستی بۆ ھانا ھەیە بەڵام....
ھانا: ئاھ بیرم نەچێ تکایە ئاگاداری خۆتبە بەباشی بژی و ژەمەکانت لە کاتی خۆی بخۆ باشە نەخۆش مەکەوە و گرینگیەکی باش بە خۆت بدە باشە ؟
ھانا فرمێسک لە چاوی نەدەوەستا دڵی تەواو شکا بوو تایش زۆر دڵی پڕ بوو نەیی دەزانی چی بڵێت و سەری داخست بوو فرمێسک  لە چاوی دەھات
ھانا: ماڵئاوا...
تای دەستی بەرز کردەوە  بە مانایی ئەوەیی کە دەیویست ھانا ڕا بگرێت بەڵام لە تاو گریان نەیی توانی بانگی ھانا بکات
تای زۆر بە خراپی دەستی کرد بە گریان و
ھانا ڕۆشت و بەڕێگاوە دەرگریا ئەو شەوە تاکو ماڵەوە ھانا تەنھا گریا و کاتێک چووە ماڵەوەو ژوورەکەیی خۆی دەستی کردوە بە گریان و تاکو بەیانی گریا بەیانی کاتێک کەمێک حاڵی باشتر بوو دانیشت و بیری دەکەردەوە کە بڕواتە دەرەوەیی وڵات بۆ خوێندن و بەیانی لەکاتی نانخواردن بە دایکی وت ..
ھانا: دایکە دەمەوێ بڕۆم و لە دەرەوەیی وڵات بخوێنم!
لی: چ چی بۆچی؟
"بە شۆکەوە "
ھانا: تکایە دایکە ڕێگەم بدە لەوێ بخوێنم!
لی: باشە کچم بۆچی لێرە ناخوێنی شتێک بووە ؟
ھانا: نەخێر تەنھا دەمەوێ بڕۆم و لەوێ بخوێنم خۆ تۆ ڕێگەم پێ دەدەیی ؟
لی: باشە کچم بەڵام کچم ئەو بڕیارەت زۆر بەپەلە نیە ؟
ھانا: تکایە دایکە بھێڵە بڕۆم
لی: باشە کەیی دەتەوێ بڕۆی ؟
ھانا: بەیانی یاخود ڕۆژی دواتر...
لی: باشە من ھەر چۆنێک بێت کەمێک پارەم ھەیە کە کۆم کردۆتەوە ئەوانەت پێ دەدەم و بڕۆ لەوێ بۆخۆت پێی بخوێنەو باشە کچم ؟
ھانا: باشە دایکە سوپاست دەکەم ئێستا دەڕۆم بۆ خوێندنگا خوات لەگەڵ
لی: ماڵئاوا، ئاگاداری خۆتبە

ھانا ڕۆشتە دەر لەماڵ و تای و ئی یۆناش لەدوایەوە بوون...
ئی یۆنا: ئەوە ھانایە!
تای سەری ھەڵبڕی و بە کەمێک دڵتەنگیەوە سێری کرد
ئی یۆنا: ئەو دەڕواتە قوتابخانە دەیی با ئێمەش بچینە ژوورەوە

کات تێپەڕاندن

ئی یۆنا: چی ؟
"بەشۆکەوە "
لی: بەڵێ ئەو دەیەوێت کە لە دەرەوەیی وڵات بخوێنت!
ئی یۆنا: بەڵام بۆچی خوێندی ئێرە چیەتی ؟
لی: من ئەوەیان نازانم بەڵام ڕێگەیی لێ مەگەرە کچم بھێڵە چۆن پێی خۆشە با بەو جۆرە بێت باشە ؟
ئی یۆنا: باشە بەڵام ئەوە زۆر سەیر نیە ؟
لی: نەخێر بۆچی سەیر بێت منداڵەو حەز دەکات وەک ھاوڕێکانی لە دەرەوە بخوێنێت
تای زۆر بەم ھەواڵە دڵ گران بوو"
تای: پووری کەیی دەڕوات ؟
لی: ئەو لەوانەیە سبەیی بڕوات!
تای: بەڵام بۆ ئاوا زوو ؟
لی: منیش ئەوەیان نازانم!

"کات تێپەڕاند بەیانیە و لە فڕۆکە خانەن"

لی: کچم زۆر ئاگاداری خۆتبە باشە ؟
ھانا: نیگەران مەبە دایکە بەم زووانە دێمەوە
ئی یۆنا: وەرە بۆ ئێرە!
"ئی یۆنا ھانای لە باوەش گرت"
ئی یۆنا: زۆرت بیر دەکەم بچکۆلەکەم زوو بەگەڕێوە باشە ؟
ھانا: نیگەران مەبە زوو دەگەڕێمەوە دادە ئاگاداری خۆت بە!
لی: دەی بڕۆ کچم کەمێکی تر فڕۆکەکەت دەڕوات  ئاگاداری خۆت بە!
ھانا: باشە ئێوەش ئاداری خۆتان بن ماڵئاوا...
ھانا ڕۆشت و سوار فرۆکەکەیی بوو و لەو کاتەدا تای گەیشت و چوو بۆ لایی ئی یۆنا و لی و ئەوانیش پێیان وت کە ھانا ڕۆشتووە تای زۆر درەنگ گەیشت ئێستا فڕۆکەکەیی ھانا ھەڵڕفی و ئیتر ھانا نابینێتەوە ، تای ئەمەیی زۆرپێی ناخۆش بوو و ئەو ڕۆژە ئەوەندەیی خواردەوە تاکو تەواو سەر خۆش بوو تای لەو ڕۆژەوە ھەموو ڕۆژێک دەیی خواردەوەو و دەگریا حاڵی زۆر خراپ بوو بێ ھانا......



















بەردەوام دەبێت 🖤.

 <revenge> «تۆڵە سەندنەوە »Where stories live. Discover now