episode 13

43 11 0
                                    


تای: وتم من ئێوەم دەوێ
ئی یۆنا: تۆ مەبەستت چیە ؟
تای: من دەمەوێ ھاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم تاکو منداڵەکەت بێ باوک نەبێ چیتر
ئی یۆنا: نەخێر شتی وا ڕوو نادا من چۆن کارێکی لەو جۆرە ئەنجام بدەم ؟
ئی یۆنا بە پەلە لەوێ ڕۆشت و گەڕایەوە ماڵەوە و چووە ژوورەکەیی خۆی دەستی کرد بە بیرکردنەوە لە قسە کانی تای لە ناکاو دایکی  ھاتە ژوور

لی: کچم نانی ئێوارە حازرە  دەیی وەرە با نانەکەمان بخۆین
ئی یۆنا: باشە دایکە ئێستا دێم

ئی یۆنا ڕۆشتە خوار تاکو نان بخوات و ھەر بیری دەکردەوە خەیاڵی ڕۆشت بوو

لی: ئی یۆنا ؟ کچم ؟ ئی یۆنا !
ئی یۆنا: بەڵێ دایکە!
لی: کچم تۆ چیتە؟
ئی یۆنا: ھیچ من باشم چیت دەوت ؟
لی: وتم کە ھەڵبستە و بڕۆ بۆ ژوورەکەت منیش قاپەکان دەشۆم
ئی یۆنا: نەخێر دایکە من دەیان شۆم
لی: کچم تۆ بڕۆ بۆ ژوورەکەت پشوو بدە دەزانم کە تۆ ماندووی
ئی یۆنا: باشە دایکە گەر پێویستت بە شتێک بوو بانگم بکە!

ئی یۆنا چووە ژوورەکەی خۆی و لەوێ ھەر پاڵ کەوت بوو بیری لە قسەکانی تای دەکردەوە و زۆر بیری کردەوە و بڕیاری دا کە ڕازی بێت بە داواکەیی تای تەنھا لە پێناو ڕۆڵەکەیی و بۆیە مەسجی بۆ تای کرد و بە تای وت کە ڕازیە بە داواکەیی و دەیەوێ بەیانی یەک ببین تایش دڵخۆش بوو بەمە و ڕازی بوو

"بــــــەیـــــــــانــــــــی''

ئی یۆنا بەیانی زوو لە خەو ھەستاو بەرەو گۆڕستان ڕۆشت و چووە سەر گۆڕی باوکی و لەوێ دانیشت و قسەیی بۆ باوکی دەکرد

ئی یۆنا: باوکە سێرکە کەسێکی دیکە زیاد دەبێ بۆ خێزانەکەمان ئەو منداڵێکی زۆر بێتاوانە باوکە بەڵام لەبەر ڕابردووە ناخۆشەکەیی تۆ من و منداڵەکەم ئێستا وا باجی دەدەین باوکە دەزانی چەنێک سەختە ژیان بەم شێوەیە من ئەوەندە لە ئازار دام کە وام لێ ھات کە بچم و منداڵە بێتاوانەکەی خۆم بکوژم تەنھا لەبەر ئەوەیی باوکی ئەویی ناوێت نە ئەو و نە من ئەو ھەمان کار لەگەڵ ئێمە دەکات کە تۆ لەگەڵ دایکی ئەوت کرد کە تۆ چۆن دایکی ئەوت بە دووگیانی بە جێ ھێشت و ئەوت نەویست لەگەڵ منداڵەکەیی باوکە من ئێستا چی بکەم من وا خەریکە لە پێناو منداڵەکەم ھاوسەر گیری لەگەڵ کوڕێك دەكەم خۆشم ناوێ، وابزانم تۆ ڕاست بوویی باوکە کە ھەمیشە کاتێک منداڵ بووم بە منت دەوت کە دایک و باوک ھەموو شتێک دەکەنە قوربانی لە پێناو منداڵەکانیان بەڵام من ھەرگیز تێنەدەگەیشتم لەمە ئێستا لەمە زۆر باش تێ دەگەم....

کاتێک ئی یۆنا خەریکی ئەم قسانە بوو بۆ باوکی لەسەر گۆڕەکەیی جۆنگکووک لە پشتەوە گوێی دەگرت کەمێک ھەستی بە نیگەرانی و پەشیمانی کرد بەڵام کاتێک گوێی لەوە بوو کە ھاوسەر گیری دەکا زۆر توڕە بوو بۆیە پێوەندی کرد بە یەکێک لە پاسەوانەکانی تا دوایی ئی یۆنا بکەون تاکو بزانن ھاوسەر گیری لەگەڵ کێدا دەکات و جۆنگکووک  لەوێ ڕۆشت بۆ کۆمپانیا، ئی یۆنا لەو کاتە دا ھەستاو  بەنیازی ڕۆشتن بوو بۆیە ھاتە دەر لە گۆڕستان و بەرەو ئەو شوێنە دە چوو کە تای پێی وت بوو کە بچێت و تاکو قسە بکەن....

 <revenge> «تۆڵە سەندنەوە »Where stories live. Discover now