بەیانیە لە سیۆللیسا: خۆشەویستەکەم ھەستە دەیی درەنگە دەبێت بچینە نەخۆش خانە بۆ پشکنین
جۆنگکووک:لێم گەڕێ کەمێکی تریش بخەوم لیسا خۆت بەتەنھا بڕۆ لەگەڵ دایکت یان ھاوڕێیەکت....
لیسا: دەیی ئازیزم ئەوە منداڵی ھەردووکمانە خۆ تەنھا منداڵی من نیە!
جۆنگکووک: ئەیی خوایە باشە دەچم بۆ گەرماو پاشان خۆم ئامادە دەکەم و دەڕۆین
لیسا: زۆر چاکە منیش دەچم نانی بەیانیت بۆ ئامادە دەکەملیسا ھاتە خوارەوەو خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بوو لەو کاتەدا پێوەندیەکی بۆھات لەلایەن دایکیەوە..
لیسا: ئۆھ سڵاو دایکە!
دایکی لیسا: ئۆھ سڵاو ئازیزەکەیی خۆم حاڵت چۆنە ؟
لیسا: زۆر باشم خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بووم بۆ جۆنگکووک بۆ چی پێوەندیت کرد ؟
دایکی لیسا: ھیچ تەنھا لەبەر ئاھەنگەکەیی دوێنێ شەو بوو ھەموو لایەک دەڵێت کە تۆ دووگیانیت ئایا ئەمەڕاستە ؟
لەو کاتە دا جۆنگکووک لەسەرەوە بانگی لیساییی دەکرد چوونکا مۆبایلەکەیی ون کرد بوو بەڵام لیسا گوێی لێ نەبوو تاکو جۆنگکووک ھاتە خوارەوەو بینی لیسا بەتەلەفۆن قسەدەکات و بڕیاریدا گوێ بگرێت
لیسا: یایش دایکە تۆش زۆر خۆش باوەڕیت نەخێر دووگیانی چی ؟ من ھیچ منداڵێکم لە سکدا نیە تەنھا ئەمە بەکار دێنم تاکو جۆنگکووک لەگەڵ من بمێنێتەوە بەو شێوەیە دەتوانم جۆنگکووک کۆنتڕۆڵ بکەم
دایکی لیسا: ھەر دەمزانی کە کچەکەم وەک خۆم زیرەکە ھھھھھە!
"پێکەنینی شەیتانی "
جۆنگکووک شۆک ببوو و لەو کاتەدا لەسەر قادرمەکان وەستا بوو وە بۆ چەند ساتێک لیسا ئاوڕی دایەوەو جۆنگکووکی بینی و زۆر شڵەژا و بەدەمووچاوی دا زانی کە گوێی لە ھەموو شتەکان بووە و تەلەفۆنەکەیی داخستەوە خێرا...
لیسا: ب بەو جۆرە نیە کە بیری لێ دەکەیەوە ئازیزم م م من...
جۆنگکووک: چی ڕوون دەکەیەوە ؟ لەکاتێکا ھیچ شتێ بوونی نیە بە ناوی منداڵی من لە سکی تۆدا؟
لیسا: ن نەخێر وانیە من منداڵی تۆم لەسکدایە ئێمە دەبینە خێزان بەو زوانە..
جۆنگکووک: خێزان ؟ ھیچ خێزانێک بوونی نیە ئێمە کۆتایمان ھات من لە تۆ جیادەبمەوە ھەر ئەمڕۆ بەھۆی تۆوە ھەموو ژیانم دڵی ئی یۆنام بریندار کرد!
لیسا: چ چ چی نەخێر جیابوونەوە بوونی نیە ئێمە خ خێزانێکین ئێستا!
لیسا دەستی کردە گریان
جۆنگکووک: بەسە ئیتر لیسا لێرە کۆتای پێھاو پێوەندی ئێمە ھەر خۆی من ھەرگیز تۆم نەویستووە تەنھا لەبەر باوکم من تۆم ھێنا وە دڵی ئەو کچەیی کە بە قوڵی من خۆشەویست پارچە پارچەم کرد من ھەموو ژیانم قەرزاری ئەو کچەم ئەو ھەمیشە منی خۆشەویست منیش وەک گەمژە ئازارم دەدا ئەو لەبەر من منداڵەکەمانی لەدەستدا سەرەڕای ئەوە ھەر ھێسشتا منی ھەڵبژارد وە خۆشی ویستم و ھەموو ئازارەکانی بەتەنھا ھەڵگرت بۆیە سەر شانی خۆی منیش کوێر ببووم لەبەر خۆپەرستی و درۆ نەفرەتیەکانی تۆ تەنانەت نەم توانی دوایی بکەوم و بیوەستێنم دوێنی شەو، داوایی لێ بووردن دەکەم بەڵام ئێمە کۆتایمان ھات ئەمڕۆ سکرتێرەکەم دەنێرم تاکو پەڕاوی جیابوونەوەت بۆ بھێنێت و جارێکی تر مەیەرەوە سەر ڕێگەمجۆنگکووک ڕۆشت و چووە دەرەوە لیساش لەسەر زەویەکە کەوتبوو دەگریا و بۆ چەند ساتێک فرمێسکەکانی سڕی...
لیسا: ھەرگیز ڕێگەنادەم کەستان دڵخۆشبن بەیەکەوە گەمژەینە دەبێ ئێ یۆنا لە ناو بەرم و پێت نیشان بدەم کە ئازار چیە جۆنگکووک تۆ تەنھا بووەستە تۆ دەبێت تەنھا موڵکی من بیت!کات تێپەڕاندن..
ئەو ھۆتێلەی کە ھایسوو تای لێی مانەوە دونێ شەو
"زەنگی مۆبایلەکەیی تای"
ھایسوو: چەند بێزار کەرە !
ھایسو سێری مۆبایلەکەیی تای کرد و بینی کە داخرایەوە پێوەندیەکە و کاتێک سێرێ کرد کە زیاتر لە 10 جار پێوەندی بە تایەوە کراوە ل لایە ھانا وە و مەسجی زۆری بۆھاتووە و ھایسووش خۆی نەگرت و وێنەیەکی خۆی و تای بۆ ھانا نارد لەگەڵ ناونیشانی شوێنەکە و نووسی گەر باوەڕناکەیی وەرەو بە چاوەکانی خۆت بیبینە!
ھانا نامەکەیی کردەوە وشۆک بوو وە باوەڕی نەکرد خێرا بەڕێکەوت بۆ ھۆتێلەکە، کاتێک گەیشت چووە سەرەوە بە ئەسانسۆرەکە و چووە ژوورەکەیی تای و ھایسوو و بەچاوی خۆی ھەموو شتێکی بینی و موبایلەکەیی لەدەست کەوتە خوار و تای بەخەبەر ھات و شۆک ببوو ئەویش...
ھانا: چ چۆن توانیت ؟
تای: ن نەخێر ھانا شتی وا ڕووی نەداوە سوێن دەخۆم
ھانا: چۆن توانیت کارێکی ئاوام لەگەڵ بکەیی چۆن توانیت لەگەڵ کچێکی تر بخەویت لەکاتێکی بەو ھەموو خۆشەویستیەوە سێری چاوەکانمت دەکرد ؟
"ھانا فرمێسک لەچاوی دەکەوتە خوار بێوەستان"
تای:خۆشەویستم گوێ بگرە شتێکی وا بوونی نیە من لەگەڵ ئەو نەخەو...
ھانا: بەمن مەڵێ خۆشەویستم! ھەرگیز ناوم مەھێنە تۆ ھەیی پیس، دەزانی چەنێک پێوەندیم پێوە کردی ؟ دەزانی بیرم لەچی دەکردەوە کاتێک لە دونێ شەوەوە ھیچ پێوەندیەکم لە تۆوە بۆ نەھات ؟ ئایا دەزانی کە لەو شوێنەیی کە بە سەختی کارم تێدا دەکرد بە شەو بە ڕۆژ وەک سەگێکی برسی تەنھا بۆ بەدەست ھێنانی چەند سەنتێک تاکو ژەمێک بۆ ماڵەوە بکڕم دەر کرام تەنھا لەبەر ئەوەیی بیرم لای کەسێکی وەک تۆ بوو کەچی تۆش ڕۆشتی و خۆشی خۆت ھەڵبژارد و لەگەڵ کچێکی تر خەوتی ؟ لێت تێدەگەم ڕەنگە ئەو کچە جوان بێت بەڵام من وا نەبم وایە ؟ ڕەنگە ئەو پارەیی ھەبێت و بەدڵی خێزانەکەت بێت و منیش کچێکی ھەژار و خاوەن دایکێکی تەنھام لەگەڵ خوشکێکی گەورە کە شوێن نەماوە ئیشی لێ نەکات منیش وەک ئاژەڵ بە شەو بەڕۆژ کاردەکەم ئایا چۆن ھەلی ئەوەت دەبێ لەگەڵ من بی لەکاتێکا ئێمە لە دوودنیایی زۆر جیاوازین بەڵام من لەسەوروو ئەوەش کە خێزانەکەت نەیی دەویستم ھەر خۆشم ویستی و بڕیاریم دا لە پێناو تۆدا کاری زیاتر بکەم بەڵام تۆ ھەیی نەفرتی چۆن سێری خۆت دەکەیی ئێستا ؟
تای: ھ ھانا تکایە ئازیزم بەڕاستیمە من ھەرگیز خیانەتم لێت نەکردووە من بەڕاستمە باوەڕم پێ بکە
ھانا: کەواتە ئەو کچە ئیشی چیە لە تەنیشتت ؟ نەفرەتت لێ بێ!
ھانا شووشەیی ناو ژوورەکەیی ھەموویی شکاند و دەستی بریندا کرد و خوێنی لێ دەھات وە ڕۆشت لەوێ و تایش خێرا جلەکانی لەبەر کرد ودوایی ھانا کەوت...کات تێپەڕاندن
لیسا پلانی ھەموو شتێکی دانا و پیاوەکانی خۆی ڕاسپارد تاکو ئی یۆنا بڕفێنن و بیبەنە ئەو شوێنەیی بۆی دیاری کردوون و پیاوەکانی بەڕێکەوتن بۆلای ئێ یۆناو دۆزیانەوەوەو فڕاندیان و بردیان لەگەڵ خۆیاندا بۆ ئەو شوێنەی کە لیسا چاوەڕێی دەکرد لێی....
بەردەوام دەبێت 🖤
YOU ARE READING
<revenge> «تۆڵە سەندنەوە »
Romanceکچێکی ھەژار کە ھەر لەدوای کارکردنە و کوڕێکی دەوڵە مەند سەر بە خێزانێکی گەورە کە زڕ باوکەکەیی زۆر دەوڵەمەندە کچەکە دەکەوێتە خۆشەویسی کوڕەکە بەڵام بێ ئاگایە لەوەیی کوڕکە بەکاری دەھێنێ و تۆڵەیی ڕابردووی دایکی لێ دەکاتەوە بەڵام شتەکان تێک دەچن و وەک پلا...