part 34 ~ 🖤✔️

394 32 130
                                    

« هەڵەی من چییە ترسم هەیە لە دوبارە شکانەوەم تەنها نازانم چی بکەم سەرم لێ شێواوەو مێشکم ماندووە »

کۆمێنت لە نێوان ڕستەکان بکەن کیوتەکان

چێژ لە خوێندنەوەکە ببینن

vot before reading my cute bear 🐻📖✨

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوای ئەوەی کارەکانیان تەواو کرد کووک بە پاسەوانەکانی وت لاشەکەی بسوتێنن کوڕەکان گەڕانەوە ماڵەوە مینا لە ماڵەوە نەبوو هەموویان چوونەوە ژوورەکانیان و گەرماویان کرد وە ئۆتۆمبێلەکەی یوونگیان گۆڕی لەبەر ئەوەی جلەکانی یوونگی هەمووی خوێن بوو و ئۆتۆمبێلەکە پیس بوو

ـ.ـ.ـ

MINA POV

دوای ئەوەی کارەکانم تەواو کرد چوومە دەرەوەی کۆمپانیا وە سوپاس بۆ خوا تای و کووک لە کۆمپانیا نەمابوون شەرم بوو بۆمن بەڕاستی شەرم ئەکەم ڕوبەڕووی ببمەوە بەهەرحاڵ چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکەو بە شۆفێرەکەمم وت کە بڕواتە شوێنە دڵخوازەکەم بێگومان لای ڕوباری هان دوای ماوەیەک گەیشتینو بە شۆفێرەکەم وت بڕوات گەر ویستم بڕۆمەوە پەیوەندی پێوە ئەکەم شۆفێرەکەم ڕۆیشتوو سەیری دیمەنەکەی بەردەمم دەکردوو بیرم لە ژیانم دەکردەوە بیرم لەو شتانە دەکردەوە کە بەسەرم هاتوون بە باشو بە خراپەوە ئایا دەبێ خراپتریشم بەسەر بێ..؟ بەهەرحاڵ من پشتم بە خوا بەستووە تا پشت بەو ببەستم هیچ ناترسم لەبەر ئەوەی ئەوە ژیانە کەسانی خراپو باشیشی تێدایە کەسی بێ ئومێدو بە هیواشی تێدایە کەسانی دڵخۆشو خەمباریشی تێدایە ئەوە ئاساییە گەر ڕۆژێک خەمێکت هەبێ لە ئەنجام دا ئەوە تاقیکردنەوەیە تاقیکردنەوەی ژیانە وەکو جەنگ وایە ناکرێ بدۆڕێین وە ناشکرێ کۆڵ بدەین دوای ئەوەی ماوەی دوو کاتژمێر سەیری دیمەنەکەم کردوو بیرم دەکردەوە لە بیرکردنەوە قوڵەکانم هاتمە دەرەوەو پەیوەندیم بە شۆفێرەمەوە کردوو هات بەدوام دا پێیم وت بگەڕێتەوە ماڵەوە دوای نیو کاتژمێر گەیشتینە بەردەم ماڵەوە ئۆتۆمبێلێکی ڕەش لەبەردەم کۆشکەکە وەستابوو هەرگیز پێشتر نەمبینیبوو پێم سەیر بوو زۆر جوانیش بوو ئۆتۆمبێلەکە بەڵام بۆ لەبەردەرگای کۆشکەکەمانە وە بەم کاتە..؟ لەوانەیە میوانی ئوپاکانم بێ چوومە ژوورەوە ماڵەکە ماتو بێدەنگ بوو چوومە هۆڵەکە کەمێک بە بەرزی وتم

مینا : ئوپاکانم...؟
هیچ وەڵامێک نەبوو دڵنیا بوومەوە لەوەی کە هەموویان خەوتون بێگومان ماندوون ئەوانیش لەبەر کۆمپانیاو کۆبونەوەو شت دوای ئەوە چوومە سەرەوە ئێما لە ژوورەکەم نەبوو پێم سەیر بوو بەڵام پەنجەرەی ژوورەکەم کرابوویەوە ترسام ئێما شتێکی لێهاتبێ یانیش ڕایکردبێ بێگومان من وەکو منداڵی خۆم سەیری دەکەم وە ئێما وەکو من بێ دایکو باوک بووە ڕاستە ئەو ئاژەڵە بەڵام خۆ ئەویش هەستی هەیە دوای ئەوە بیرم کردەوە لەلای خزمەتکارە تایبەتەکە بێ چونکە من زۆر کاتم نییەو لەماڵەوە نیمو کارم هەیە خزمەتکارێکی تایبەتم بۆی گرتووە دواتر چوومە خوارەوە بۆ چێشت خانەکە یۆنشینم بینی بە زەدەخەنەوە وتم

بەڕێوبەرەکەم منی خۆشدەوێت // J.J.KHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin