بەهیوای چێژبینین:
ناساندنی کەسایەتیە سەرەکیەکانی ناو چیڕۆکەکە:
لی (ناوت) : تەمەن ١٨ ساڵ.
جیۆن جۆنگکووک:تەمەن ٢٤ ساڵ.
چۆی سووبین: تەمەن ١٩ ساڵ.
کیم هانا : تەمەن ٢٣ ساڵ.
لی جوویۆن (باوکی ناوت) : تەمەن ٤٨ ساڵ.
بەڕێز جیۆن (باوکی جۆنگکووک) : تەمەن ٥٣ ساڵ.دەستپێکی رۆژێکی نوێ و بێزارکەر بۆ ناوت کە بەردەوام ئازار دەچێژێ و ئەشکەنجە دەدرێ لەلایەن باوکیەوە بەڵام ئەو ناتوانێ هیچ شتێک بکات چونکە هیچ سوودی نییە و تەنها ئازاری زیاتر بەخۆی دەگەیەنێت،،،،ناوت کچێکی زۆر رووخۆش و میهرەبانە دەتوانین بڵێین زۆریش جوانە بەڵام بەهۆی باوکیەوە تووشی خەمۆکی و نەخۆشی هاتووە و چیتر ئەو کچە دڵخۆشەی جاران نەماوە،دایکی ناوت هەر لەگەڵ ئەوەی ناوتی بوو گیانی لەدەستدا لەنەخۆشخانە بۆیە ڕۆژی لەدایکبوونی ناوت بووە ڕۆژی مردنی دایکی و دەستپێکردنی نەهامەتیەکان بۆی،باوکی ڕقی لێیەتی و بەردەوام ئازار و ئەشکەنجەی دەدات و دەیشکێنێتەوە بەجۆرێک ڕێگە نادا بچێتە دەرەوە تەنها بۆ قوتابخانە نەبێ وە ناهێڵێ ڕۆژێکی بەباشی تێپەڕێ بەبێ قسە ناخۆشەکان وە باوکی کەسێکە کە بەردەوام خەریکی خواردنەوە و جگەرەکێشانە و ئەو پارەیەی دەستی دەکەوێ لەو شتە بێمانایانە بەهەدەری دەدا~
-
«کات ٨:٣٠ بەیانی»
باوکت: ناوت'ی نەفرەتییییی هەستە بۆچی تا ئێستا خەوتووی؟
ناوت:چی؟ ئاهـ ببورە من من نەخۆشم......
باوکت:گەر ناتەوێ لێرە پارچەپارچەت بکەم خێرا هەستەرەوە خۆ ئەمڕۆ پشووی قوتابخانەیە و هیچ بەهانەیەکت نییە..
ناوت:بـ باشە باوکە...
ب.ناوت:وەرە خوارەو نانی بەیانی ئامادەبکە.
ناوت:ئێستا دێم.
باوکت:دە خولەکی تر لە خوارەوە نەبووی تۆ مردوویت.
ناوت:باشە هەر ئێستا دێـم..
باوکت ڕۆشتوو تۆ هەناسەیەکت هەڵمژی و چوویتە دەستشۆر و دەمووچاوت شوشت و هاتیتە دەرەوە و سەیرێکی خۆتت کرد حاڵت زۆر تێکچووبوو و جەستەت هەمووی برین بوو وە دەمووچاوت لاوازببوو..
چوویتە خوارەوە بەپەلە نانی بەیانیت ئامادەکرد و بینیت باوکت لە گەرماو دەرچووە و بە خاولیەک قژی ووشک دەکاتەوە.
باوکت:ئەم ئێوارەیە زوو دەگەڕێمەوە لە ماڵ دەرنەچی ئەگەرنا قاچەکانت دەشکێنم.
ناوت:بـ باش..
باوکت:وە بابەتێک هەیە بۆتی باس دەکەم کە پەیوەندی بەخۆتەوە هەیە..
تۆ سەرت لەقاند و باوکت دانیشت بۆ نانخواردن تۆش هەر بیرت دەکردەوە و دەتووت ڕەنگە ئەو هاوسەرگیری بکاتەوە یان رەنگە نەخۆشبێ بەڵام دواتر سەرت باداو لەدڵی خۆت دەتوت بەمن چی ئەو هەر خۆی زۆر باش نییە بۆمن جا بۆ خەمی ئەوم بێ؟ کات تێپەڕی باوکت چووە دەرەوە تۆش هیچ کارێکت نەبوو بیکەیت و خەریکی پاککردنەوە و ڕێکخستنی ماڵەکە بوویت و دواتر چوویتە ژوورەکەت و خۆت فڕێدایە سەر سیسەمەکەت و مۆبایلەکەت هێنا پەیوەندیت بە کەسێکەوە کرد.
سووبین:سڵاو؟ چۆنی خۆشەویستم؟
ناوت:چۆنی ئۆپپا!!! بیرمکردوویت.
سووبین:منیش بیرم کردووی دەتەوێ یەکتر ببینین؟
ناوت:راستیەکەی من دەمویست بەڵام باوکم رێگەم نادات لەماڵ بێمە دەرەوە .
سووبین:ئۆف دووبارە باوکت تۆ کەی رزگارت دەبێ لێی.
ناوت:ئەو کاتەی من و تۆ بەیەکەوە دەڕۆین و لە دەرەوەی وڵات دەژین وە بە ئازادی هاوسەرگیری دەکەین ئەی وانیە؟
سووبین:بێگوومان وایە بەڵام..
ناوت:زۆرم خۆشدەوێیت.
سووبین:منیش هەروا بەڵام بۆ لەناکاو وادەڵێی؟
ناوت:هەستێکی سەیرم هەیە وەک ئەوەی کۆتاجارە قسەت لەگەڵ بکەم... نازانم بۆ ئەم هەستە ناخۆشەم هەیە؟
سووبین:بێگومان وانیە ئێمە بەڵێنمان بەیەکتر داوە کە تاهەتایە بەیەکەوە بین وە بەڵێنی هاوسەرگیریشمان دا هەرکە من بووم بە ٢٠ ساڵ..
ناوت:وایە،ئاهـ دەی من دایدەخەمەوە دواتر قسەدەکەینەوە،باییی..
سووبین:بای خۆشمدەوێی!!🥹
ناوت:من زۆر زیاتر.....

YOU ARE READING
TORTURE|JEON JUNGKOOK
Random-هەرگیز نەمدەزانی کە ڕۆژێک چارەنووسم هەڵگەڕانەوەیەکی لەمجۆرەی دەبێ~ ~دڵنیابە باجی هەموو ئەمانە دەدەیت چونکە نازانیت کە بڕیارێکی زۆر هەڵەتدا بە هاتنت بۆ ئێرە. -ئایا بە ڕاستی بە ویستی خۆت هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت؟ -بەڵێ!!