لەو چەند پاڕتەدا شتانێکی ئاڵۆز ڕوودەدەن بەڵام بە خێرایی بڕیاری لەسەر مەدەن.
~
~
ڤۆت تکایە.
؛
جۆنگکووک:باسی چی دەکەیت؟ چ تێربوونێک؟ من ماوەی ٥ ساڵە چاوەڕوانی تۆم کە پێم رازیبیت..
هانا:ئۆو بیان (ببورە) بەڵام کاتم نییە لە گەمژەیەکی وەک تۆ بەهەدەری بدەم ئیتر من هەموو شتێکم بەدەست هێنا کە سامان و خۆشەویستی و س**کس ..
جۆنگکووک:نەخێر !!! نەخێر نەخێر نەخێر !! نابێێێێێ نابێ تۆ ئەو کەسە بیت کە هەموو ئەمانە بەمن بڵێیت..! من تۆم خۆشدەوێت زیاتر لە هەر کەسێک لەسەر ئەو زەویە... ئایا ئەمە بۆتۆ بەس نییە؟
هانا قاقایەکی لێدا:جۆنگکووک ئازیزەکەم چی ئاوا دراماتیکی کردوویت؟ من و تۆ تەنها کەمێک کاتی خۆشمان بەسەربرد وەک سەرەتای تەمەنی گەنجێتیمان ئیتر ئەم هەموو گریانە بۆچیە؟
جۆنگکووک:تـ تۆ..!! تۆ هیچ شتێک دەربارەی خۆشەویستی نازانیت تۆ تۆۆۆ بەردێکیت تۆ تەنها بێسوودێکی تـ تۆ منت بەکارهێنا وەک گەمژەیەک..
هانا:هاهاهاهااهاهاهاهـ باشبوو ئێستا درکت بەهەموو ئەمانە کرد کوڕە گێژەکەی بەرێز جیۆن وە من ئێستا دەڕۆم و هەرگیز نامبینیتەوە لەبەردەم خۆت..
هانا بە هەنگاوە گەورەکانی دووردەکەوتەوە جۆنگکووک بەهۆی گریانەوە چاوەکانی تەڵخبوون خۆزگەی دەخواست هەموو ئەمانە خەوێکی ناخۆشبن بەڵام ئەوەندەی کردی نەیتوانی بەئاگابێتەوە بۆیە بە ناچاری هەستایەوە و بەسەر شەقامەکەدا ڕێیدەکرد و هەر دەگریا..
جۆنگکووک: مـ من من ئەوم خۆشویست مـ من لەگەڵ دەروون و ویژدان و دڵم دا شەڕم کرد تەنها بۆ پاراستی ئەو خۆشەویستیە..مـ من هەموو شتێکم بۆ ئەو کردە قوربانی.. ئەو وەک جادووگەرێک کاری لە دڵم کرد وەک ئەوەی کەسی تر لەو جیهانەدا بوونی نەبێ~ وە جگە لەوە ..
گریانەکەی زیاتربوو
جۆنگکووک:من هاوسەرە بێتاوانەکەمم کوشت تەنها لەپێناوی ئەودا...ئیتر من بۆچی بژیم؟ دوای هەموو ئەو کارە خراپانەی بەرامبەر بە ناوت ئەنجامم دان تەنها بۆ سۆزانیەکی لەمجۆرە،ئیتر هیچ هۆکارێکم نەماوە کە بۆی بژیم نە خۆشەویستەکەم نە هاوسەرەکم و نە باوکم ئیتر قبووڵم ناکەن کەواتە با بەسبێ ئازاردانی دەروونی خۆم~
جۆنگکووک چووە بەردەم شەقامێکی گەورە کە ترافیک لایتەکانی سەوز بوون بۆ ئۆتۆمبێل وە بەبێ هیچ ترس و شڵەژانێک بەرەو ناوەڕاستی ئەو شەقامە قەرەباڵغە هەنگاوی دەنا بەفرمێسکەوە زیاتر و زیاتر لە ناوەڕاستی ئەوێ نزیک دەبوویەوە کۆتا شت کە بیستی دەنگی هۆڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە گەورەیە بوو کە بەرەو ڕووی دەهات و ئیستۆپی لەدەستدا و کێشای بە جۆنگکووکا و وایکرد بۆ چەند مەترێک بەرزبێتەوە و بکەوێت ئەو بەری شەقامەکە و خوێن لە سەری و لووتی بێتە دەرەوە وە بەزووی قەرەباڵغی و دەنگی هاوار لە شوێنەکە و لە چواردەوری ئەو کوڕە دڵشکاوە نزیک بوویەوە هەمووان بە شۆکەوە هاواریان دەکرد وە چەند کەسێک پەیوەندیان بە ئامبوڵانسەوە دەکرد و هەندێکیتر بە مۆبایلەکانیان وێنەیان دەگرت تەنها کۆتا دیمەنی تراژیدی ئەو دیمەنە بوو کە ئەو کوڕە دڵشکاو و پەشێوە بە جەستەیەکی بێگیان لەوێ کەوتووە بەڵام بیرمەکەنەوە کە ئەمە کۆتایی چیڕۆکەکە بێت بێگوومان چارەنووس وا بەئاسانی وازی لێناهێنێت وە قەدەری ئەو بەو جۆرە نابێ کە هەروا زوو بڕوات و ئەو جیهانە جێبهێڵێت...
~ئێستا هەیە ئەنفۆڵۆوم دەکا🙂😂 نانا گیانەکەم هێشتا چیرۆکەکە کۆتایی نەهاتووە!!
![](https://img.wattpad.com/cover/352015291-288-k365425.jpg)
YOU ARE READING
TORTURE|JEON JUNGKOOK
Diversos-هەرگیز نەمدەزانی کە ڕۆژێک چارەنووسم هەڵگەڕانەوەیەکی لەمجۆرەی دەبێ~ ~دڵنیابە باجی هەموو ئەمانە دەدەیت چونکە نازانیت کە بڕیارێکی زۆر هەڵەتدا بە هاتنت بۆ ئێرە. -ئایا بە ڕاستی بە ویستی خۆت هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت؟ -بەڵێ!!