دوازدەیــەم

450 54 0
                                    

بەپەرۆشی بۆ ئەو پاڕتە؟
کەواتە بەهیوای چێژ بینین!
•ڤۆت بەر لە خوێندنەوە•
؛
تۆ:ئێمە لە شوێنێکی گشتین نابێ ئەم قسانە بکەین ئەی وانیە؟
جۆنگکووک:ئەمە دادپەروەری نییە تۆ کەمێک پێش ئێستا پێمت ووت گەمژە.
تۆ: جا چییە دەنگی من نزمە بەڵام دەنگی تۆ وانیە زۆر بەرزە هەمووان دەیبیستن.
جۆنگکووک بە چرپەوە:درۆزن تەنها ناتەوێ گوێبیستی بیت.
تۆ:باشە تەواو تۆ بردتەوە من نامەوێ ئەوە ببیستم.
جۆنگکووک:بۆچی؟
تۆ:لە کاتی گونجاوی خۆیدا من هەموو شتێکت پێدەڵێم دەی ئێستا سەرت بخەرە سەر شانم....
جۆنگکووک سەری خستە سەر شانی تۆ وە تۆ باوەشت پێدا کردبوو و زۆر دڵخۆشبوویت کە بەقسەی کردیت زەردەخەنەت کرد بەڵام دواتر زەردەخەنەکەت نەما بەهۆی قسەکانی ئەوەوە کە دەیوت زەردەخەنەکەت ناشرینە تۆش ووردە ووردە خەوت لێدەکەوت .. کاتێکی زۆر تێپەڕیبوو نزیک چوار کاتژمێر تۆ هەستایتەوە خۆتت بینیەوە لەباوەشی جۆنگکووکدابوویت وە ئەویش باوەشی پێدا کردبوویت و زۆر بە کیوتی خەوتبوون بەڵام تۆ هاتیتە دەرەوە لە باوەشی دەتزانی زۆر تووڕە دەبێ ئەگەر تۆ لەباوەشی خۆئ ببینێ ئیتر بەهۆی جووڵەی تۆوە ئەویش هەستا و چووە دەستشۆر دواتر گەڕایەوە بینی تۆی لێنەماویت زانی تۆش چوویتەتە دەستشۆر دواتر تۆش هاتیتەوە کەمێک جووڵەت کرد بەهۆی ئازاری جوومگەکانتەوە جۆنگکووک دەستی ڕاکێشایت و کەوتیتە باوەشی.
تۆ:شێتبوویت جۆنگکووک؟ بۆچی وادەکەیت..
جۆنگکووک:گەمژە خەڵک تێدەپەڕین.
تۆ زۆر تەریقبوویتەوە و سەیری ناو چاوەکانی جۆنگکووکت کرد ئەو چاوە زەق و گەورانە...
تۆ:دە بەرمدە دادەنیشم..
بەریدایت و دانیشتیت هەر سەیری دەرەوەت دەکرد و دیمەنەکەت زۆر بەلاوە جوانبوو یەکەمجارتبوو ئەم دیمەنە جوانەی هەورەکان ببینیت لەگەڵ ئەو ئاسمانە ڕووناک و گەشە
تۆ:جۆنگکووک؟
جۆنگکووک:چی بوو دیسان؟
تۆ:با گوێ لە میوزیک بگرین؟
جۆنگکووک:بەڕاست؟ هیچ داواکاری ترت نییە؟
تۆ:دە زوو بڕۆ بۆسەر یوتوب دەییی!!
جۆنگکووک:هەر نەبێ هاوار مەکە گێژە هێڵی ئینتەرنێت لە ژێر ئاوە چیدەکات لێرە لە ئاسمان؟
تۆ دیسانەوە وەک گەمژە خۆتت هاتە بەرچاو..
تۆ:هەر نەبێ گۆرانیەک داگیرسێنە زۆر بێزاربووم..
جۆنگکووک هێدفۆنەکەی دەرهێنا و گوێی چەپی کردە گوێی خۆی و ئەوەی تری کردە گوێی تۆوە دواتر میوزیکێکی ئارامی داگیرساند تۆ سەیریت کرد ئەویش سەیری کردیتەوە.
{تۆ} : بۆ یەکەمجارە دڵم بە خێرایی لێبدات بۆتۆ جۆنگکووک! تکایە ئیتر دڵم مەشکێنە و بهێڵە بەیەکەوە دڵخۆشبین دەی.......
{جۆنگکووک} : کاتێ لێمەوە نزیکە دەتوانم هەست بە لێدانە خێراکانی دڵم بکەم کە بەڕاستی هەستێکی سەیرە،ئۆف دەمەوێ ئەو هەستە لەناو ببەم بەڵام وەک ئەوەی دڵم جڵەویم بکات ناتوانم زاڵبم بەسەریدا....
~
~
دوات تێپەڕینی ١١ کاتژمێری تەواو:
لەکۆتایدا دادەبەزن تۆ هەموو گیانت ئازاری هەبوو وە سەیرت کرد جۆنگکووک ئاسایی بە رووخسارێکی سارد سەیری دەکردیت تۆ هەستایتەوە و چوویتە ڕیزی ئەوانەی دەیانویست بڕۆنە دەرەوە لە فڕۆکەکە وە جۆنگکووک بەدواتدا هات و بەیەکەوە چوونە دەرەوە ..
تۆ:واهـ ئەم فڕۆکەخانەیە زۆر جوانە وانیە!
جۆنگکووک:تەنها ئاساییە ئەوەندە گەورەی مەکە..
تۆ:من یەکەمجارمە بێمە وڵاتێکی نوێ واهـ هەواکەیان جیاوازی هەیە و زۆر تایبەتە (هەڵبەز و دابەزت دەکرد و پێدەکەنیتی)
جۆنگکووک:ناوت!! وتم بەسە و بیبڕێنەوە.
تۆ:باشە ببوورە من تەنها چێژم وەردەگرت.
جۆنگکووک:نەفرەت لەخۆت و دڵخۆشیەکانت تەنها وەک مرۆڤ هەڵسوکەوت بکە ئەوەندە قورسە؟
تۆ دیسانەوە دڵت شکا بەهۆی قسەکانیەوە تەنها سەرت لەقاند بە واتای "باشە" و ئێوە بەردەوامبوون لە ڕۆشتن تا لە فڕۆکەخانە دەرچوون و تاکسیەکتان گرت وە جۆنگکووک بە ئینگلیزی پێیوت کە بتان گەیەنێت بۆ ئە وهۆتێلەی کە بەرێز جیۆن بۆی گرتبوون ئەویش بەڕێکەوت.
تۆ:جۆنگکوکا!!! سەیرکە ئەو بورجەم لە درامایەکدا بینیوە زۆر جوانەە!!!!
جۆنگکووک کێشای بە نێوچاوانی خۆیدا : ئەرێ من بۆ تووشم بووە بە تووشی گەمژەیەکی وەک تۆ؟
شۆفێرەکە لەخۆیەوە تێگەیشت و پێکەنی .
شۆفێرەکە:ئەوە خوشکتە؟
جۆنگکووک:نا هاوسەرمە..
شۆفێر:ئەو زۆر گەنجە بۆ هاوسەرگیری.
تۆ:من ئەوم زۆر خۆشدەوێت بۆیە هاوسەرگیریم لەگەڵدا کرد..
جۆنگکووک:بەڵێ ...
سەیری تۆی کرد بینی سەیری دەکەیت تەنها بەبێ کاردانەوە سەیرتی کرد دوای چەند چرکەیەک ڕوویکردەوە پێشەوە و بە شۆفێرەکەی وت
کووک:بەرێزم هۆتێلەکە چەند لێرەوە دوورە؟
شۆفێر:تەنها ١٥ خولەکمان ماوە بۆ گەیشتن خەمتان نەبێ زوو دەگەین.
تۆ:ئەها سوپاس..
جۆنگکووک:پێمووتی لەهەموو شوێنێک سوپاسی هەموو کەسێک مەکە سۆزانی..
جەختی کردە سەر ئەو وشەیەی کۆتایی و لەژێر ددانیەوە وتی.
تۆ:ئەرێ ئێمە هاتووین بۆ مانگی هەنگوینی و هاتووینەتە ئەم شوێنە جوانە بۆ دەتەوێ جەوەکەم لێ تێکبەیت؟
جۆنگکووک:بەڵێ بەڵێ چێژ ببینە لە سەرفکردنی پارەکانم خانمی "سۆزانی"
تۆ:چۆنگکووک بۆخاتری خوا وازبێنە لە وتنی ئەو وشەیە...
جۆنگکووک:مادام بەهۆیەوە ئازار دەچێژیت لەمەودوا هەر بەم جۆرە بانگت دەکەم.
تۆ:باشە چۆنت پێخۆشە...
رووت کردە لای جامی ئۆتۆمبێلەکە و بەدڵخۆشیەوە سەیرت دەکرد و دوای کەمێک ئێوە گەیشتنە هۆتێلی مەبەست و جۆنگکووک کرێی ئۆتۆمبێلەکەی دا و ئێوە دابەزین لەبەر دەرگاکە پێشوازیتان لێکرا لەلایەن کارمەندەکانەوە وە جانتاکانتانیان برد و ئێوەش چوونە ژوورەوە بۆ ڕیسێپشنەکە وە دوای ناو تۆمارکردن و کارەکانی تر لەکۆتایدا کارتی ژوورەکەتان وەرگرت و تۆ بە دڵخۆشیەوە باوەشت کرد بە قۆڵی جۆنگکووکدا وە ئەو هەر هەوڵیدەدا دوورت بخاتەوە.
جۆنگکووک:بەرمدە سۆزانی..
تۆ:ئەمڕۆ لەم ساتە جوانەدا لەگەڵ هاوسەرە خۆشەویستەکەم کەس ناتوانێ ساتەکەمان لێ تێکبدات.(چاوت داگرت)
جۆنگکووک:زۆر قێزەونیت.
تۆ:ئایشش تەواو دەزانم ئیتر...
ئێوە ڕۆشتنە ژوورەکەتان ژوورێکی جوان و کلاسیک بوو دەیڕوانیە باخچەیەکی جوان و لە دوورەوە بوورجی ئیفڵ دیاربوو وە دیمەنێکی زۆر زۆر دڵڕفێنی هەبوو تۆ بە دڵخۆشیەوە جانتاکانت لە کارمەندەکان وەرگرت و سوپاست کردن و جانتاکانت دانا وە چوویتە لای جۆنگکووک کە خەریکی مۆبایلەکەی بوو
تۆ:دەڵێی چی پشووێکی درێژ بدەین؟
جۆنگکووک:ئاهـ ناوت بەسە من بەڕاستی ماندووم وە تۆ ماندووترم دەکەیت...
تۆ: بووەستە من جلێکی ئیسراحەت بۆ هەردووکمان دەهێنم.
چوویت و جانتاکەت کردەوە تیشێرتێک و بیجامەیەکت بۆخۆت هێنا وە بۆ ئەویشت بیجامەیەکت هێنا.
جۆنگکووک:من ماندووم تۆ جلەکانم بگۆڕە.
تۆ:بەڵام..
جۆنگکووک:دەی مەگەر تۆ کۆیلەی من نیت؟
تۆ:باشە تەواو....
قۆپچەکانی کراسەکەیت دەکردەوە بە شەرمەوە وە دواتر لەبەریت کردەوە و بەشی سەرەوەی بە تەواو ڕووت بوو دواتر قایشی پانتۆڵەکەیت لێکردەوە و پانتۆڵەکەیت داکەند و بیجامەکەت کردە بەری هەموو ئەوانە لەژێر نیگا تیژەکانی ئەو کەروێشکە خراپەکارە ڕوویاندا لەکۆتایدا گۆرەویەکانیت لە پێی کردنەوە و رۆشتیت جلەکانیت هەڵگرت دواتر خۆت گۆڕی و لە تەنیشتی پاڵکەوتیت بەڵام بۆشاییەکی زۆرتان هەبوو لە نێواندا وە تۆ راستەوخۆ خەوت لێکەوت و ئەویش دوای تۆ خەوت....
~

TORTURE|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now