بیـست و نــۆیـــەم

365 46 0
                                    

~
ڤۆت لەیاد مەکە.
~
؛
بەڵام خۆشبەختانە لەناکاو سووبین دەرکەوت و لەگەڵ هاری دەستی تۆیان گرت و تۆیان بردە دەرەوەی قوتابخانەکە و ئیتر لەوێوە سووبین پێیوتیت کە ئەویش ماوەیەکە هەستی بۆتۆ هەیە و خۆشیدەوێی دواتر بوونە خۆشەویست و سووبین ڕێگەی نەدەدا ئیتر گاڵتەت پێبکەن وە ئەوەش ئەو هۆکارەبوو کە بەردەوام هەستت بە شەرمەزاری دەکرد و زۆر ڕقت لەو ووشەیە دەبوویەوە وە بەڕادەی دۆزەخ وە ڕقت لە هانا و جێنا بوویەوە ئیتر وە دواتر هاری بەهۆی خێزانەکەیەوە لەتۆ دوورکەوتەوە و رۆشتن و گواستیانەوە بۆ شاری دێگوو و تەنها تۆ و سووبین مانەوە بۆیە ئیتر بەس سووبین بۆتۆ ببوو بەهەموو شتێک وە زۆر بۆت باشبوو و خۆشەویستی پێدەدایت بەڵام بێگوومان باوکت ڕێگەی نەدا هەموو ئەمانە بەردەوامبن و بەزۆر وایکرد هاوسەرگیری لەگەڵ جک بکەیت..."
ئەوەش کۆتایی فلاشباکەکە~~~~~🥱🥱🥱🥱
-
-
تۆ و هیسۆل لە کۆریا:
هیسۆل:دایکە ئێرە کۆریایە؟؟؟
تۆ:بەڵێ.
هیسۆل:واووو زۆر جوانە لێرە هەمووان وەک خۆمان چاویان درێژە و قژیان ڕەشە بەپێچەوانەی ئەوانەی گوندەکەمان هەموویان قژیان زەردبوو.
تۆ پێکەنیتی و سەیریت دەکرد.
تۆ:دەی کچەکەم ئێستا دەڕۆینە دەرەوە لە فڕۆکەخانە و دەچینە لای باوکت!!
هیسۆل:هەر ئێستا دەڕۆین؟
تۆ:بەڵێ بێگوومان هەر ئێستا دەچین چونکە تۆ زۆر بەپەرۆشیت تا باوکت ببینیت.
هیسۆل هەڵبەز و دابەزی دەکرد لەخۆشیدا تۆش بەخەمەوە ڕێتدەکرد لەگەڵی ئیتر تاکسیتان گرت و بەرەو ڤێللاکەی جۆنگکووک بەڕێکەوتن.

لای جۆنگکووک:
بەتەنیا لە هۆڵەکە دانیشتبوو وە سەیری تیڤیەکەی دەکرد و تەرکیزی لەسەر ئەڵقەکەی بوو تا لەپڕ زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا بەڵام بێگوومان ئەو ڕەتیکردەوە هەڵی بگرێت و تەنها چووە شوێنی مەسجەکان:-
جۆنگکووک:چیتدەوێ جێنا؟
جێنا:ئەمڕۆ من دێم و بەیەکەوە دەچینە دەرەوە.
جۆنگکووک:من نایەم خۆت بەتەنها بڕۆ.
جێنا:بۆ تەندروستیت باشترە کە بڕۆیت من تەنها بۆخۆتمە.
جۆنگکووک:پێت دەڵێم نامەوێت و ئیتر بێزارم مەکە و زەنگم بۆمەدە چوونکە وەڵامت نادەمەوە.
جێنا:تەواو باشە هەرچۆنێکت بوێ~
جۆنگکووک مۆبایلەکەی دانا.
-
تۆ و هیسۆل گەیشتنە بەر دەرگای ڤێللاکە و دابەزین تۆ دەستەکانت دەلەرزین چونکە هەموو یادەوەریە ناخۆشەکانت دەهاتنەوە یاد کە لێرەدا تۆمارت کردبوون.
تۆ:سوپاس بەڕێز شۆفێر.
شۆفێرەکە ڕۆشت و تۆ بەدەستێک جانتاکەت بەدواتەوە ڕادەکێشا و بە دەستەکەی تریشت دەستی هیسۆلت گرتبوو وە لە دەروازە گەورەکە نزیک بوونەوە.
پاسەوان:دەتوانم بزانم بۆچی دەچیتە ژوورەوە؟
تۆ:من هاوڕێی جـ جۆنگکووکم و هاتووم بۆ سەردانیکردنی.
پاسەوان:باشە خاتوون بەڵام سەرەتا پێویستە بەڕێز جیۆن ئاگادار بکەمەوە ئینجا ڕێگەت دەدەم بڕۆیتە ژوورەوە.
بێگوومان دوای ئەم هەموو ساڵە پاسەوانەکان و خزمەتکارەکان گۆڕابوون وە تۆیان نەدەناسی بۆیە کاتێ پاسەوانەکە بە جۆنگکووکی ووت کە هاوڕێکەی هاتووە جۆنگکووک بەبێزاریەوە ووتی با بێتەژوورەوە.
تۆ:تەواو سوپاس.
لەگەڵ هیسۆل بەردەوامبوون وە گەیشتە لای دەرگای چوونەژوورەوە و لەوێوە ڕۆشتنە ناو ڤێللاکە و هیسۆل زۆر دڵخۆشبوو.
هیسۆل:واوووو باوکم خانوێکی زۆر جوانی هەیە جێگای من و تۆ و ئەو و برا بچووکەکەشم دەبێتەوە.
تۆ:برای بچووک؟😂
هیسۆل:بەڵێ لە داهاتوودا من برایەکم دەبێ وە ئێمە لێرە بەتەنها دەژین و زۆۆۆۆر دڵخۆشدەبین.
تۆ:هـ هیوادارم.
دواتر رۆشتنە لای ژووری دانیشتنەکە و دواتر خزمەتکارێک هاتەلاتان
خزمەتکار:هێی تۆ چیدەکەیت لێرە؟ خزمەتکاری نوێیت؟
تۆ:نـ نەخێر من خانمی ئەم ڤێللایەم وە هاوسەری بەڕێز جیۆنم.
خزمەتکار:هاهاها زۆر پێکەنیناویە درۆکەت چونکە بەڕێز جیۆن هاوسەری نییە.
هیسۆل:چۆن هاوسەری نییە من کثی ئەوم؟؟🥺
تۆ:بەسە بێڕێزی کردن ڕێگەم بدە بڕۆمە ژوورەوە نەفرەتی!!!!!
بەهۆی هاوارەکانتانەوە جۆنگکوون بە هێواشی و لەسەر کورسیە جووڵاوەکەی لێتان نزیک بوویەوە وە بەرەبەرە هاتە پێشەوە و خزمەتکارەکە چەمایەوە.
خزمەتکار:گەورەم ئەو سواڵەکەرە هاتووەتە ژوورەوە و د...
لەپڕ جۆنگکووک هاتە بەردەمت و بە شێوەیەکی زۆررررررر شۆک و سەرسوڕماو سەیری دەکردیت.
جۆنگکووک دوای ئەو هەموو ساڵە کە تۆی بینیەوە نەیدەتوانی باوەڕ بە چاوەکانی بکات وە دوای چەندین ساڵ لە بێدەنگی بۆ یەکەمین جار ووشەیەکی ووت.
جۆنگکووک: ......

TORTURE|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now