هیوادارم چێژ لە خوێندنەوە وەربگری.
~
~
~Vote~جۆنگکووک:خۆت زۆر دڵخۆش مەکە من تەنها ڕەنگەکەم بەلاوە جوان نەبوو بۆیە گۆڕیم ..
تۆ:تێگەیشتم، دەی با بڕۆین دوادەکەوین..
ئێوە ڕۆشتن و جانتایەکی گەورەی سەفەرتان پێبوو وە لە خوارەوە ماڵئاواییتان لە بەڕێز جیۆن کرد و سواری سەیارەکە بوون لە رێگای فرۆکەخانە تۆ خەوت لێکەوت و سەرت کەوتە سەر شانی جۆنگکووک ئەو سەیرێکی کردیت.
{جۆنگکووک} : ئەم هەستە سەیرە چییە بۆ مووچڕکە دێت بە گیانمدا؟ نەخێر نەخێر نەکەی بڵێی کەوتوویتەتە داوی ئەوەوە تێبگە جۆنگکووک ئەو تەنها فێلبازێکە یان بڵێین سۆزانیەکە و تەواو تەنها لەبەر ئەوەی جوان و هۆتە مانای ئەوەنییە دڵێکی باشی وەک هانای هەیە و شایەنی ئەوەیە خۆشتبوێت.."
جۆنگکووک:یااا؟؟ ییاااااا؟؟
تۆ ڕاچڵەکیت : ها ؟ چی ؟ چیبووە کێ مردووە؟
جۆنگکووک پێکەنی بەو کاردانەوەیە بەڵام هەر زوو خۆی جدی کردەوە:بۆ بێزارم دەکەیت و لەسەر شانم دەخەویت پێتەوایە من پشتیم؟
تۆ: ئـ ئااا ببوورە ئەوە بەهۆی گەمژەیی خۆمەوەبوو ...
سەیریت کرد و زەردەخەنەیەکت بۆیکرد تەزوو بەهەموو گیانیدا دەهات.
جۆنگکووک:ئەوە تۆ بۆ هەموو کەسێک ئاوا زەردەخەنە دەکەیت؟
تۆ:بەڵێ بۆچی؟ ئەمە سروشتی منە کە زەردەخەنە بکەم.
جۆنگکووک:بەقسەم دەکەیت ئیتر مەیکە چونکە زەردەخەنەکەت زۆر ناشرینە ...
تۆ : بەڕاستی؟
جۆنگکووک:بەکێ ڕێکک ئاوا..
تۆ:پێشتر کەس پێی نەوتووم سوپاس کە پێوت ووتم لەمەودوا زەردەخەنە ناکەم..
رووت کردە لای جامەکە و فرمێسک بە چاوەکانتدا دەهاتنە خوارەوە و زەردەخەنەی ڕووخسارت ئیتر وونبوو..
{جۆنگکووک} : نەفرەت لەو درۆ گەورەیە زەردەخەنەکەی زۆر جوان و دڵبەرە دەترسم منیش هەڵخەڵەتێنێ و بکەومە داویەوە بۆیە وام پێووت هیوادارم زۆر ئازاریم نەدابێ،ئایشش من بۆچی گرینگی بەوە دەدەم؟ هەر چیەکبێ ئەو نەفرەتیە...
~
لە فڕۆکەخانە
~
تۆ:ئەو جانتایە بدە بەمن من ڕایدەکێشکم ..
جۆنگکووک:ههـ خۆت زۆر میهرەبان دەرمەخە.
تۆ:ئەرێ چ پەیوەندیەکی بەوەوە هەیە دەی وەرە...
ئێوە رۆشتن بۆ چێک پاسپۆرت و دواتر ڕۆشتە شوێنی پشکنینی جانتاکان و ئیتر کاتێکی پێچوو تا بەرەبەرە رۆشتنە شوێنی چاوەڕوانی بۆ سەرکەوتنی فڕۆکەکە..
تۆ:جۆنگکووکا؟
جۆنگکووک:هم؟
تۆ:بیردەکەمەوە..
جۆنگکووک:چیی؟ دەبڵێ چیت دەوێت؟
تۆ:هـا ؟ هیچ ئەوە هەر بۆ بابەتی ناشرینی زەردەخەنەکەمم بوو..
{جۆنگکووک} : لەبیری نەکردووە ئەو گەمژەیە من چوزانم ئاوا کاریگەر دەبێ بەو قسەیە...
لەپڕ دەنگی ئەو خانمە هات کە دەیووت:گەشتیارانی بەڕێز فڕۆکەکە دەستدەکات بە وەرگرتنی گەشتیاران تکایە لە ڕیزەکەدا بووەستن بۆ ئەگەری دروستبوونی هەر گرژی و کێشەیەک لە سەرکەوتن بۆ سەر فڕۆکەکە...فڕۆکەی ژمارە (....) بەمزووانە دەستدەکات بە ڕۆشتن تکایە ئاگاداربن.
.
تۆ دەستی جۆنگکووکت گرت ئەو بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردیت.
تۆ:دەی دەڕۆین ئەوە فڕۆکەکەی ئێمەیە..
جۆنگکووک:جا بۆ دەستم دەگریت خۆ منداڵ نیم..
تۆ:ئۆففف دەستمان پێکردەوە...
دەستیت بەردا و چووی لە ڕیزەکە وەستایت و دواتر جۆنگکووکیش هاتە پشتت وەستا، تۆ ویستت قسەبکەیت بەڵام زانیت بێزاردەبێ بۆیە بێدەنگ مایتەوە بەهۆی قەرەباڵغیەوە بەهەڵە هەنگاوێک گەڕایتەوە دواوە و کەوتیتە باوەشیەوە بەجۆرێک وا دەردەکەوت ئەو کە پشتەوە باوەشی بەتۆدا کردووە تۆ خێرا لاچوویت و سەیریت کرد کە تووڕە دیاربوو..
تۆ:بمبوورە جۆنگکووکا! هەڵەی من نەبوو باوەڕ بکە کە مـ..
جۆنگکووک:تەواو بەسە درۆکردن سەیری بەردەمی خۆت بکە...
تۆ بێدەنگ بوویت و سەیرت دەکرد ئیتر نۆرەی ئێوە هات و خاتوونە کارمەندەکە سەیری پاسپۆرتەکەتانی کرد و بە زەردەخەنەوە گوتی: فەرموون دەتوانن بڕۆن.
تۆ:سوپاس.. لەکۆتایدااا
جۆنگکووک:لەخۆتەوە لەهەموو شوێنێک سوپاسی هەموو کەسێک مەکە..
تۆ:جا تۆ چوزانی لە خۆتەوە ئەو ئافرەتە ئەو هەموو ماوەیە لەوێ دەوەستێت و گرینگی بەم هەموو گەشتیارە دەدات بێگوومان ماندووە و شایەنی سوپاسە..
جۆنگکووک:تۆ قەت بە فڕۆکە گەشتت کردووە؟
تۆ:من ئۆتۆمبێلم هەر ئەوەندە جارە بینیوە کە لەگەڵ تۆ سەرکەوتووم ئیتر چۆن بە فڕۆکە گەشت بکەم؟
جۆنگکووک:ئەوە دەبێ ٥٠ هەمین جار کە سەر فڕۆکە کەوتبم.
تۆ:چۆن هەموویت ژمارد؟!
جۆنگکووک:گەمژە بەهۆی مۆری سەر پاسپۆرتەکەمەوەیە.
تۆ سەرت خوراند و پێکەنیتی پێکەنینێکی زۆر قشت بەڵام خێرا ڕووت کردە لایەکەی تر..
جۆنگکووک:چیبوو؟
تۆ:هیچ نەبوو نامەوێ بە ناشرینی بمبینیت.
جۆنگکووک:واز لەو بابەتە دەهێنیت یان لێدانێکت دەوێ؟
تۆ:ئۆف تەواو وازم هێنا دەی وەرە بڕۆین و شوێنەکەمان بدۆزینەوە..
ئێوە ڕۆشتن و بینیتان شوێنەکەتان لەتەنیشت یەکترەوەیە.
تۆ:یەیییی زۆر خۆشە تەواوی کاتەکە قسەت بۆدەکەم.
جۆنگکووک:سوێند دەخۆم ناوت ئەگەر ئەمجارە بێدەنگ نەبیت دەکەومە گیانت هەموو سەرنشینانی فڕۆکەکە ناتوانن لەژێر دەستم بتهێننە دەرەوە..
تۆ بەدەنگی بەرز پێکەنیتی..
{جۆنگکووک} چەند لە منداڵێکی کیوت دەکات،خۆزگە پاکبایە بۆئەوەی بمتوانیایە خۆشم بوێ...
کات تێپەڕی ئێوە هەر بە ڕێگاوە بوون دوو کاتژمێر رۆیشتبوو تۆ هەر بە ماتی و بێدەنگی دانیشتبوویت و سەیری هەورەکانت دەکرد تا جۆنگکووک وتی:
جۆنگکووک:برسیت نییە؟
تۆ:خەریکە دەمرم لە برسا (بەکیوتی سەیرت کرد)
جۆنگکووک بانگی کارمەندی خواردن پێشکەشکردنی کرد وە ئەو مینیۆکەی دا بەئێوە.
تۆ:من نوودڵسم دەوێ لەگەڵ خواردنەوەی گازی.
جۆنگکووک:بۆ من ستەیکی مریشک و پاستای ئیتاڵی ..
تۆ:تکایە..
خاتوونەکە:بێگوومان.
تۆ:ئەمە دادپەروەری نییە من خواردنێکی هەرزانم داواکرد لەبەر تۆ
جۆنگکووک پێکەنی:جا بۆ لەبەرمن؟
تۆ:ئێ گەمژە ئەم خواردنانەی تر زۆر گران بوون خۆت دەزانی من کەسێکی هەژارم وە ڕانەهاتووم ئاوا پارە سەرف بکەم..
جۆنگکووک:ئەوە دووەم جارە ئەو ووشە نەفرەتیە بەکاردەهێنیت بۆمن ئەم جارە لێت خۆشدەبم بەڵام جاری سێیەم زۆر خراپ باجەکەی دەدەیت..
تۆ:ئێ بـ باشە ببوورە.
جۆنگکووک:دەمت داخە..
پاش کەمێک خواردنەکانتان گەیشتن و ئێوە دەستتانکرد بە نانخواردن وە سەیری جۆنگکووکت دەکرد زۆر کیوت نانی دەخوارد.
تۆ:خۆزگە من وەک تۆ کیوت بام..
جۆنگکووک:واز لە درۆکانت بێنە و نانەکەت بخۆ..
تۆ بەدرۆوە بەئەوت وت کە زۆرت برسیە لەراستیدا بەهۆی خەمۆکیەکەتەوە بە دەگەمەن برسیت دەبێ.
تۆ:جۆنگکووک؟
جۆنگکووک:بەڵێ؟
تۆ:ئاساییە شتێک بپرسم؟
جۆنگکووک:بپرسە.
تۆ:ئاخر تووڕە نابیت؟
جۆنگکووک:نا دەی بپرسە؟
تۆ: تۆ و خۆشەویستەکەت ماوەی چەندە یەکتری دەناسن؟
جۆنگکووک:بەر لەوەی تۆ لەدایک بیت..
تۆ: واو واتا رێک هەژدە ساڵە؟
جۆنگکووک:بۆ ئەوەندە گەمژە و خۆشباوەڕیت؟
تۆ:خۆشباوەڕ نیم بەڵام دەتوانم متمانەت پێبکەم کە درۆ ناکەیت.
جۆنگکووک:ئەوەندەش متمانەم پێ مەکە وەک دەیبینی من بەقەد نووکی دەرزیەکیش متمانەم بەتۆ نییە.
تۆ:دەی وەڵامم بدەوە تکایە؟
جۆنگکووک:چ کارێکت بەمەوە هەیە؟
تۆ:دەیی حەزدەکەم بزانم......
جۆنگکووک:ماوەی هەشت ساڵە یەکترمان خۆشدەوێت
تۆ شۆکبووی ئەو ماوەی هەشت ساڵە جۆنگکووک هەڵدەخەڵەتێنێ.
تۆ: ئەو کاتەی خۆشت ویستووە زۆر بچووک بوویتە..
جۆنگکووک:وایە.
تۆ:ئێستاش خۆشت دەوێت؟
جۆنگکووک:زۆرررر
تۆ:دەکرێ بڵێم خۆزگە لەشوێنی ئەو بام؟
جۆنگکووک:بۆت نییە ئاواتیش بەو شوێنەی ئەو بخوازیت کە لە دڵمدا هەیەتی..
{تۆ لە دڵی خۆت}: چەند داماویت جۆنگکووکی من دەبێ چەندە دڵت بشکێت کاتێ هەموو ئەمانەت بۆ دەردەکەوێ؟ ئۆففف دەی کێشە نییە من لەگەڵت دەبم و وادەکەم بەسەریدا زاڵبیت تۆ بەهێزیت و منت هەیە دڵنیام باش دەبیت.
تۆ:ئەی ڕێگەدەدەیت منیش بێمە ناو دڵتەوە؟
جۆنگکووک:نەخێر هەرگیز.
تۆ:هەرگیز هەرگیز؟
جۆنگکووک:هەرگیز هەرگیز
تۆ:جارێکی تریش هەرگیز؟
جۆنگکووک:ئەرێ ئەوە چیتە شێتبوویت؟ تۆ هەر خۆی وا ژیانمت وێرانکردووە چاوەڕێ دەکەیت خۆشمبوێیت.
تۆ:نا من هاتمە ژیاتنەوە تاوەکوو ژیانت باشتر بکەم من ڤیتامینی پۆزەتیڤم (دەستت خستە ژێر چەناگەت)
جۆنگکووک:تشە منداڵ....
ڕووی وەرگێڕاو تۆش بەردەوامبوویت لە نانخواردن وە سەیری جۆنگکووکت کرد بینیت ماندووە.
تۆ:دەی وەرە سەرت بخەرە سەر شانم (ئاماژەت بۆ شانت کرد)
جۆنگکووک:دە لاچۆ هەی سـ...
![](https://img.wattpad.com/cover/352015291-288-k365425.jpg)
YOU ARE READING
TORTURE|JEON JUNGKOOK
Rastgele-هەرگیز نەمدەزانی کە ڕۆژێک چارەنووسم هەڵگەڕانەوەیەکی لەمجۆرەی دەبێ~ ~دڵنیابە باجی هەموو ئەمانە دەدەیت چونکە نازانیت کە بڕیارێکی زۆر هەڵەتدا بە هاتنت بۆ ئێرە. -ئایا بە ڕاستی بە ویستی خۆت هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت؟ -بەڵێ!!