<<Vote>>
جۆنگکووک ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و سەیری دەکردیت بە تووڕەیی
جۆنگکووک بە هاوارەوە:مەگەر تۆ نەبووی خۆت هەڵواسی پێمەوە ؟؟؟ ئەی تۆ نەبووی زۆرت لەباوکت کرد بۆئەوەی بەباوکم بڵێ بۆ ئەوەی من و تۆ هاوسەرگیری بکەین وە باوکیشم وەک گەمژەیەک مارێکی وەک تۆی بۆمن هێنا وە باوەڕی بە درۆ ڕەنگاوڕەنگەکانت کردووە..
تۆ شۆکببوویت و هەر سەیرت دەکرد
جۆنگکووک:باوەڕ بکە ئەگەر بێتاوان بوویتایە خۆشم دەویستی بەڵام تۆ هۆکاری هەموو ئەمانەیت سەیرکە! من کەسێکی ترم خۆشدەوێت تۆش وەک تێکدەرێ لەناکاو هاتیتە ناو ژیانمەوە و تێکتدا وە تەنها یەک شتم پێبڵێ بەڵام بە ڕاستی وەڵام بدەوە؟
تۆ:چـ چی؟
جۆنگکووک:بە ویستی خۆت هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت؟ ئایا منت خۆشدەوێ یان پارەکانمت خۆشدەوێت؟
تۆ کەمێ وەستایت و بیرت دەکردەوە پاشان ووتت:بەڵێ من بە ویستی خۆم هاوسەرگیری لەگەڵ تۆدا دەکەم وە زۆرم لە باوکم کرد بۆئەوەی ....
جۆنگکووک:بەنەفرەتبیییی!!! من هانام خۆشدەوێت نەک سۆزانیەکی وەک تۆ ئەی نەفرەت لە تۆ و لە هاوشێوەکانت ئێوە کەسانێکی پارەپەرست و خۆویستن بۆ پارە لاشەی خۆشتان دەفرۆشن ئەی پیس و چەپەڵ!! دڵنیابە لە هەموو شتێک پەشیمان دەبیتەوە ..
تۆ هەر دەگریایت سەرت لە خوارەوە بوو فرمێسکەکانت دەکەوتنە سەر ڕانت و زوو زوو دەتسڕین
{تۆ لە دڵی خۆت دەتوت} : بمبوورە جۆنگکووک بەڵام ناتوانم ڕاستیەکانت پێ بڵێم منیش وەک تۆ زۆرم لێکراوە وە خۆشەویستەکەمم جێهێشتووە بەڵام ئەمە بۆ باشی هەردووکمانە زووبێ یا درەنگ تۆش لەوە تێدەگەیت کە من بۆ باشی هەردووکمان ڕازی بووم،بمبوورە تکایە بەڵێن بێت بەرگەی هەموو ئازارەکان دەگرم و هەوڵدەدەم ژیانت باشبکەم دوای ئەوەی ژیانی سووبینم ڕووخاند...
تۆ:ئەمە بە ویستی خۆت نییە دەبێ قبووڵم بکەیت.
جۆنگکوک:تۆ جرجێکی بێ دەسەڵاتیت دڵنیابە دوو هێندەی خۆشی و پارەکان من ئەشکەنجەت دەدەم و ئازاری دەروونت دەدەم خۆت ئامادەبکە بۆ مردنێکی زۆر هێواش کە چەندین ساڵ دەخایێنێت دڵنیابە وات لێدەکەم هەموو ڕۆژێک لێم بپاڕێیتەوە بۆ ئەوەی وازت لێبهێنم کە بڕۆیت.
تۆ رووت کردەوە جامەکە دەگریایت وە جۆنگکووک دەستی کردەوە بە ڕۆشتن لە رێگا تۆ ووردە ووردە خەوت لێکەوت و ئەویش ئۆتۆمبێلەکەی لای مارکێتێکی گەورە وەستاند و چووە خوارەوە بۆ کڕینی چەند شتێک بۆخۆی وە دوای چەند خولەکێک گەڕایەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەستی کردەوە بە لێخوڕین ئیتر ئێوە گەیشتن و تۆ چاوەکانت کردەوە و سەیری ناو ئۆتۆمبێلەکەت کرد جۆنگکووک سەیری کردیت
تۆ:ببوورە من خەوم لێکەوتبوو
جۆنگکووک:دەی خێراکە و دابەزە
تۆ سەرت لەقاند و چوویتە خوارەوە و ئەویش هات لە دوای تۆوە
تۆ:سوپاس بۆ ئەم ئێوارەیە من کاتێکی زۆر خۆشم هەبوو و دڵخۆش بووم
جۆنگکووک:وەک ووتم کۆتاجارە لە ژیانت کە دڵخۆشبیت و زەردەخەنە بکەیت
تۆ رۆشتیت و جێتهێشت گەڕایتەوە ژوورەکەت و خۆت گۆڕی و جلەکانت ڕێک خستنەوە و خێرا چوویتە سەر سیسەمەکە و خەوتیت
~
دوای تێپەڕبوونی یەک هەفتە
~
ئێستا تۆ لەو ژوورە زەبەلاحەی ئارایشتگاکەیت لە خوارەوە هۆڵێکی زۆر گەورە هەیە پڕ پڕە لە میوان کە وەک بەرێز جیۆن وتی نزیکەی ٥٠٠ مێزی گەورە لەوێ هەن و پڕن لە میوان وە دەنگی میوزیکێکی کلاسیک دەبیسترێت تۆ بەو جلە بووکێنیە ڕەنگ سپیەوە وەک مانگ دەدرەوشێیتەوە و جوانیەکەت بێوێنەیە بە دڵتەنگی لە ئاوێنەکە سەیری خۆتت دەکرد تۆ هەر وێنای ئەوەت کردبوو رۆژێک ئەمانە بۆ سووبین بپۆشیت و خوشکەکەی سووبین و باوکت سەیرت بکەن بە دڵخۆشی تۆ بڕۆیت و باوەشیان پێدا بکەیت دواتر بە چاوێکی پڕ لە دڵخۆشی سەیری سووبین بکەیت و بەیەکەوە بڕۆنە لای میوانەکانتان~ لەو خەیاڵە پەمەییە بەدی نەهاتوانە هاتیتە دەرەوە کاتێ بەڕێز جیۆن بانگی کردیت:
بەرێز جیۆن:ناوت بووکە پەریەکەم چەند شۆخ و شەنگیت ئەم جلە سپیانە زۆر لەتۆ جوانن.
تۆ چەمایتەوە بە زەردەخەنەی ساختەوە سەیریت کرد
تۆ:سوپاس بەڕێز جیۆن ئەی جۆنگکووک لە کوێیە؟
بەرێز جیۆن:ئەو لە دەرەوە وەستاوە..
تۆ:بانگی بکە با بێت و بمبینێت بزانە منی بەدڵە؟؟
بەرێز جیۆن: جۆنگکووک کوڕم وەرە ژوورەوە
جۆنگکووک بە بێزاریەوە هاتە ژوورەوە بەو جلە ڕەشانە زۆر زۆر قۆزبوو ڕێک دەدرەوشایەوە ئەو قژە ڕەشەی بۆ لایەک هەڵدرابوویەوە و ئەو باڵا بەرزە و جسمە جوانەی و بە هەنگاوە گەورەکانی لەئێوە نزیک بوویەوە و لە سەرەوە تا خوارەوە سەیری کردیت
{جۆنگکووک} : چـ چی؟ ئەو زۆر جوانە بەنەفرەت بێت
تۆ زەردەخەنەیەکی ساختەت بۆیکرد: چۆنە؟
جۆنگکووک:چی؟
بەرێز جیۆن:کوڕم دەڵێ شێوەم چۆنە؟
جۆنگکوک بە ساردی:باشە
ئەمەی وت و چوویە دەرەوە تۆ زەردەخەنەکەت نەما و خەمبار بوویت.
بەرێز جیۆن:خەمبار مەبە کچەکەم ئەو کەمێک فشاری لەسەرە بۆیە هیچی نەوت بەڵام بێگومان تۆ زۆر زۆر جوانیت.
تۆ:نا من خەمی ئەومە بەڕێزم وە زۆر سوپاست دەکەم.
بەرێز جیۆن:دەی کچم نیو کاتژمێر ماوە بۆ دەستپێکردنی ئاهەنگەکە تۆ دابنیشە و پشووبدە.
تۆ سەر لەقاند و لەسەر قەنەفەی شوێنەکە دانیشتیت..
بەرێز جیۆن راستی دەکرد تۆ بەو جلە سپیانەو ئەو مکیاجە ناسکە رێک لە پەریەک دەچوویت کە رێگای خۆی وونکردبێت و هاتبێتە سەر زەوی~ نەتدەویست بگریت تا دەمووچاوت تێکنەچێت بەڵام لە دڵەوە خەمبار بوویت وە خەمۆکی بە تەواوی دەستی بەسەردا گرتبوویت هەناسەت تووندببوو دەتویست خۆت هێمن بکەیتەوە و نەتدەتوانی لەپڕ جۆنگکووک هاتە ژوورەوە و نزیک بوویوە لێت تۆ هەستایتە سەر پێ
جۆنگکووک:دەی دەڕۆین
تۆ:بەڕاست؟ ئەوەندە زوو؟
جۆنگکووک:دەی کەم قسەبکە و وەرە بەدوامدا
تۆ دوای کەوتیت چوونە پشتەوەی ئەو دەرگا گەورەیە و وێنەگرەکە هەر وێنەی دەگرتن وە ستافێک خەریکی ڕێکخستنی جلەکەت و مکیاژەکەت و شێوەت بوون و ئێوە لە وێنەگرتن تەواوبوون و کاتی دەچوونە ژوورەوەبوو تۆ دەترسایت و قۆڵت لە قۆڵی جۆنگکووک بوو دەتزانی باوکت نەهاتووە بۆ ئاهەنگەکە تۆ ئەوەنەیتر خەمباربوویت وە ئەو دوو دەرگا گەورەیەی هۆڵەکە کرانەوە و ئەو دووەتان هەنگاوتان دەنا
خاتوونەکە:ئێستاش با بە چەپڵەکانی ئێوە بەخێر هاتنی بوک و زاواکە بکەین دەی ئامادەبوانی بەڕێز تکایە با دەنگی چەپڵەکان ببیستین؟؟؟ هەمووان چەپڵەی بەهێزیان لێدەداو دەنگی میوزیکێکی زۆر خۆش و کلاسیکی دەهات وە وێنەگرەکان هەر بەردەوامبوون لە ڕیکۆردکردنی ئەو ساتە جوان و لەبیرنەکراوە ئێوە بە درێژایی ڕێڕەوەکە دەڕۆشتن و تۆش زەردەخەنەیەکی گەرمت لەسەر ڕووخساربوو دەتویست ئەم هەموو خەم و ناخۆشیانە لەژێر زەردەخەنە بشاریتەوە جۆنگکووک لەلایەکی تر زۆر تووڕەبوو وە بیری دەکردەوە کە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە چیت لێ بکات و چۆن ئازارت بدات ئیتر ئێوە چوونە سەر مێزی تایبەت بەخۆتان وە دادوەر لەوێ ئامادەبوو و دەستی کرد بە پرسیارەکان
دادوەر:بەرێز جیۆن جۆنگکوک ئایا ئامادەی خاتوو لی ناوت وەک هاوسەر قبووڵ بکەیت و لە خۆشی و ناخۆشیەکانیدا لەگەڵی بیت و پارێزگاری لێبکەیت و خۆشتبوێت ؟
جۆنگکووک:بـ بەڵێ (تووڕەبوو)
هەموو ئامادەبووان چەپڵەیان لێدا و ئیتر نۆرەی تۆبوو بۆ وەڵامدانەوە.
دادوەر:خاتوو لی ناوت ئایا ئامادەیت بەرێز جیۆن جۆنگکووک وەک هاوسەرت قبووڵ بکەیت و لە ژیانیدا بەختەوەری بکەیت و خۆشتبوێت ؟
تۆ کەمێک بێدەنگ بوویت و دواتر بە کزی وتت :بەڵێ
چەپڵەی ئامادەبووان زیاتر و زیاتر بوو و هەمووان دڵخۆشبوون جگە لەم دوانەتان وە ئەو کوڕە تێکشکاوەی لەناو ئامادەبووەکانی ئاهەنگەکە خۆی وونکردبوو و سەیری تۆی دەکرد
سووبین:ناوت بڕیاروابوو ئەم جلانە بۆ من بپۆشیت کەواتە ئێستا چی گۆڕاوە؟ چی وای لێکردیت پاشگەزبیتەوە لەمن و ئەو خەیاڵە جوانانەی کە بەیەکەوە دەمانکرد، بۆچی ئەوەندە زوو بێزاربوویت لێم؟؟؟
سووبین بە دڵتەنگیەوە ئاهەنگەکەی جێهشیت کاتێ ماوەیەکی زۆر گەڕابوو تا لەکۆتایدا تۆی دۆزیبوویەوە وە بەدزیەوە هاتبووە ژوورەوە چوونکە ڕێگەی پێنەدەدرا ~
لە ژوورەوە:
دادوەر:پیرۆزە ئێستا من ئێوە وەک دوو هاوسەر رادەگەیەنم و بەهیوای ژیانێکی بەختەوەر تکایە ئێرە واژوو بکەن؛
جۆنگکووک بە تووڕەیی واژووەکەی کرد و دەفتەرەکەی دا بەتۆو قەڵەمەکەی بە تووندی بەمێزەکە دادا تۆ ڕاچڵەکیت و بە دوودڵیەوە واژووت کرد و دواتر بەرێز جیۆن وەک شاهێدێک و خاتوو کانگیش وەک شاهێدی دووەم واژوویان کرد وە بەرێز جیۆن بەڵگەنامەی هاوسەرگیریەکەی دا بە جۆنگکووک و خۆی ڕۆیشت لەگەڵ دادوەرەکە وە ئەو دووانەتان هەر سەیری یەکترتان دەکرد
تۆ:بمبوورە
جۆنگکوک:بۆچی
تۆ:ئۆفـ بمبوورە خۆت دەزانیت بۆچی
جۆنگکووک:ئێستا زۆر درەنگە بۆ داوای لێبووردن
تۆ:من هەر بەهیواوەم ڕۆژێک بمبووریت
جۆنگکووک:ئەم هیوایە بکە بە خۆزگە چونکە هەرگیز نایەتەدی.
دەستی تۆی گرت و رایکێشایت بۆ ناوەڕاستی هۆڵەکە زانیت دەبێ سەما بکەن وەک نەریتی کەسە بەناوبانگەکان وایە هەمووان لە ناوەڕاستی ئەو هۆڵە دوو دوو بە هێمنی سەمایان دەکرد و کات تێپەڕی دوای پێشکەشکردنی چەند خواردن و خواردنەوەیەکی گرانبەها ئیتر ئێوە چوون دانە دانە سڵاوتان لە میوانەکانی سەر مێزەکان دەکرد و تۆ زەردەخەنەت بۆیان دەکرد و دەچەمایتەوە و دەستی جۆنگکووکت گرتبوو وە جۆنگکووک بە ساردی سەیری تۆی دەکرد و دواتر گەڕانەوە شوێنەکەتان.
تۆ:جۆنگکووک تکایە زەردەخەنە بکە میوانەکان هەست بە نامۆییەکەت دەکەن.
جۆنگکووک:با بچنە دۆزەخ بەمن چی کە دڵخۆش نەبم زەردەخەنە ناکەم ناتوانم وەک تۆ ڕۆڵ بگێڕم بەڵام خۆ تۆ ڕۆڵ ناگێڕیت هەر بەڕاستی دڵت خۆشە هەموو خۆشبەختیەکان ڕوویان تێکردوویت.. ههـ منی گەمژەش ناتوانم چرکەیەک دڵخۆشبم تشە سۆزانی خۆ هەڵواسەر هەر ئاوا پێبکەنە تا تامی ئەشکەنجەکانم دەکەیت..
تۆ دڵت دەبوو بە هەزار پارچە هەر لەناخی خۆتدا خەفەتت دەخوارد دەموو چاوی سووبین دەهاتە بەردەمت کاتێ زەردەخەنەی بۆ دەکردیت رێک وەک فریشتە وابوو هەرگیز دڵی نەدەشکاندیت بە پێچەوانەی جۆنگکووک بوو کە هەر بەو قسانە دڵتی دەکرد بە هەزار پارچە
لەپڕ تۆ هەستت کرد میوانەکان بەرە بەرە دەڕۆن وە بەڕێز جیۆن لەلای دەروازەی چوونە دەرەوەکە ماڵئاوایی لە میوانە خانەدانەکان دەکات ،، تۆ هەر سەیری جۆنگکووکت دەکرد و دەگریایت.
جۆنگکووک:چیە فرمێسکی تیمساحی بۆچی دەڕێژیت؟
تۆ:دڵخۆشم (هەر زۆرر😹)
جۆنگکووک:دڵخۆشیەکەت ببێتە شێرپەنجەو لەناوت ببات.
تۆ دڵتەنگبوویت بەو قسەیەی وە ووتت:باشە تۆ ڕقت لێمە؟
جۆنگکووک:هەر زۆررر بەڕادەیەک پێشبینی ناکەیت..
تۆ: رۆژێک دادێت کە منت خۆشبووێت؟
جۆنگکووک قاقایەیکی ساختەی لێدا: هاهاها بیر لە چی دەکەیتەوە بچکۆل ئەمانە زۆر زۆر مەحاڵن هەر بیریشی لێمەکەوە لە ئێستا بەدواوە تۆ تاکە دووژمنی منیت کە دڵنیابە بەزەییم پیاتدا نایێتەوە...
تۆ هەر دەگریایت:دڵنیام ڕۆژێک خۆشتدەوێم من گرەودەکەم...!
جۆنگکووک: ..............چیرۆکەکە تا ئێرە چۆنە؟؟؟💛
![](https://img.wattpad.com/cover/352015291-288-k365425.jpg)
YOU ARE READING
TORTURE|JEON JUNGKOOK
Ngẫu nhiên-هەرگیز نەمدەزانی کە ڕۆژێک چارەنووسم هەڵگەڕانەوەیەکی لەمجۆرەی دەبێ~ ~دڵنیابە باجی هەموو ئەمانە دەدەیت چونکە نازانیت کە بڕیارێکی زۆر هەڵەتدا بە هاتنت بۆ ئێرە. -ئایا بە ڕاستی بە ویستی خۆت هاوسەرگیریم لەگەڵدا دەکەیت؟ -بەڵێ!!