ڕووداوەکان بۆ ئەم پارتە چۆن دەبن؟
~
~
<<<Vote>>>
~
بەیانی
~
بێگومان تۆ بەهۆی ئازاری جەستەتەوە بەخەبەر هاتیت سەیری تەنیشت خۆتت کرد ئەو کەروێشکە ستەمکارەت بینی بە ئارامی خەوتبوو تۆ هەستایت لەسەر بێدەکە دانیشتبوویت و بەدەنگی بەرز دەگریایت.
جۆنگکووک بە شۆکەوە هەستایەوە سەیری دەکردیت.
جۆنگکووک:ناوت؟ چیبووە؟
تۆ:هێشتا تۆ دەپرسیت چیبووە؟ هەست بە قاچەکانم ناکەم ئازارێکی زۆر زۆرم هەیە.
جۆنگکووک بە شەیتانی:دوێنێ شەو کاتێکی زۆر خۆشمان بەسەربرد کەی دووبارەی بکەینەوە بچکۆل؟
تۆ گریانەکەت زیاتربوو .
تۆ: ئەرێ بۆ خاتری خوا تۆزێک ویژدانت هەبێ من لێرە خەریکم دەمرم...
جۆنگکووک:بۆ پێشتر پێتنەوتم یەکەم جارتە ئەوکات کەمێک هێمنتر دەبووم.
تۆ:جا تۆ گوێم بۆ دەگریت؟ خۆت هیچ بیرۆکەیەکت هەیە کە چەند بە خراپی ئازارم دەدەیت؟
جۆنگکووک بەبێ ووتنی هیچ ووشەیەک سەیری دەکردیت کە زۆر بە ڕاستگۆییەوە ئەمانەت دەوت وە دەستت گرتبوو بە سکتەوە بەهۆی ئازارەوە..
جۆنگکووک:سەیرکە مـنـ.....
تۆ:بۆ خاتری خوا جۆنگکووک تەنها ئەوە بووەستێنە ئیتر لێت دەپاڕێمەوە کە تەواو من بەرگە ناگرم دەمەوێ بمرم.
جۆنگکووک:بەمن چی تۆ دەمریت هەر خۆی دەمێکە منت کووشتووە من زۆر دڵخۆشم کە وام لێکردووی هەمان شت بچێژیت.
تۆ:من شایەنی ئەمانە نیم وە تۆش باش ئەوە دەزانیت.
جۆنگکووک هەستا و چووە دەرەوە و لەبەردەرگای ژوورەکەتان وەستابوو دەستی بەنێوچاوانیەوە گرتبوو بیری لەتۆ دەکردەوە
تۆ لە ژوورەوە بە زەحمەت توانیت هەستیت و بگەیتە گەرماوەکە چوویتە ناو بانیۆکە و دانیشتیت ئاوە سارد و گەرمەکەت کردەوە فرمێسک لەچاوەکانت بەبێ وەستان دەهاتنە خوارەوە سەیری حاڵی خۆتت دەکرد
تۆ:ئیتر کەس نییە پشتی پێ ببەستم وە بتوانێ یارمەتیم بدا کەواتە من بۆچی دەژیم؟
تۆ زیاتر و زیاتر دەگریایت خوێنبەربوونەکەت هەر نەوەستابوو بەڵام ئیتر بەلاتەوە گرینگ نەبوو ئەوەی بەلاتەوە گرینگبوو ئەوەبوو کە بمریت هاتیتە دەرەوە لەگەرماوەکە و رۆشتیتە لای جانتاکەت تەنها جلی ماڵەوەت کردە بەرت و رۆشتیت لەسەر بێدەکە پاڵکەوتیت مۆبایلەکەت گرت بە دەستەوە دووبارە نامەت دەنووسی بۆ کەسێک دواتر مۆبایلەکەت هەڵگرتەوە و سەیری سەقفی ژوورەکەت دەکرد .
تۆ:هیوادارم بخەوم و هەرگیز هەڵنەستمەوە.
تۆ دووبارە خەوت دەبینی:
تۆ:خاتوون تکایە بووەستە دەمەوێت قسەت لەگەڵدا بکەم!
هاوارتدەکرد بۆ خاتوونە جل سپیەکە بەڵام ئەو خۆی ووندەکرد لێت لەپڕ دەنگێکی بەرز هات
دەنگەکە:ناوت! بەسە ئیتر بەدوای ڕابردووتەوە ڕامەکە
ناوت:ئەوە زۆر بە ئازارە کە رابردووم لەیاد بکەم
دەنگەکە:تۆ بەهێزبە و بەدوای ئێستاتەوە رابکە ئیتر رابردوو تێپەڕیوە تۆ پێویستە هەوڵبدەیت تاوەکوو بتوانی ئەو شتانە بەدەست بێنیت کە ئیستا دەتەوێ.
ناوت کەوتە سەر زەوی و دەگریا.
~
تۆ بە ئاگا هاتیتەوە زۆر دەترسای ئارەقت کردبوویەوە بیرت لە خەونەکەت دەکردەوە و هەستایەتەوە بینیت دەمەو ئێوارەبوو جۆنگکووک لە ژوورەوە نەبوو لەپڕ دەرگاکە کرایەوە تۆ جۆنگکووکت بینی زۆر بێزار و تووڕەبوو سەیرت کرد بە ڕقەوە.
تۆ:لە چ دۆزەخێک بوویت؟
جۆنگکووک بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دەکردیت
جۆنگکووک:چی؟
تۆ:بەخێرایی تکتی فڕۆکە بکڕە من دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ کۆریا.
جۆنگکووک:قسەی بێمانا مەکە
تۆ هەستایتە سەرپێ چاوەکانت سوور ببوون رۆشتیتە نزیکی.
تۆ:دەڵێم دەمەوێ بگڕێمەوە بۆ کۆریا و راستەوخۆ لێت جیا ببمەوە.
سەیری ناو چاوەکانیت کرد بینیت زۆر تووڕەیە
جۆنگکووک:بەڕاستی؟ هەروا بە ئاسانی؟
تۆ:بەسە من تۆم ناوێت ئیتر وازم لێبێنە من خۆت و پارەکانت بە نەفرەت دەکەم تکایە واز لەمن بێنەو بگەڕێوە بۆ لای ئەو سۆزانیە ئاهـ ببورە مەبەستم خاتوو هانا.
تۆ بەبێ ترس ئەمانەت دەوت بەڵام جۆنگکووک وەک گڕکانێکی لێهاتبوو لە تووڕەیدا و دەمارەکانی ملی دەرپەڕیبوون و هەناسەی تووند بوو سەیری دەکریت چۆن ئاوا بەبوێریەوە سەیریت دەکرد ئیتر کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و فڕێیدایتە سەر سیسەمەکە و هاتە سەرت وەک شێت سەیری دەکردیت دەستی کرد بە لابردنی جلەکانت ئیتر تۆ ئەو شەوەشت زۆر بەسەختی و بەئازارەوە تێپەڕاند چونکە خراپتر و توندوتیژتر لەدوێنێ دەستدرێژی کردە سەرت بە جۆرێک لاشەتی بەتەواوی ڕەنگاو رەنگ کردبوو.
جۆنگکووک:هەرگیز پەشیمان نیم لە وێرانکردنت تۆ ئێستا سۆزانیە بچووکەکەی جیۆن جۆنگکووکیت..
ماچی روومەتی کردیت و باوەشی پێدا کردیت تۆ حاڵت خراپتر دەبوو پلەی گەرمیت بەرزبوو هەر بەهیواوەبوویت کە بۆ بەیانی چاوکانت هەرگیز نەکرێنەوە بەڵام بێگومان ئەم هیوایەت هەرگیز نەهاتەدی و بەیانی چاوت کردەوە بینیت جۆنگکووک لە تەنیشتت نییە هەناسەیەکی ئاسوودەیت دایەوە بە زەحمەت هەستایتەوە وە خۆت گەیاندە گەرماو دوای خۆشووشتن هاتیتە دەرەوە جلێکی سادەت پۆشی و قژت ووشککردەوە و بڕیارتدا بڕۆیتە دەرەوە دەرگاکەت کردەوە کەست نەبینی لە ڕێڕەوەکە بۆیە ڕۆیشتیت وە کاتێ چوویتە دەرەوە لە باڵەخانەی هۆتێلەکە کەشێکی زۆر خۆشبوو هەموو شتێک زۆر جوانبوو ئەو هەوا پاکەو سەوزاییە جوانە زۆر دڵی خۆشکردیت بەتەنیا لەوێ ڕێتدەکرد و زۆر دڵخۆشبوویت تا لەپڕ کەسێک لە دواوە باوەشی پیاکردیت تۆ لەترسا هاوارت کرد
تۆ:وازم لێبێنە ....!!!!!!!
کە سەیرت کرد جۆنگکووک بوو وە باوەشی پێداکردبوویت.
جۆنگکووک:بۆ شڵەژاویت؟
تۆ:جا خەریکبوو لەترسا بمرم شڵەژانی چییە؟
جۆنگکووک:دەی وەرە دەڕۆین کەمێک پیاسە دەکەین.
دەستی گرتیت و تۆ بەدوای خۆیدا ڕاکێشا چوونە سەر شەقامە گەشتیەکە و تەکسیەکتان وەستاند و سەرکەوتن
جۆنگکووک:بمان بە بۆ چێشتخانەیەکی گران بەها.
شۆفێر:بەدڵنیاییەوە
تۆ:بۆ دەچین بۆ چێشتخانە؟
جۆنگکووک:بۆ سەماکردن.
تۆ:تشە زۆر هەزەلی بوو
جۆنگکووک بە تووڕەییەوە سەیری کردیت وە زەختی خستە سەر دەستت و ئازاری دایت.
جۆنگکووک:سنوور مەبەزێنە دوێنێ شەو حاڵت زۆر باشنەبوو سۆزانیە بچووکەکەی جیۆن جۆنگکووک.
تۆ زۆر بە شکاویەوە سەیریت دەکرد ئەو زەردەخەنەی بۆکردیت.
تۆ:وادیارە تۆ هەرگیز ناگۆڕێیت؟
جۆنگکووک:بەدڵنیاییەوە نەخێر وە دوای هەموو ئەمانەی ووتنت وە ئەوانەی ئەنجامتدا من ناتوانم لێت خۆشبم.
تۆ:دەزانی چی؟ چیتر داوای لێخۆشبوونت لێناکەم و ناپاڕێمەوە،هەرچی دەکەیت بیکە ئەشکەنجەم بدە و ئازارم بدە چونکە ئەوە تاکە شتە کە کەسە بێدەسەڵاتەکان دەیزانن.
جۆنگکووک:دیارە لێدانەکانم زۆر ئازاریان داویت؟ دڵنیابە ئەمشەو زیاتر دەچێژیت...
تۆ ڕووت کردە دەرەوە و لە جامەکەوە سەیری ئەو سروشتە جوانەت دەکرد دوای دە خولەک گەیشتن وە دابەزین ئەوێ باڵەخانەیەکی گەورەبوو وە کاتێ چوونەژوورەوە پێشوازیتان لێکراو دانیشتن
تۆ:ئەرێ بۆ هاتینە ئێرە من بەدڵم نییە...
جۆنگکووک:ئەی سۆزانیە بچووکەکەم دەیەوێ بڕواتە کوێ؟
تۆ:نازانم من نانم بۆ ناخورێ تەنها با زوو بگەڕێینەوە بۆ هۆتێلەکە...
~
دوای تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێر
~
تۆ و جۆنگکووک رۆشتنە چەندین جێگای گەشتیاری و وێنەتان دەگرت بەڵام تۆ تەواوی کاتەکە زۆر دڵتەنگبوویت جەستە و مێشک و دڵ و دەروونت ئازاریان دەدایت.
تۆ:جۆنگکووک با بگەڕێینەوە تکایە...
جۆنگکووک:باشە تەواو دەگەڕێینەوە..
پەیوەندی بە تەکسیەکەوە کرد و دوای چەند خولەکێک گەیشت ئێوە سەرکەوتن و بەڕێکەوتن بۆ شوێنی مەبەست بیست خولەک تێپەڕیبوو تۆ بەهۆی ماندووێتیەوە سەرت بە جامەکە کرد و خەوتیت جۆنگکووکیش خەریکی مۆبایلەکەی بوو ..
<لە هۆتێلەکە>
تۆ هەر بەخەبەر نەهاتیت جۆنگکووک تۆی بەباوەش بردەوە بۆ ژوورەکەتان و خۆی چووە گەرماو دوای چەند خولەکێک دەرچوو بینی تۆ هەر خەوتوویت بەڵام جووڵەی زۆر دەکەیت و ئارەقت کردووەتەوە و دەگریت.
جۆنگکووک: ناوت چیبووە؟
تۆ بەدەم خەوەوە: نـا .. نا تکایە وامەکە.. تـکـایــە بـاوکە ئـ ئەمەم لەگەڵدا مـ مەکە...باوکـ..ە ئازارم هـ ..ەیـە...
جۆنگکووک:ناوت؟ ناوت تەواو تێپەڕی دەی تەواو هێمن بەوە من لێرەم.
لەناکاو تۆ دەستی جۆنگکووکت زۆر بە تووندی گرت ئەو سەیری کردیت بەدەم خەوەوە هەر قسەت دەکرد.
هاتە لات و تووند باوەشی پێدا کردیت.
جۆنگکووک:ئەم هەستە سەیرە چییە ناوت؟ من بۆچی هەست بەم سۆزە زۆرە دەکەم ؟ نا نەخێر من دەبێ ڕقم لێت بێت وەک چۆن تۆ ڕقت لێمە...
تۆی لەخۆی دوورخستەوە ە بیری دەکردەوە بۆچی خەو بە باوکتەوە دەبینیت؟ بێگومان هیچ وەڵامێکی دەستنەکەوت.
~
دوای سێ ڕۆژ
~
رۆژەکان بۆتۆ دووبارە بوون هەموو شەوێک گریان و دەستدرێژیەکانی جۆنگکووک بۆسەرت وە برینی نوێ و ئەشکەنجەی نوێ تەنها لەپای ئەوەی تۆ هاوسەرگیریکردنت لەگەڵ جۆنگکووک هەڵبژارد لەبری مانەوە لەگەڵ باوکت و تاکە خۆشەویستی ژیانت سووبین.... تۆ تێنەدەگەیشتی لە مەبەستی ئەو هەموو ڕق و خراپیە بەڵام بەدڵنیاییەوە کاتێ پرسیارت لەخۆت دەکرد بۆی تەنها یەک وەڵامت دەستدەکەوت ئەوەش ئەوەبوو کە جۆنگکووک ئاشقی هانا بووە و ئەوەش وای لێکردووە لەئاست هەموو شتێکدا کوێربێت بە ئەندازەیەک شێتی بووە کە رەنگە هەست بە خۆی نەکات و کاتێ هەموو ئەو درۆیانەی بۆدەرکەوێ بەڕادەیەک بڕووخێت کە هەرگیز توانای هەڵسانەوەی نەبێت،تۆ لەگەڵ خراپی حاڵی خۆت هێشتاش بیرت لە ئەو دەکردەوە و خەمیت بوو بەڵام هەرچیبێ تۆ هیچت لەدەست نەدەهات کە بۆی بکەیت بۆیە ئیتر لێی بێهیوا ببوویت....
کات تێدەپەڕێ ئێوە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ کۆریا وە تۆ دڵخۆشبوویت چونکە ئیتر دەڕۆنەوە لای بەڕێز جیۆن و ئیتر جۆنگکووک ناتوانێ ئاوا بەخراپی ئازارت بات لەلایەکیشەوە دەتزانی نابێ ڕێگەبدەیت بەرێز جیۆن بەهەموو ئەمانە بزانێت ئەگینا جۆنگکووک لە سامانەکەی بێبەش دەکات و هاناش لێی جیادەبێتەوە و ئیتر هەموو شتێک بەهۆی تۆوە تێکدەچێ ..
لە کۆریا:
تۆ:واو لەکۆتایدا ئێمە گەڕاینەوە
جۆنگکووک:بەڵێ بەڵام ئەمە هیچ شتێک ناگۆڕێت.
تۆ:با دەگۆڕێت من ئێستا زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەم و دڵخۆشترم.
جۆنگکووک:نابێ ڕێگەت بەم دڵخۆشبیت دەبێ هەردەم لە ئازاردابی.
تۆ:جۆنگکووک ناکرێ کەمێک بە ئاسوودەیی وەک دوو مرۆڤ دابنیشین و قسە بکەین؟
جۆنگکووک : ..........
تۆ:ئۆففف تەواو با بگەڕێینەوە بۆ ڤێللاکە من زۆر ماندوو بووم.
ئێوە گەڕانەوە بيگومان بەڕێز جیۆن چاوەڕوانتان بوو وە دڵخۆشبوو بە بینینەوەتان ئێوە بۆی چەمانەوە
بەرێز جیۆن:بەخێربێنەوە ڕۆڵەکانم گەشتەکەتان چۆنبوو؟
جۆنگکووک:باوکە گەر دەزانی کە بۆ ناوت زۆر ماندووکەربوو
بە شەیتانیەوە سەیری دەکردیت تۆ ڕووت لە خوارەوە بوو
بەرێز جیۆن:ناوت کچم؟
تۆ سەرت بەرزکردەوە بەزۆر زەردەخەنەیەکت کرد.
تۆ:بەڵێ بەڕێزم؟
بەرێز جیۆن:تۆ باشیت؟ بۆ رەنگت زەردبووە؟
تۆ:دوێنێ شەو بەباشی نەخەوتووم رەنگە هی ئەمە بێت بۆیە ئاوام ئەگینا باشم.
بەرێز جیۆن:دەی کەواتە زۆر باشە ئێوە بڕۆن و پشووبدەن.
تۆ و جۆنگکووک رۆشتنە سەرەوە بۆ ژوورەکەتان تۆ بەپەلە خۆت گۆڕی و جلی ماڵەوەت پۆشی خۆت هەڵدایە ناو بێدەکە و خەوت لێکەوت جۆنگکووک بەو حاڵەت پێکەنی وە گاڵتەی پێدەکردیت دواتر خۆشی لە تەنیشتەوە خەوت.
تۆ لە خەوتدا:
تۆ:باوکە باوکەەەەە باوکە تکایە وامەکە ....
باوکت شیشێکی ئاسنی بەدەستەوە بوو کە بە ئاگر داغی کردبوو وە لە تۆی نزیک دەکردەوە و پێدەکەنی دەیویست بیخاتە سەر قۆڵت تۆ هەر هاوارت دەکرد تا لەپڕ کەسێک هات و شیشەکەی لەدەستی فڕێدا و کەوتە سەر زەوی تۆ کە سەیرت کرد شۆکبوویت بینیت جۆنگکووکە خێرا باوەشی پێدا کردیت تۆش تووند باوەشت پێداکردەوە.
تۆ:جۆنگکووک من زۆر دەترسم.
کووک بە شۆکەوە : ششش تەواو مەترسە هەمووی تێپەڕی.
لەپڕ تۆ ڕاچڵەکیت و خەبەرت بوویەوە خۆت لە باوەشی جۆنگکووک بینیەوە زانیت هەر بەڕاستی باوەشت لێیداوە و تەنها خەوێک نەبووە تۆ هەستایت بینیت سێ کاتژمێر تێپەڕیوە بەس تۆ هەر هەست دەکەیت دە خوولەک بووە ئیدی هەستایت بێزاربوویت گڵۆپێکی بچوکت هەڵکرد و رۆمانەکەت دەرهێنا دەستت کرد بە خوێندنەوەی و زۆر چێژت لێی دەبینی وە بەرە بەرە رۆمانەکەت هەمووی خوێندەوە زۆر دڵخۆشبوویت چونکە کۆتاییەکی خۆشی هەبوو..
تۆ: ——

YOU ARE READING
TORTURE|JEON JUNGKOOK
Ngẫu nhiênهەندێک چیرۆکی خۆشەویستی رزگارت دەکەن. هەندێکیان بە هێواشی لەناوت دەبەن-تا ئەو کاتەی بیرت دەچێت تۆ کێ بوویت بەر لە ئەوان. کورتە: -هەرگیز نەمدەزانی کە ڕۆژێک چارەنووسم هەڵگەڕانەوەیەکی لەمجۆرەی دەبێ~ ~دڵنیابە باجی هەموو ئەمانە دەدەیت چونکە نازانیت کە ب...