شــەشــەم

466 57 0
                                    

<بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش>

ڤۆتت بیرنەچێ.

تۆ:هەر خۆی پێش ئەوەی تۆ بناسم ژیانم بەهەشت نەبووە.
جۆنگکووک بە تێنەگەیشتەوە سەیری کردیت بینی تۆ بە خەمباریەوە سەیری دەکەیت.
تۆ:بەو بۆنەیەوە ئەو کانگە کێیە؟
جۆنگکووک:گەورەترین دەستدرێژی کارە ئەسڵەن تەنها ماوە لەگەڵ مێروولە بخەوێت.
تۆ پێکەنیتی بەو قسەیە ددانە هامستەریەکانت دەرکەوتن.
جۆنگکووک:چی پێکەنیناوی هەیە؟
تۆ:بۆخاتری خوا جۆنگکووک گاڵتەی وا مەکە مێروولەی چی.
جۆنگکووک:مادام بوێری ئەوە بکە لە ژوورێکدا بەتەنیا لەگەڵی بمێنیتەوە هههـ چی لەو پێستە نەرم و سپیەی ملت دەکات؟
بە زەردەخەنەیەکی یەک لاوە سەیری دەکردیت تۆ زۆر ترسایت و سەیری خوارەوەت دەکرد ئەسڵەن جلەکەت و شێوەت زۆر کیوتبوو وە هیچ جەستەت بەدەرەوە نەبوو جگە لە قاچەکانت و باسکەکانت و ملت ...
تۆ:تـ تۆ ؟ چۆن بوێری دەکەیت؟
جۆنگکووک:هاها هێشتا هیچت نەبینیوە و هیچت نەبیستووە بچکۆل...من زۆر خراپترت پێدەکەم وادەکەم کە پەشیمان بیتەوە لەوەی لەدایکبوویت و بوونت هەیە...
گازی لە لێوەکانی دەگرت تۆ گەڕایتەوە دواوە ئەویش هەر سەیری دەکردی
جۆنگکووک:وەرە بەدوامدا
تۆ:دەڕۆین بۆ کوێ؟
جۆنگکووک:قسەی زیاد مەکە و وەرە بە دوامدا...
رۆشتنە گەراجی ئۆتۆمبێلەکان کە لە پشتەوەی ڤێللاکە بوو وە نزیکەی دە ئۆتۆمبێلی لێبوو
تۆ:واهـ هەموو ئەمانە هی ئێوەن؟
جۆنگکووک:نا هی دراوسێکەمانن
تۆ:بەڕاست؟
جۆنگکووک:گەمژە.
تۆ بەبێ دڵی سەر ئەو ئۆتۆمبێلە کەوتیت کە زەنگی کردنەوەکەی لێوەهات..
ئێوە ڕۆیشتن بۆ رێستورانتێک کە زۆر گەورەو ڕاقی بوو وە کەسی ناوداری زۆر زۆری لێبوو هەموویان بە ئارامی دانیشتبوون و نانیان دەخوارد.
تۆ:بۆچی منت هێنایە ئێرە؟
جۆنگکووک:قابیلە بۆ چی؟ نان دەخۆین.
تۆ:ئێ بەڵام لە ماڵەوە...
جۆنگکووک:دەمت داخە پێش ئەوەی خۆم بۆتی دابخەم،دەنگت زۆر بێزارکەرە.....
تۆ سەرت داخست و چاوەکانت پڕبوون لە فرمێسک چەند خولەکێک دواتر دوو گارسۆن هاتن بۆ پێشوازی ئێوە و وەرگرتنی داواکاریەکانتان
گارسۆن ١ : بەخێربێن گەورەم
تۆ سەرت بەرزکردەوە : سوپاس
گارسۆن٢: فەرموون بەڕێزم دەتانەوێ چی بخۆن؟
جۆنگکووک:پاستا بە تامی سۆسی مریشک وە سەوزەواتی خۆشکراو و بۆ خواردنەوەش شەڕابی گارناچا..
سەیری تۆی کرد ..
گارسۆن ١: بەزووترین کات گەورەم،ئەی خاتوون تۆ؟
تۆ:دەمەوێ زەڵاتەی لۆبستەر و تێکەڵەی ئاڤۆکادۆ و ماکەرۆنیم هەبێت،تکایە (😊)
گارسۆن٢:بێگوومان خاتوون.
گارسۆنەکان ڕۆشتن جۆنگکووک سەیری دەکریت نەیدەتوانی عەیبێک لەتۆدا بدۆزێتەوە.
{جۆنگکووک لە دڵی خۆیدا} : هەر چەندە هەژارە بەڵام بە بڕوابەخۆبوونەوە دانیشت و داوای خواردنی کرد بەراستی بەرێزە و زیاتر لە کەسە دەوڵەمەندەکان دەچێت،ئاهـ هەر چیبێ جۆنگکووک ئەو بێرەوشتە هەموو ژیانی تۆی تێکدا دەبێ تۆ رقت لێیبێت و سووکایەتی پێ بکەیت وەک چۆن ئەو خۆشەویستەکەتی لێت دوورخستەوە،بەنەفرەتبیت لی ناوت گەمژە"
داواکاریەکانتان گەیشت و تۆ دەستت کردە خواردن و بەبێ دەنگی نانت دەخوارد جۆنگکووکیش بەهەمان شێوە.
جۆنگکووک:بەو بۆنەیەوە؟
تۆ سەرت بەرزکردەوە
جۆنگکووک:خوێندنەکەت بەشێوەی ئۆنڵاین تەواودەکەیت چونکە ڕێگەت نادەم بڕۆیتە دەرەوە بەتەنها..
تۆ سەرت لەقاند دڵخۆشیشبووی کە ڕێگەی پێدای بخوێنیت
تۆ:سوپاست دەکەم
جۆنگکووک:سوپاسی باوکم بکە من رێگەم نەدەدایت ئەو پێداگری کرد
تۆ:بێگوومان لەماڵەوە سوپاسی دەکەم...
کات تێپەڕی ئێوە تەواوبوون لە نانخواردن و گەڕانەوە ناو ئۆتۆمبێلەکە
جۆنگکووک:دەتەوێ بڕۆینە شوێنێک؟
تۆ:نازانم دەمەوێ کەمێک بە ئۆتۆمبێل پیاسە بکەم..
جۆنگکووک:نەخێر دەگەڕێینەوە ماڵەوە کاتم نییە تا لەتۆ بەهەدەری بدەم..
تۆ خەمبار بوویت رووت کردە جامی ئۆتۆمبێلەکە و سەیری دەرەوەت دەکرد ئەو شارە جوان و ڕەنگاوڕەنگە هەرگیز دەرفەتت نەبووە بۆی بڕۆیت چونکە تەنها دەبوو لەماڵەوە بۆ قوتابخانە و لە قوتابخانەش بۆ ماڵەوە بڕۆیت هەرگیز نەچوویتەتە شوێنە دوورەکانی وەک ڕووباری هان یان شارە جوانەکانی تری کۆریا و لای بورجی نامسان و ئەو شوێنانە.
جۆنگکووک:چێژ ببینە ڕەنگە کۆتا دڵخۆشی تۆ بێت لە ژیانت.
تۆ سەیرتکرد بە خەمباریەوە ئەویش زەردەخەنەی بۆ کردیت.
تۆ:ناکرێ دڵخۆشبین وەک دوو کەسی ئاسایی؟
جۆنگکووک: چ دڵخۆشیەک دوای ئەوەی تۆ ژیانی منت تێکدا؟
تۆ : من چیمکردووە کە ژیانت تێک بدەم؟
جۆنگکووک: ................

TORTURE|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now