بـیــســت و ســـێـیــەم

433 57 1
                                    

✨یخوێنەربن✨

[ڤــــــــــــــــــــۆتــــــــــــــے🧡]
؛
ئێستا چوار ساڵ بەسەر هەموو ئەو ڕووداوە ناخۆشانە تێپەڕیوە راستە کات زۆر بەخێرایی تێدەپەڕێت بەڵام ئەوە مانای ساڕێژبوونی برینە قوڵەکان نییە ئەوە تەنها بەسەربردنی کاتە وە نەزانینی هۆکاری مانەوە لە ژیان.
~
جۆنگکووک بە ڕەنگ زەردی و خەمەوە دیسانەوە رووی لە پەنجەرەکەیە و سەیری دیمەنی دەرەوە دەکات.
لەپڕ:
دەنگی دەرگای ژوورەکەی:تەق تەق..
جۆنگکووک: .........
بەرێز جیۆن هاتە ژوورەکەی و بە خەمەوە سەیری دەکرد.
بەرێز جیۆن:سڵاو کوڕەکەم ئەمڕۆ هەست بەچی دەکەیت؟
جۆنگکووک تەنها بەبێدەنگیەوە رووی وەرگێڕا و بە خەمەوە سەیری ناو چاوەکانی باوکی کرد.
بەڕێز جیۆن:ئەمڕۆش ناتەوێ هیچ بڵێیت؟
جۆنگکووک: ........
بەرێز جیۆن:بەیانی سەردانی نەخۆشخانە دەکەینەوە دڵنیا دەبمەوە لە دەستکردن بە پڕۆسەی چاکبوونەوەی قاچەکانت.
جۆنگکووک تەنها رووی وەرگێڕا وەک ئەوەی بەلایەوە گرینگ نەبێت بێگوومان ئيستا ڕوونە کە لەدوای رووداوی هەوڵدان بۆ خۆکوشتنەکەی ئیتر قاچەکانی لە کارکەوتوون بەجۆرێکە وەک ئەوە وایە زمانیشی شکابێ لەماوەی ئەو هەموو کاتە نە ووشەیەکی دەربڕیوە و نە توانیویەتی لەسەر قاچەکانی بووەستێتەوە بێگوومان دکتۆرەکان بە بڕێز جیۆنیان ووتووە کە جۆنگکووک تەنها پێویستی بە بوێری و ئیرادە هەیە بۆ دووبارە دەستکردنەوە بەژیان وە ئێستا بەباشی دەتوانێ قسەبکات بەڵام ئەو خۆی بێدەنگی هەڵبژاردووە وە لەناو ملیۆنان پرسیاری بێوەڵامی ناو مێشکە ماندووەکەی نقووم بووە وە بەرێز جیۆن تەواوی ئەم ساڵانە هەوڵ دەدات بۆ باشتر کردنی حاڵی جۆنگکووک بەڵام هەموو شتێک لە ڕاستیدا بێسوودە.
.
بەرێز جیۆن:کوڕەکەم وەرە خوارەوە کەسێک هەیە دەیەوێ چاوی بەتۆ بکەوێت.
جۆنگکووک سەری لەقاند و بە کورسیە جووڵاوەکەیەوە دوای باوکی کەوت وە دواتر خزمەتکارەکان یارمەتیان دا لە چوونە خوارەوە وە کاتێ گەیشتە ژووری میوانەکە سەیرێکی ئەوێی کرد .
جێنا:جۆنگکووک ئۆهـ ئەمڕۆ چۆنیت؟
جۆنگکووک تەنها سەیری دەکرد وە لە جێنا نزیک بوویەوە.
جێنا:ئێهـ ،، د دەمەویست بڵێم کە چیدەڵێیت ئەمڕۆ بڕۆینەسەر گۆڕەکەی ناوت؟
جۆنگکووک بە بیستنی ناوی تۆ رەنگی زەرد هەڵگەڕا و چاوەکانی بەهۆی فرمێسکەوە دەدرەوشانەوە وە ئازارێکی بەهێز لە سینەیدا دروست بوو بۆیە تەنها سەری بە بەڵێ لەقاند وە لەراستیدا نەیدەویست کە بێت بەڵام دەیزانی جێنا زۆری لێدەکات هەتاوەکوو بەیەکەوە بڕۆن.
جێنا:زۆر باشە کەواتە ئەگەر دەتەوێ با ئێستا بڕۆین وە لە ڕێگادا گوڵیش دەکڕین.
ئیتر ئەم دووانە ڕۆشتن بۆ سەر گۆڕی ناوت لە گۆڕستانەکە وە لەوێدا دەورووبەری گۆڕەکەت بە گوڵی رەنگاورەنگ و جوان رازابۆوە و دیمەنەکەی زۆر جوان بوو.
جۆنگکووک هاتە نزیک کێلی گۆڕەکەو دەستی پێدا دەهێنا و فرمێسکەکانی دانە دانە بەسەر ڕوومەتیدا دەکەوتن و لەوێشەوە بۆ سەر خۆڵی گۆڕەکەت وە جێنا وەک دڵدانەوەیەک دەستی خستە سەر شانی.
جێنا:هەموومان بیری دەکەین ئەو بەڕاستی فریشتەیەک بوو.
لەناکاو.
سووبین:یااا یاا یااااا ئەو خوێڕی هیچووپووچە چیدەکا لێرە؟
جێنا:سەیرکە سووبین تکایە ئارامبەوە ئێمە هاتووین بۆ سەردانی ناوت.
سووبین:کێ هاتووە؟ دووژمنەکەی ناوت یان بکووژی ناوت وە هاوڕێ خیانەتکارەکەشی..
جێنا:سووبین تکایە بەسیکە هەموو ئەوانە ڕابردووبوون وە .
سووبین:بۆ ناوت ڕابردوو نین بۆ ئەو هەموو شتێک نوێبوو هەمووشتێ ئێستا بوو نەوەک ڕابردوویەک بەڵام ئێوە ئەوتان لەناو برد ئێستا بە چ ڕووێکەوە سەردانی گۆڕەکەی دەکەن؟
~
~
جۆنگکووک پەشیمان بووەتەوە؟؟؟؟!؟!🥺💔

بەهۆی ناڕێکیەکەوە ناچارم کەم کەم بنووسم بەڵام دڵنیابن کۆتاییەکی باشی دەبێ~~~~~💜

TORTURE|JEON JUNGKOOKWhere stories live. Discover now