༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑖𝑥 ༆

552 73 3
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦


٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~~


كارلیسیا ڕۆژەكەی بە بەتاڵكردنەوەی جانتەكەی
بەسەر برد لە كاتێكدا دایكی تەنانەت بێن وەك
منداڵێك چاودێڕیان دەكرد هەموو خولەكێك
دەهاتنە ژوورەكەی سەیریان دەكرد دەیان
پرسی پێویستت بەیارمەتی نییە ئەویش سەری
بە نەخێر دەجوڵاند دەیویست خۆی شتەكان
ڕێكبخە .

ماریا و بێن بە هیچ شێوێك نەیان دەهێشت خۆی ماندوو
بكە زۆر جوڵە بكە هەرچی بویستبا بۆیان دەكرد تاوەكو
ماندوو نەبێت ئەوە شەرمەزاركەرە كە زۆربەی شتەكان
بێن و ماریا بۆیان دەكرد بەڵام لەهەمان كاتدا ئاسوودەبوو
بەمە جار جار دەڕۆیشت و سەیری دارستانەكەی دەكرد
لە دەرەوەی پەنجەرەكە .

ئەو بە هەستێكی سەیر و جیاواز دەربارەی دارستانەكە
سەرسام بوو ، وەك ئەوەی دارستانەكە نهێنیەكی گەورە
بشارێتەوە .

ئیلیا و ڕۆبن نزیكەی كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ
ماڵەكەیان بەجێهێشتبوو ، كاتژمێر حەوتی ئێوارەیە
و هێشتا نەگەڕاونەتەوە ئەو زۆر بێزاربوو لەوەی كە
دایكی و بێن زۆرئارام بوون دەربارەی ئەوە هەركاتێك
هەوڵی دەدا بپرسێت لە كوێن بابەتەكەیان دەگۆڕی یان
هیچ وەڵامێكی وەرنەدەگرت .

ئەو لەسەر قەنەفەكە لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەكەی
دانیشتبوو دوای نان خواردنی ئێوارە لەگەڵ دایكی و
بێن بە تەنیا بەبێ ئەوەی هیچ شوێنپێیەكی بڕاكانی
بزانێت سەیرە چۆن تاوەكوئەم كاتە لەماڵەوە نین
سەیرتر لەوەیە چۆن دایكی و بێن زۆر ئاسوودەن
دەربارەی ونبوونی دوو كورەكەیان وەك ئەوەی ئەمە
یەكمجار یان نەبێت .

ئەوكتێبێكی لەدەستدا بوو دەیویست كاتەكەی بە
خوێندنەوەی كتێب بەسەر ببات ، بەڵام لەهەمان
كاتدا نەیدەتوانی بیر لە دارستانەكە نەكاتەوە چونكە
هەموو چركە جارێك سەیری پەنچەرەكەی دەكرد .

شتێك دەربارەی دارستانەكە هەیە كە سەری سوڕماندوە
سەرنجی بۆلای خۆی ڕاكێشاوە ، ئەو نەیدەزانی چییە
بەڵام ئەو دەیزانی پەیوەندی بەو درۆیانەوە هەیە كە
بڕاكانی پێی دەڵێن ، لەوانەیە درۆیان لەگەڵ كردبێت بۆ
پاراستنی بەڵام ئەگەر ئەوان ڕاستیەكەی پێ بڵێن چی دەبێت ؟

ئەوهەناسەیەكی قووڵی هەڵكیشا و سەیری پەنچەرەكەی
دەكرد ، وەكو هەموو كات دارستانە تاریكەكە زۆر سام
ناكو بێدەنگ بوو ، بەڵام ئەمجارە لەناكاو شتێك سەرنجی
ڕاكێشا .

لەسەر لێواری دارستانەكە كەسێكی بینی كە بە خێراییەكی
نا سرووشتی لە پشت درەختەكان ڕای دەكرد بەدوایدا سێ
بوونەوەری تووڕە بەدوایدا دەكەون.

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now