هیوادارم چێژی لێببینن ..❦
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯~~~~~~~~~~~~
گابرێل لە ژوورەكەی خۆیدا وەستابوو ، لە كۆشكی گورگەكان
یان باشترە بڵێین كۆشكی گەورەی ناوچەكە ، ئەو كۆشكەی
كە لەناو دارستانەكەدا شاردرابووەوە كە لە سێ نهۆمی
پێكهاتبوو بەهۆی فەخمی و گەورەی كۆشكەكە ڕووناكیەكەی ناوەراستی دارستانەكەی درەوشاوە كردبووەوە ، بەناو
ژوورەكەیدا ڕۆیشت و دواجار لە نزیك پەنجەرەی
ژوورەكە وەستا ، چاكەتەكەی كارلیسیا كە پێشتر بە
خوشكەكەی پێچرابوویەوە ، ئێستا بە دەوری جومگەكانی پەنجەكانیدا داپۆشرابوو كە جار جارە بۆنی دەكرد و بە بۆنە
شیرینە ئارامەكەی سەرخۆش دەبوو .هێشتا دەیتوانی تامی پێستە شیرینی بكات كاتێك لە
باخچەكە ملی دەلێسایەوە ئەو دەیویست هەر ئەوكاتە
نیشانەی بكات بەڵام نەیدەویست بیخاتە مەترسییەوە ،
بێگومان هاوڕووحەكەی مرۆڤە نیشانەكردنی بەبێ
هیچ چاودێرییەكی پزیشكی دەیتوانی بیكوژێ و خوێن
لە جەستەی برژێ تاوەكو دەمرێت .چاكەتەكەی هێنایە نزیكی لوتی تا بۆنی بكات پێش
ئەوەی ماچی بكات و بیگەڕێنێتەوە سەر جێگاكەی .ماندوو بوو ، زۆر ماندووبوو .
بە دەوەی ژوورەكەیدا دەڕوانی كە دیوارە ڕەنگ تاریكەكان
وهەموو شتێكی ڕەش بوو لە پۆشینی جێگا ئاوریشمەكەیەوە
تا چرا تاریكەكەی تەنیشت جێگاكەی هەموو شتێكی ڕەش و
تاریكە وەك چۆن شارەكەی بە تاریكی ناوبانگی دەركردووە .چووە سەر جێگا قەبارە شاهانەكەی و بە نەرمی چاكەتەكەی
هەڵگرتوو لەلایەكی دیكەی جێگاكەی داینا كە دەبوو كارلیسیا
لەو شوێنە بێت كە هی ئەو بوو بەڵام بۆ ئێستا چاكەتەكە بەسە .سەیری سەقفە مەغریبەكەی ژوورەكەی دەكرد و بیری
لەو كوڕە دەكردەوە زەین ئەو دەبوو شتێك لەوبارەیەوە
بكات دڵنیابێت كە لە كارلیسیای دووربخاتەوە بۆ شوێنێكی
زۆر دوور .دەستی خۆی كردە گیرفانی چاكەتەكەی و پاكەتە جگەرە
ژەهراویەكەی دەرهێنا كە دوای مردنی باوكی لە تەمەنی
شازدە ساڵیەوە خووی پێ گرتووە .ئەو لەوكاتەدا كوڕێكی ئاسایی بوو ، هاورێی خۆشی هەبوو
زۆر حەزی بە یارییە خڕاپەكان بوو ، لەگەڵ زۆربەی كچەكان
ڕایبواردووە دواتر وازی لێهاناون ، بەڵام هەموو ئەوانە گۆڕدرا
كاتێك بارگرانی تەواوی كۆمەڵەكەی خسترایە سەرشانی و
پلەی ئەلفایەتی پێدرا بەناوی ( كۆمەلەی ڕووناكی مانگ )
كە لە ڕێز بەندی یەكەمی لیستی هەموو كۆمەڵەی ئەلفاكانە .
YOU ARE READING
< ^ ڕووناكی مانگ ^ >
Vlkodlaci" چیت لێم دەوێت ؟ ". ئەو گوتی كاتێك گریا بە هیوای ئەوەی بە تەنها جێی بهێڵێت ئەو هەوڵی دا لێی دووربكەوێتەوە ، بەڵام جەستە بچووكەكەی بۆ ئەو هاوتا نەبوو . پرسیاری ئەوە دەكەم كە هاوڕووحە " بچووكەكەم كێشەی چییە ". ئەو وەڵامی دایەوە كاتێك بە توندی...