༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑠𝑖𝑥𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

530 79 45
                                    

هیوادارم بە دڵتان بێت ...❦




٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


~~~~~~~~~~~~~



كارلیسیا چەند جلێكی زیادەی هەڵگرت و خستیە ناو
جانتاكەیەوە بۆ حاڵەتی پێویست ئەمڕۆ مامی بە ئۆتۆمبێلەكەی
خۆی دەهات ، كە دوێنێ شەو پلانەكانیان بە تەلەفۆن بۆ چەند
كاتژمێرێك تاوتوێ كردبوو .

ئەوان دەرۆنا " تاكۆما " لەوێ سەردانی مۆزەخانەی ئۆتۆمبێلی lemay - Americas دەكەن كە ئەوشتەیە
كارلیسیا زۆر بە پەرۆشە بۆی ، كە زۆرترین خولیای
ئەوە ئەو زۆر حەز بە ئۆتۆمبێلی " هۆكی " دەكات
هەرچەندە هەرگیز یاری پێنەكردووە .

پاشان بەدەوەری گەشتەكەدا دەگەڕێن و دەچنە مۆڵی -metro junction بۆ كرینی هەندێك شتی هەڕەمەكی
دواتر پیزا دەكڕن پێش ئەوەی شەوێك لە هۆتێل بەسەر
بەرن بۆ ڕۆژی دواتر زوو بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە .

ئەمە پلانی كۆتایی ئەم هەفتەیە بوو .

كارلیسیا هەوڵیدەدا ئەو ڕووداوانەی كە سێ ڕۆژ
لەمەبەر ڕوویاندا لە مێشكی دا بیهێنێتە دەرەوە .

ئەو ڕۆژەی كە هاوڕێیەتی زەینم لە دەستدا و ڕامكرد
بۆناو دارستانەكە .

نازانێت ئەم ڕۆژە چۆن گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە ئەوە
یەكەم شت بوو كە بیری لێدەكردەوە كە ڕۆژی دواتر
بە تەنیا لەسەر جێگاكەی بە بۆنی گۆرەوەی لەخەو
هەڵسا بۆ ئەمەش ڕووبەرووی توڕەیی نائومێدەی
دایكی بوەوە .

ئەو لەو ڕۆژەوەوە قسەی لەگەڵ زەین نەكردووە
هەرچەندە ئەمە زۆر ئازاری دەدا بەڵام هیچ شتێك
لەتوانای نەبوو كە بتوانێت بیكات .

كارلیسیا شۆرتێكی كورتی ڕەنگ بێجی  لەبەركرد
بەهۆی ئەوەی كەش و هەوای ئەمڕۆ زۆر گەرم بوو
بۆیە بریاریدا بەو پێیە جل و بەرگێك بپۆشێت كە لەگەڵ
كەش و هەواكە گونجاوبێت بە هەڵبژاردنی قەمیسێكی سپی
بێ قۆڵ و لەگەڵ شۆرتێكی  كورتی كراوە كە قاچە سپیەكانی
بە دەردەخست .

ئێستا مامی بەچەند خولەكێكی تر دەگاتە لای هەرچەندە
كارلیسیا دەیویست بچێتە فرۆكەخانە بۆ پێشوازی لێكردنی
بەڵام مامی سووربوو لەسەر ئەوەی خۆی دێت بۆلای
لەناكاو گوێی لە هۆرنێكی بەرزی ئۆتۆمبێلێك بوو كە
لەبەردەم ماڵەكەدا وەستابوو .

بەخێرای ڕایكردە لای پەنچەرەكە و ئۆتۆمبێلێكی جۆڕی
مێرسیدسی ڕەشی ئاشنای بینی كە بارهەڵگرێكی گەورەی
لە پشتیەوە بوو كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئۆتۆمبێلە سیدانە
سووڕەكەی تێدابوو .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now