༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑓𝑖𝑓𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

523 79 98
                                    

هیوادارم بە دڵتان بێت ...❦





٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯


~~~~~~~~~~~



كارلیسیا بەگریانەوە كەوتە سەر زەویەكە لە ناوەڕاستی
دارستانەكە دوای ئەوەی ڕایكرد تا ئەوكاتەی پێیەكانی
برینداربوون .

ئەو دەیوست تەنها تەنیا بێت ، تەنها ڕابكات دەیوست ئەم
شارە بەجێبهێڵێت هەرگیز نەگەڕێتەوە دەیوست بگەرێتەوە
شارەكەی ڕاستەقینەكەی خۆی سیدنی ئەوشارەی جێگای
ئارامی و دڵخۆشی بوو بۆی نەك فێركرێست ئەو لەیەكەم
ڕۆژیەوە لەم شارە دڵخۆش نەبووە چەندها شتی نامۆی لەم
شارە ڕەشە تێبینی كردووە بۆ نموونە دووەم ڕۆژی مانەوەی
لەم شوێنە بەسەر پلیكانەكاندا كەوتە خوارەوە هەرچەندە ئەو
دەیزانی ئەمە ڕاست نییە ئەو خەوەی كە ئەم ڕۆژە بینی هەموو
شتێكی بۆ ڕوون كردەوە دەیزانی دایكی تەنها بیانوی بۆ
دێنێتەوە رۆبن و ئیلیا و بێن تەواوەی شەوەكە لە دەرەوەن
بێ ئەوەی شوێنپێی هیچ كارێكیان پێ بزانرێت تەنانەی
هەندێك شەو تەواوی شەوەكە لە دەرەوە دەمێننەوە
لەسەرووی هەموو ئەمانەوە شتێكی تر كە زۆر نامۆ و
مەترسیدارە بۆی ئەم پیاوە سەیرە گابرێل سەرەتا وەك
پزیشكێك خۆی ناساند دواتر وەك خوێندكارێك دەركەوت
دواتر وەك سەرپەرشتیاری قوتابخانەكە دەركەوت
هەستی بە سەیركردنە ناشرینركانی كردووە لەناو
پۆلەكەدا بەڵام تەنها ئەو پشگوێی دەخست
نەیدەویست خۆی بكاتە كێشەوە لەگەڵی یانیش
ئەو وشە سەیرانەی كە خەڵكی شارەكە ڕۆژانە
پێی دەدوێن " ئەلفا " ، " بێتا ". هەروەها یەكەم
ڕۆژی لە قوتابخانەكە گوێی لە یەكێك بوو دەیوت
ئەمە " لونای " كۆمەلەكەمانە یانیش ئەوكاتەی كە
شۆك بوون دەیانوت چۆن مرۆڤێك لەم شوێنە دەخوێنێ
باشە پرسیارێك ئایا هەموومان مرۆڤ نیین ؟ سەرەڕای
هەموو ئەمانەش ئەم بەیانییە دوو ڕووداوی زۆر ناخۆشی
بەسە هات ئەوكاتەی لەلایەن پیاوێكەوە خەریك بوو
ڕووبەرووی دەستدرێژی ببێتەوە ، لەهەمووی ناخۆشتر
ئەوكاتەی گوێی لە بانگێشتنامەی چوونە سەربازی زەینی پێگەیشت سەرەڕای قسە ئازار بەخشەكانی بۆی بەڵام
ئەمانە سەرەتان هێشتاڕووداوە ڕاستەقینەكان دەستیان
پێنەكردووە .

سەیری موبایلەكەی كرد كە لە زەنگ لێدان نە دەوەستا
دەیزانی ئەم پەیوەندییە لەلایەن زەینەوەیە بەخێرای ڕووی
كردە موبایلەكەی و فڕێیدایە سەر زەویەكە بەڵام بەهێزێكی
ئەوتۆنا كە زیانی پێ بگەیەنێت .

موبایلەكەی هێشتا بەردەوام بوو لە زەنگ لێدان بەڵام
ئەو تەنها پشگوێی خست و پالێكی بە دڕەختەكەوەناو
پشتی بە دارەكە نوساند و بەردەوام بوو لە گریان .

" بۆچی من ئەمانەم بەسەر دێت ؟" وتی كاتێك زیاتر
فرمێسك لە چاوەكانی دەهاتنە خوارەوە .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now