هیوادارم بە دڵتان بێت ...❦
٠
٠٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯~~~~~~~~~~~~
كارلیسیا هەناسەیەكی قووڵی هەڵمژی و پاشان خۆی خستە
ناو كوشنی سەرنشینەكەی ئۆتۆمبێلەكەی كۆرۆلای ڕۆبن
ڕۆبن لە ئێستاوە لەسەر كورسی شۆفێریكردنەكە دانیشتبوو
ئیلیا لە پشتیەوە بوو بە موبایلەكەی نامەی دەنارد .سێ ڕۆژی ڕابردووی لەسەر جێگاكەی بەسەر بردبوو
جگە لە بیركردنەوە لە شتە بێماناكان هیچی تری نەكردبوو
ئێوارەخوانێكی نائاسایی لەگەڵ دایكی بە تەنها لەماڵەوە
خواردن لەكاتێكدا پیاوەكان سەرقاڵی كاركردن بوون .هۆكارەكەی بۆ ئەو گفتوگۆیە دەزانێت كە لەگەڵ دایكیدا كرد
بووی پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە بۆ پیاسەكردن بەبێ ئەوەی
دایكی ئاگادار بێت ، كە ئەمەش بووە هۆی سەرزەنشكردنی
بۆماوەی كاتژمێرێك دەربارەی ئەوەی كە چەند مەترسیدارە و
جیهان شوێنێكی پارێزراو نییە ، بەڵام ئەو ئەوكەسە بوو كە
لە ماڵەوە بوو لە كاتێكدا ڕۆبن و ئیلیا بە دڕێژایی شەو نەمابوون .دواجار وازی لە هەموو خەونە گەمژەكانی هێنا یان هەر
شتێكی تر چونکە شێتی دەكرد کە ئەگەر بڕیار بوو هەر
شتێك بزانێت ئەوە شتێکی جێی متمانە دەبێت ." كارلی تۆ هێمن دەردەكەویت ، لە ڕاستیدا تۆ
كەمێك لاواز دەردەكەویت ، هەموو شتێك باشە ؟"
ڕۆبن پرسی كاتێك سەرنجی لەسەر ڕێگاكە بوو ." بەلێ من باشم ". بێ ئەوەی سەیری بكات
وەڵامی دایەوە ئەو هەرگیز درۆزنێكی باش نەبوو ." پێدەچێت تۆ و دایكم كەمێك دەمەقاڵیتان
كردبێت منیش پرسیارم دەكرد كە ئایا دەتەوێت
باسی بكەیت ؟" كارلیسیا سەری بە نەخێر جوڵاند
كاتێك هێشتا سەیری دەرەوەی پەنجەرەكەی دەكرد ." هیچ شتێك نییە ، ئێمە باشین ".
هەرچەندە ئەو دەیویست قسەی لەگەڵدا بكات بەڵام ئەمە
نا دادپەروارانە بوو ، ئەوان ڕۆژانی پێشوو پشتگوێیان
خستبوو ئێستاش دەیانەوێت قسەی لەگەڵدا بكەن ئەمە بەم
شێوەیە كارناكات بەڵایەنی كەمەوە لەگەڵیدا نەبوون .
YOU ARE READING
< ^ ڕووناكی مانگ ^ >
Manusia Serigala" چیت لێم دەوێت ؟ ". ئەو گوتی كاتێك گریا بە هیوای ئەوەی بە تەنها جێی بهێڵێت ئەو هەوڵی دا لێی دووربكەوێتەوە ، بەڵام جەستە بچووكەكەی بۆ ئەو هاوتا نەبوو . پرسیاری ئەوە دەكەم كە هاوڕووحە " بچووكەكەم كێشەی چییە ". ئەو وەڵامی دایەوە كاتێك بە توندی...