༆ 𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑒𝑖𝑔ℎ𝑡 ༆

486 61 45
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯

~~~~~~~~~~


كارلیسیا بە دەمی كراوەوە سەیری دەكرد كاتێك
چاوەكانی چوە سەر سووربونەوەكەی سەر ملی
لەگەڵ چەند برینێك لە نزیك چاوەكانی چی ڕوویداوە ؟
بۆچی شێوەی ڕووخساری وایە دەبوو چاوەڕێی ئەوەی
بكردبا ونبوونەكەی دوێنێ شتێكی ئاسای نەبوو ئەو تەنها
دەیەوێت بزانێت بۆچی ڕاستیەكان ناڵێن دڕۆی لەگەڵدا
دەكەن .


لە نیشانەكانی سەر ملیەوە وا دەردەكەوێت كە
كەسێك هەوڵی خنكاندنی داوە تەنها ئەوە نەبێت
كە كەمێك سووربونەوەكەی ملی كاڵ بۆتەوە .

" ڕۆبن چیت بەسەر داهاتووە ".
كارلیسیا بە نیگەرانیەوە وتی .

" هیچ شتێك ڕووینەداوە تەنها ئەنجامێكی یاری
تۆپی پێبوو ، بەبێ ئاگاداری كەوتمە سەر ئەرزەكە
بەڵام بێ خەم بە هیچ ئێسكێكی شكاوم نییە من
باشم تەنها چەند برینێكی بچووكە ". ڕۆبن بە
هەناسەیەك وەلامی دایەوە بەبێ ئەوەی سەیری بكات .

" نەخێر تۆ باش نیت ، لەوە دەچێت كەسێك
هەوڵی خنكاندنی تۆی داوە ". كارلیسیا وتی
هیواخوازبوو ڕاستییەكەی پێ بڵێت ، بەڵام ئەمە
ڕووی نەدا .


" نیگەران مەبە كارلیسیا ، ئازاری نییە
وەرە بابڕۆین بۆ ئەوەی خشتەكەت وەربگرین ".
ئەو وتی لە كاتێكدا كارلیسیا هێشتا سەیری نیشانەكەی
سەر ملی دەكرد .

" ئیلیا لە كوێیە ؟" دوای چەند خولەكێك لە بێدەنگییەكی
نائاسودە پرسیاری كرد .

" ئەو ئێستا لە پۆلەكەیەتی ، وانەكەی زوو
دەستی پێكردووە ، دەی وەرە دواتر دەبینی ".
ڕۆبن وەڵامی دایەوە بەڵام هێشتا سەیری چاوەكانی
نەدەكرد كارلی هەستی بەوە دەكرد درۆی لەگەڵ دەكات
بەڵام نەیدەویست دڕێژەی پێ بدە .


< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now