༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑡𝑤𝑜 ༆

673 78 13
                                    

بە هیوای خوێندنەوەیەكی خۆش ....❦



٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯




~~~~~~~~~~~~

كالیسا چاوەكانی بە خێرای كردەوە بە شێوەیەكی
توندوتیش لەرزی ، هەستی بە ڵێدانی خێرای دڵی
دەكرد سەیری ئەوكەسەی كرد كە لە بەردەمی بوو
پاشان كەمێك حەسایەوە .

" دایكە ". وتی كاتێك سەیری ڕوخساری دایكی دەكرد
كە نیگەرانی و خەمی پێوە دیاربوو دەنگی بە توندی
هاتە دەرەوە قوڕگی وشك بوو بەبێ ئاگاداری خۆی
لێوەكانی تەربوون بە فرمێسك " ئایا تۆ باشیت ؟" دایكی
بە دەنگێكی نزم پێی وت .

" بەڵێ ، من باشم ". كارلیسیا وتی .
" بۆچی ؟ من كاتێك هاتمە ژوورەوە تۆ لە خەودا
هەناسەت بەقورسی دەداو دەگریای ، كارلی ".
دایكی بە نیگەرانیەوە وتی .

كارلیسیا هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشا پێش ئەوەی
دانیشێت پشتی لەسەر چوارچێوەی جێگاكە دانا .

" هیچ شتێك نییە ، پێویست ناكات نیگەران بیت
دایكە ، من باشم ". بە زەردەخەنەیەكی نەرمەوە وتی .

" ئەوە زۆر ئاسان نییە تۆ كچی منیت ئەوە نیگەرانم
دەكات دواجار كە تۆم بینی تەمەنت هەشت ساڵ بوو".
دایكی بە ڕاستگۆیەوە وەڵامی داوە ئەو بە نەرمی دەستی
لە لووتی دەدا و سەیری خوارەوەی دەكرد" دەتوانم
شتێكت لێ بپرسم ؟ " كارلیسیا بە دەنگێكی شكاوە وتی .

" بێگومان خۆشەویستەكەم". دایكی وەڵامی داوە
زەردەخەنەیەكی هاندەری پێدا .

كارلیسیا هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشا نەیدەوێرا
سەیری دایكی بكات كاتێك وشەكانی دەمی بە
جێهێشت " ئایە ڕقت لێمە ". لە ژێر چاوەكانیەوە
وتی دایكی سەری بە نەخێر جوڵاند بۆ پرسیاری
كچەكەی .

" بە دڵنیاوە نەخێر ، چۆن دەتوانی شتێكی لەم
جۆرە بڵێیت كارلی ". دایكی بە نیگەرانیەوە وەڵامی داوە

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now