༆𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 𝑒𝑖𝑔ℎ𝑡𝑒𝑒𝑛 ༆

599 80 19
                                    

هیوادارم چێژی لێببینن ...❦






٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯



~~~~~~~~~~~~~~




زەنگەكە لێیدا كە ئاماژەیە بە كۆتایی هاتنی پۆل و
دەسپێكردنی نانخواردنی نیوەڕۆ ، لێدانی دڵی
كارلیسیا لە قەفەزی بڕبڕەی پشتیدا زیادبوو
هەستی دەكرد ڕەنگی ڕوخساری كاڵ بوەوە .

ئەو لەوە دەترسا كە سەرپەرشتیارە تاتۆكەرەكە
دەیەوێت چی لەگەڵدا باس بكات ، ئایا لە قوتابخانە
كۆنەكەی كارێكی خراپی كردووە ؟ بەڵام بێگومان
نەخێر ئەو خوێندكارێكی زۆر باش بوو ، لەوانەیە
ویستبێتی باسی ئەوە بكات كە بۆچی لە هەفتەی
ڕابردوودا چەند ڕۆژێك نەهاتۆتە قوتابخانە .

ئاهێكی هەڵكێشا كاتێك جانتایەكەی گرت و سەیری
پیاوەكەی تەنیشتی كرد ، كە خەریكی سەیركردنی
كاتژمێرەكەی دەستی بوو .

" بڕۆین ؟" گابرێڵ پرسیار لێكرد ، كارلیسیا بە
دوو دڵی سەری بە بەڵێ هەژاند .

" ڕەنگی ڕوخسارت زۆر كاڵ دەردەكەوێت
تۆ باشی ؟" گابڕێل بە گومانەوە لێی پرسی
هەرچەندە زۆر باش وەڵامەكەی دەزانی ، بەڵام
ئەوەی دەیكرد تەنها پشگوێ خستنی بوو ئەو باش
دەیزانێ كە چەندە ترساو دوودڵە ، بەڵام ئەو دەیەوێت
هەنگاوێك بچووكیش بێت لە پەیوەندیەكەیان پەرە بسەنێ .

" نەخێر ، تەنها سەرمایەكی بچووكە ".
كارلیسیا بە زەردەخەنەیەكی ساختە وەڵامی دایەوە .

كۆتایی هاوین بوو دەیتوانی گۆڕانكارییە كەمەكانی
كەش و هەوا ببینێت ، كە چۆن گەڵاكان ڕەنگیان
دەگۆڕێت بۆ سوور و پرتەقاڵی و زەردێكی جوان .

گابرێل هیچ لێدوانێكی نەدا ، كاتێك چاوە زەردەكانی
بە سۆزەوە دەدرەوشانەوە ، بەهۆی هێزی توندی
پەیوەندی نێوانیان ئەو زۆر كەم ئاوای بەسەردا دێت
بەڵام هەركاتێك هاوەلەكەی ببینێ ، چاوەكانی زەردەكانی دەست دەكەن بە گەیاندنی تروسكەی
خۆشەویشتی نێوان خۆی و هاوروحەكەی ، بەڵام
چاوەكانی هەرزوو گەڕانەوە بۆ سرووشتی ڕەسەنی
خۆی ، ڕۆبێت گورگەكەی ناخی كەوتە قسەكردن كە
خاوەنی دەنگێكی هێندە قورس و گربوو ، كە هەر
دەنگید بە گوێت كەوتبا جەستەت دەستبەجێ دەیبەستی .

" تاكەی خۆتی لێ بەدوور دەگریت ؟ تۆ زۆر باش
ئەوە دەزانی كە نە من نە تۆ چیتر لەوە زیاتر بەرگە ناگرین ، گابرێڵ گلەی ئەوەم لێمەكە كە هەر لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا ڕوودەدەن ، بەوەی كە كارلیسیا نیشانە دەكەیت ، هەرچی دەبێت لەم زووانە ڕووە ڕاستەقینەكەت بۆی دەرخەیت ، چونكە گەر تۆ نەیكەیت
من خۆم دەیكەم ". گورگەكەی بە ڕاستەوخۆیەوە قسەكانی ئاراستەی كرد ، لەكاتێكدا گابڕێڵ ڕوخساری
گرژ دەركەوت كاتێك گوێی لە قسەكانی گورگەكەی بوو .

< ^ ڕووناكی مانگ ^ >Where stories live. Discover now