هیوادارم چێژی لێببینن ...❦
٠
٠
٠
٠
٠
٠
٠
𝒱𝒪𝒯~~~~~~~~~~~~~~
كارلیسیا سەیری ئەو جلەی كرد كە بە خوێن داپۆشرابوو
هەستی بە دڵ هەڵچوون كرد بۆیە بەخێرای جلەكەی خستە
ناو دۆلابەكەی پێش ئەوەی بە پەلە بچێتە دەستشۆرەكە
دەستی بە ڕشانەوە كرد یان ڕەنگە شتێكی زیاتریش بێت .ترسناك بوو كە چۆن هەموو وردەكارییەكانی جلوبەرگەكەی
هەمان شت بوون كە لە خەوەكەیدا بینی ڕەنگە شێت بوو بێت
هەموو شتێك بە مێشكە نەخۆشییەكەیەوە خەیاڵی دەكرد .بەڵام ئەو لە شتێك دڵنیابوو تەنانەت شێتەكانیش نەیاندەتوانی
هیچ شتێك بە وردی و بە بەڵگەوە خەیاڵ بكەن .دوای تەواوبوونی لە دەستشۆرەكە هاتە دەرەوە و گەڕایەوە
سەر جێگاكەی و بە ئاسوودەیی خۆی لەناو پێخەفەكە نوقم
كرد .ئێستا مێشكی پێداچوونەوەی بە هەموو جۆرە ئەگەرێكی
جیاوزدا دەكرد ، لێرەدا گەڕایەوە بۆ ڕۆژی دووەمی خۆی
كاتێك بە جلی خوێناوییەوە لە خەو هەڵسا دوای ئەوەی بەسەر
پلیكانەكاندا كەوتە خوارەوە وەك هەمووان كە هەمان شتیان
دووبارە دەكردەوە .بەڵام كاتێك بیری لێدەكەیتەوە ، كە چۆن مڕۆڤ دەتوانێت
بە پلیكانەكاندا بخلیسكێت و بكەوێتە خوارەوە و مەچەكەكانی
بشكێت و سەری برینداربێت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی
لێبكەوێتەوە بەهۆی چەندین پێكدادانەوە ؟خەونەكە یان هەرشتێكی تر كە ئەو بینی بوی هەموو
شتێكی بۆ ڕوون كردەوە كە نەیدەتوانی لە بیری بێت
ڕۆژی دووەمی لە فێركرێست كاتێك لە خەو هەڵسا .لە هەموو شوێنێك نهێنی و نهێنی هەبوو دڵنیابوو كە
بە جێدەهێڵرێت و لەلایەن هەمووانەوە درۆی لەگەڵ
دەكرێت ، كەس وەڵامێكی ڕاست و دروستی نە دەدایەوە .ئەم بەیانییە مێشكی بەرەو ڕۆبن و كێشە دڕەندەكانی
ڕۆیشت كاتێك ڕووبەرووی بووەوە سەبارەت بە ڕۆبن
ئەویش ئینكاری نەدەكرد ، هەروەها ڕوونكردەوەیەكی
قەناعەتبەخشی پێشكەس نەكرد .بەڵام لەو ڕۆژەدا چیرۆكەكەی لەگەڵ ئیلیادا لە دەست دا .
جاران متمانەی بە هەمووكەسێك و هەموو ئەو كەسانە
دەكرد كە لەگەڵیدا باش بوون ، ئەو سەد دەرفەتی پێدەدان
كاتێك دەیان رووخاند بەڵام دواتر فڕێیان دەدا .وابوو لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەی كە لە سیدنی كە
لە قوتابخانە قسەیان لەگەڵ دەكرد ، تاكە كەسێك كە
ڕاستگۆبوو لەگەڵیدا بێگومان مامی و زەین بوون
تەنانەت باوكیشی نەبوو چونكە جێی هێشت .
YOU ARE READING
< ^ ڕووناكی مانگ ^ >
Manusia Serigala" چیت لێم دەوێت ؟ ". ئەو گوتی كاتێك گریا بە هیوای ئەوەی بە تەنها جێی بهێڵێت ئەو هەوڵی دا لێی دووربكەوێتەوە ، بەڵام جەستە بچووكەكەی بۆ ئەو هاوتا نەبوو . پرسیاری ئەوە دەكەم كە هاوڕووحە " بچووكەكەم كێشەی چییە ". ئەو وەڵامی دایەوە كاتێك بە توندی...