[INTRO]

506 56 73
                                    

—💚🍀—

—💚🍀—

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

—💚🍀—

🖤•Just Him•🖤
...
🖤تــەنـهـا ئــەو🖤





~لێرە هەموو شتێک دەربارەی ئەوە!
تەنها ئەو!





ئەو تەنها زۆر جوانە بۆ ئەوەی شایەنی من بێت...

پیاوێکی تەواو قۆز و کامڵە کە دەزانێت چۆن بە باشی دەروبەری کۆنتڕۆڵ بکات تەنها بە چەند وشەیەکی کەم.

ئەو بازرگانێکی دەوڵەمەند و خانەدانە، هەموو شتێکی هەیە کە پێویستیەتی وە ئەوەی کە دەیەوێت بە ئاسانی بە دەستی دەهێنێت...

وە من تەنها کچێکی هەژاری بێ کەڵکم، ئەو چی داوە لە کچێکی وەکو من تاوەکو ئەو هەمووە خانمە خانەدانە بوونیان هەبێت لێرە؟

ڕاستە، من جوانم...

بەڵام ئایە جوانیەکەم بۆ ئەو بەس دەبێت؟

ئایە من دەتوانم هەموو شتێک بە ئەو ببەخشم کە دەیەوێت؟

نازانم تەنها ئەوە زۆر مەحاڵ دیارە...


...


ئەو...

تاکە ئافرەتە کە تاوەکو ئێستا وای لە دڵە بێ هەستەکەم کرد بێت خێرا لێ بدات...

ئەو وای کرد هەست بە زۆر شتی جیاواز بکەم لە خۆمدا کە هەرگیز لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی تر هەستم پێی نەکردوە...

ئەو کچێکی بچووکی جوان و میهرەبانە کە وای کرد هەست بە جوانی ژیانم بکەم...

وە ئەو زۆر سەرنجڕاکێشە، ئای خوایە کاتێک سەیری نێو چاوە ڕەشەکانی دەکەم بە تەواوی دەڕۆم بۆ جیهانێکی تر جیهانێک کە پڕاو پڕە لە جوانی، جیهانێک کە تەنها لەوێ هەست بە بوونی خۆم دەکەم، تەنها ئەو کات دەزانم کە دەتوانم بە ڕاستگۆیی زەردەخەنە بکەم...

"𝗝𝘂𝘀𝘁 𝗛𝗶𝗺" 𝗞.𝗡𝗝Where stories live. Discover now